2017-06-19

د.هاوژین حامد حوسێن
سەرەتا دەمانەوێت بڵێین پڕۆسەی‮ ‬ریفراندۆم ناودەبرێت بە‮ (‬گشتپرسی‮)‬،‮ ‬چونكە گشت ئەو كەسانەی‮ ‬مەرجی‮ ‬یاساییان تێدایە،‮ ‬مافی‮ ‬بەشدارییان هەیە،‮ ‬بەڵام زاراوەی‮ (‬ڕاپرسی‮) ‬مانای‮ ‬ئەوە نادات‮ ‬بەڵام لە‮ (‬گشتپرسی‮) ‬پێویستە گشت كەسەكان توانای‮ ‬بەشداریان پێبدرێت وە بۆیان بڕەخسێت‮.‬
پرسیار ئەوەیە،‮ ‬ئایا گشتپرسی‮ ‬دەبێت‮ ‬یاسایی‮ ‬بێت‮ ‬یان پەرلەمانی؟
سەرەتا ئێمە لە كوردستان دەستوورمان نیە،‮ ‬لەبەرئەوە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دەستوری‮ ‬عێڕاق،‮ ‬لە دەستوری‮ ‬عێڕاقدا،‮ ‬ماددەیەك نیە باس لە مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین بكات،‮ ‬بەم جۆرە ماددەیەك نیە بە ناوی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬لەو بارەیەوە‮. ‬لەبەرئەوە دەگەڕێینەوە بۆ پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان لە بارەی‮ ‬مافی‮ ‬ئێمە بۆ ئەم دۆزە،‮ ‬وە ئەمەش باسی‮ ‬ئێستامان نیە‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەم مافە چەسپاوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نێودەوڵەتیەوە‮.‬
بەگەڕانەوە بۆ بنەچەی‮ ‬بابەتەكەمان،‮ ‬بەم جۆرە دەبینین لە كوردستان وەك وتمان دەستورمان نیە،‮ ‬كەواتە لایەنێك دیاری‮ ‬نەكراوە كە بڕیاربدات لەبارەی‮ ‬كردن‮ ‬یان نەكردنی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬وە چۆنێتی‮ ‬كردنی‮. ‬بەم جۆرە دەگەینە ئەو‮ ‬ڕاستیەی‮ ‬كە قسەكردن لەسەر‮ (‬بەپەرلەمان كردنی‮) ‬گشتپرسی‮ ‬باسێكی‮ ‬زیادەیە،‮ ‬بەڵكو گرنگە قسە بكەین لەسەر‮ (‬بەیاسایی‮ ‬بوونی‮) ‬گشتپرسی‮ .‬
باشترین بەڵگە لەسەر نەبوونی‮ ‬زەرورەتی‮ ‬پەرلەمان لەم دۆزەدا ئەوەیە كە لەو حاڵەتانەی‮ ‬كە باس لە گشتپرسی‮ ‬دەكرێت لە‮ ‬یاسادا‮ ‬،‮ ‬وەك دەستوری‮ ‬عێڕاق مادەی‮ ‬126) ‮)‬یان وڵاتانی‮ ‬دیكە بۆ نمونە مادەكانی‮ ( ‬40 ـ‮ ‬42 ‮)‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬تایبەت بە دادگای‮ ‬دەستوری‮ ‬مەملەكەتی‮ ‬مەغریبی‮)‬،‮ ‬یاسا لەم بارانەدا‮ ‬3) ‮)‬باسی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دیاریی‮ ‬دەكات وەك‮ ( ‬كێ بۆی‮ ‬هەیە داوای‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بكات و لەسەر داوای‮ ‬كێ‮ ‬،‮ ‬لەبارەی‮ ‬چی‮ ‬دەكرێت‮ ‬،‮ ‬كێ چاودێری‮ ‬دروستی‮ ‬پڕۆسەكە دەكات‮).‬
بەڵام لە كاتێكدا كە دەستور‮ ‬یان‮ ‬یاسایەك نەبێت لە كوردستان،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەم بابەتانە دیاری‮ ‬نەكراوە،‮ ‬كەواتە ئەگەر دەق نەبێت ناكرێت كردنی‮ ‬پڕۆسەكە ببەستێرت بە پەرلەمانەوە،‮ ‬چونكە دەبێت دەستور‮ ‬یان‮ ‬یاسایەك ئەو پرسە بدات بە پەرلەمان‮.‬
