2017-06-19

غازی‮ ‬حەسەن
یەكێك لەو باسانەی‮ ‬رەنگە ملیۆنەها جار لەنێو رۆژنامەو میدیاو باسە سیاسییەكانو هەتا دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكانیش لەلایەن تاكی‮ ‬كوردستانەوە بەكاردێت،‮ ‬دیموكراسییە‮. ‬دیموكراسیەت بەهەموو رەهەندو جۆرو بوارێكییەوە‮. ‬هەموو لایەنێكی‮ ‬سیاسیو كادرو ئەندامەكانیان بەفەخرەوە بانگەشەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەشیانە خۆی‮ ‬بەپۆست دیموكراسی‮ ‬دەناسێنێت‮. ‬
گرینگ قسەكردنو بانگەشە نییە،‮ ‬گرینگ ئەوەیە ئایا دیموكراسی‮ ‬بۆتە بنەمایەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬كۆمەڵایەتیو پەروەردەیی‮ ‬لای‮ ‬حزبە سیاسییەكان،‮ ‬تا هێندە بەجۆشەوە،‮ ‬یان لەكاتی‮ ‬تێكشكانو پێشێلكارییو بێ هیوایدا باسی‮ ‬بكەن‮. ‬یاخود وەكو چەكێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ شكاندنی‮ ‬یەكتر،‮ ‬نەك درووستكردنی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬لەبارتر بەكاردەهێنرێت‮. ‬
بڕیاری‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬درووست كرد،‮ ‬كە زۆر راشكاوانەو لەژێر دروشمی‮ ‬دیموكراسییەوە بانگەشەی‮ ‬دژبوونو رەتكردنەوەی‮ ‬ریفراندۆم لەژێر بڕوبیانووی‮ ‬جیاجیاوە دەكەن‮. ‬دەمانەوێت لێرەدا ئاماژە بەوە بكەین،‮ ‬كە ئاساییە رێژەیەك لەدەنگدەران لەبەر هەر هۆكارێك بێت‮ "‬سیاسی،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬تەندرووستی‮.. ‬تد‮" ‬نەتوانن دەنگ بدەن،‮ ‬یان بە‮ "‬نەخێر‮" ‬بەشداری‮ ‬لەریفراندۆم بكەن‮. ‬دیارە بۆ تاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تەنیا‮ ‬یەك دەنگیش گرینگە،‮ ‬چونكە ئەو دەنگە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاردەكات،‮ ‬نەك چارەنووسی‮ ‬گروپو لایەنێكی‮ ‬دیاركراو‮. ‬
پێدەچێت،‮ ‬هەندێك لایەنو گروپ دیموكراسیەتو پێناسەی‮ ‬ئەم چەمكە تەنیا لەسەر بنەمای‮ "‬دژایەتیكردن،‮ ‬یان ئازادبوون لەدژایەتیو رەتكردنەوەو هێرشكردنە سەر بەرانبەرەكەیان‮" ‬ببین،‮ ‬لەكاتێكدا لەبنەڕەتدا چەمكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬واتای‮ ‬یەكتر قبوڵكردنو رێزگرتنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یەكترو هاوكاریكردنی‮ ‬یەكتر دەگرێتەوە لەپێناو ئەوەی‮ ‬هەر تاكێك بتوانێت،‮ ‬بڕیار لەچارەنووسو حوكمی‮ ‬خۆبەرێوەبردنی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮. ‬واتا دەمەوێت بڵێم،‮ ‬بۆ دەبێت ئەو لایەنانەی‮ ‬بڕیاریان داوە،‮ ‬بە نەرێنی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەپڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بكەن،‮ ‬خۆیان تەنیاو تەنیا بەبنەمای‮ ‬دژایەتی‮ ‬و بەستنەوەی‮ ‬هەموو مەسەلەكان بەدۆخێكی‮ ‬تایبەتو كەسی‮ ‬دەبەستنەوە،‮ ‬ئەی‮ ‬ئەمە خۆی‮ ‬لەخۆیدا داگیركردنی‮ ‬مافی‮ ‬بەرانبەرەكەیانو كرداری‮ ‬دژ بەدیموكراسی‮ ‬ناگەیەنێت‮. ‬
بۆ نموونە كەسێك،‮ ‬كە بیەوێت‮ "‬پێداویستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە لەموچە،‮ ‬نەبوونی،‮ ‬بێكاری‮" ‬بقۆزێتەوە،‮ ‬نەك بۆ ئەوەی‮ "‬موچەیان بۆ دابین بكاتو گۆڕانكاری‮ ‬لەژیانیان درووست بكاتو بێكاری‮ ‬نەهێلێت‮"‬،‮ ‬بەپێچەوانە بیەوێت ئەو مەسەلانە بۆ پاشەكشەپێكردنی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬چارەنووسساز بەكاربهێنێت،‮ ‬خەڵك سارد بكاتەوە،‮ ‬چی‮ ‬كەمترە لەداگیركارێك،‮ ‬كە ئامادەیە گۆڕ‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬هەڵكەنێت،‮ ‬بەڵام دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەبینێت،‮ ‬هەردوو چاوی‮ ‬خۆی‮ ‬كوێر بكات،‮ ‬نەك ئاڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ببینێت‮. ‬واتا مەبەستی‮ ‬سەرەكیم ئەوەیە،‮ ‬لەبنەڕەتدا دیموكراسیەت بەكارهێنانی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬دژایەتی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو رێزگرتنی‮ ‬ناكۆكییەكانە،‮ ‬هەروەها تێكشكاندنی‮ ‬كەسایەتیو باری‮ ‬دەروونی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬نییە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لایەنێك،‮ ‬یان كەسانێك بە ئامانجەكانیان بگەن،‮ ‬بەلكو درووستكردنی‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬هوشیارانەیە لای‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬رێزگرتنی‮ ‬لای‮ ‬بەهێز بێتو مافە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەوردی‮ ‬جێبەجێ بكات‮. ‬
كە باسی‮ ‬رێزگرتن دەكەین،‮ ‬واتا قوڵكردنەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬هاوكاریو لەیەكتر گەیشتن،‮ ‬گیانی‮ ‬موبادەرەو هاوبەشی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەگرێتەوە،‮ ‬ئەمە واتای‮ ‬واقیعی‮ ‬بوونی‮ ‬پر‭?‬سەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەخۆ دەگرێت‮. ‬
لەبارەی‮ ‬ریفراندۆمەوە،‮ ‬رەنگە كەسانێك هەبن،‮ ‬ئارەزوو نەكەن دەنگی‮ ‬بەڵێ لەریفراندۆم بدەن،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێك دیموكراسیی‮ ‬نییە،‮ ‬بەزۆر لەپێناو ئایدیۆلۆجیایەكی‮ ‬سیاسی‮ (‬ئۆپۆزسیۆن‮/ ‬یان هەر دروشمێك‮) ‬بێت،‮ ‬بیانەوێت كەشێكی‮ ‬تۆقێنەر لای‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬درووست بكەن،‮ ‬كە بەكارهێنانی‮ ‬مافی‮ ‬دەنگدان،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەبنەما بەهێزەكانی‮ ‬دیموكراسی،‮ ‬وەكو سەرچاوەی‮ ‬تۆقاندنو بڵاوكردنەوەی‮ ‬ترس بەكاربهێرێت،‮ ‬یان بانگەشەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بكرێت،‮ ‬ریفراندۆم دەبێتە كارەسات بۆ دوارۆژی‮ ‬هاووڵاتیان‮. ‬
وەكو گوتمان دیموكراسی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬گیانی‮ ‬دوژمنكارانەو دژایەتی‮ ‬ناژیت،‮ ‬بەلكو پارێزگاریكردنە لەمافی‮ ‬دەنگدان بە(بەڵێو نەخێر‮)‬،‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬گیانی‮ ‬رێزگرتنە،‮ ‬نەك ئەو كەشە ترسناكەی‮ "‬چەقۆكراتیو ترسكراتیو خۆفرۆشكراتیو شكانكراتیو دژكراتی‮.. ‬هتد‮" ‬بەرهەمدەهێنێت‮. ‬
بۆیە كاتێك هاووڵاتییەكی‮ ‬ئەوروپایی،‮ ‬یان سیاسییەكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬مافەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بۆ وڵاتەكەی‮ ‬بەكاردەهێنێت،‮ ‬نیشتیمانەكەیو چارەنووسی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬ناخاتە نێو گەمەكانی‮ ‬دیموكراسیو سیاسەتەوە،‮ ‬بەڵكو هەمیشە‮ "‬بەڵێ‮" ‬بەكاردەهێنێت بۆ مەسەلە ستراتیژییەكانو دەسەڵاتو مافی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆشی‮ ‬بەپێی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بۆ ململانێو ناكۆكییە سیاسییەكان لەناوەخۆیان بەكاردەهێنن‮. ‬بۆیە حیكمەتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەرێزگرتنی‮ ‬مافە گشتییەكانە،‮ ‬نەك لەبڵاوكردنەوەو بەهێزكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬دوژمنایەتی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