ئێمە ئێستا لەبەردەم واقعێكین‮ ‬،‮ ‬ئەویش كارانەبوونی‮ ‬پەرلەمانە‮ ‬،‮ ‬كەواتە ئەگەر دەستور و پەرلەمان نەبێت ئیدی‮ ‬،‮ ‬دەكرێت بڵێین جۆرێك لە دەستووری‮ ‬عورفی‮ ‬هەیە،‮ ‬دەستوری‮ ‬عورفی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێسایانەیە لە خۆ دەگرێت كە هەڵدەستن بە‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬ئەو مەسەلانەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬بووونی‮ ‬دەستورێكی‮ ‬نوسراودا‮ ‬ڕێكدەخرێن‮. ‬ئێمەش دەستوری‮ ‬نوسراومان نیە وەك وتمان‮ (‬هەڵبەتە دەستوری‮ ‬عێڕاق دەقی‮ ‬نیە لەم بارەیەوە وەك وتمان‮ ) .‬
دەستوری‮ ‬عورفی‮ ‬لە كوردستان كاری‮ ‬پێكراوە‮ ‬،‮ ‬بۆ نموونە بڕیار كە هێزی‮ ‬یاسای‮ ‬هەیە لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنەوە دەرچوێندراوە،‮ ‬كە ئەمە لە بنەچەدا كاری‮ ‬پەرلەمانە‮ ‬،‮ ‬هەروەك چۆن ئەم باسە جێگیرە لە زانستی‮ ‬یاسای‮ ‬دەستوریدا‮ ‬،‮ ‬هەر كاتێك دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان لەكاربكەوێت بە فعلی‮ ‬یان‮ ‬یاسایی‮ ‬،‮ ‬وە ئێمە لە كاتی‮ ‬ئێستا لەبەردەم لە كاركەوتنی‮ ‬فعلین‮.‬
لەم كاتەدا تەنانەت دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لە هەرێم‮ ‬،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دەركردنی‮ ‬یاسای‮ ‬كاتیی‮ ‬هەیە‮ (‬نەك تەنها گشتپرسی‮) ‬لەو مەسەلانەی‮ ‬كە زەرورن‮ ‬،‮ ‬هەتا كاتی‮ ‬كاركردنەوەی‮ ‬پەرلەمان‮ . ‬واتا‮ (‬القوانین الموقتە‮)‬،‮ ‬چونكە لە زانستی‮ ‬دەستوریدا ئەم پرنسیپە چەسپاوە كە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لە كاتی‮ ‬نەبوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان‮ ‬یان كارنەكردنیدا،‮ ‬دەتوانێت‮ ‬یاسای‮ (‬كاتی‮) ‬دەربكات‮ .‬
بێگومان‮ ‬،‮ ‬لێرەدا جێگای‮ ‬باسی‮ ‬وشەی‮ (‬كاتی‮) ‬و‮ (‬زەرور‮) ‬نیە‮ ‬،‮ ‬وە زەرور بوونی‮ ‬پرسی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬زیاتر دەبێت سیاسییەكان بڕیاری‮ ‬لە بارەوە بدەن نەك‮ ‬یاساییەكان‮.‬
ئێمەش لەم كاتەدا پەرلەمانمان كارناكات‮ ‬،‮ ‬دەستوری‮ ‬نووسراومان نیە‮ ‬،‮ ‬لە كوردستان پرەنسیپی‮ ‬مومارەسەكردنی‮ ‬كاری‮ ‬یاسادانان لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنەوە كاری‮ ‬پێكراوە،‮ ‬ئەگەر كەسێك بڵێت كاتێك ئەو مومارەسانە لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنەوە كراوە،‮ ‬یاسایەك نەبووە بۆ دیاریكردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دەسەڵاتە جیاوازەكان‮ ‬،‮ ‬ئەوە دەڵێین دەبێت سەیری‮ ‬واقع بكەین كە پەرلەمان كارناكات‮ ‬،‮ ‬ئەگەر دەزگایەك نەبێت ئیدی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەش كاری‮ ‬پێناكرێت كە كاری‮ ‬دەزگایە دیاری‮ ‬دەكات،‮ ‬واتا‮ ‬یاساكە وەك نەبوو ئەژمار دەكرێت بە فعلی‮.‬
بەم جۆرە‮ ‬،‮ ‬هەر دەقێك كە دەسەڵاتێكی‮ ‬داوە بە پەرلەمان،‮ ‬ئەگەر پەرلەمان كار نەكات‮ ‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەو دەقە‮ (‬سڕ‮) ‬دەبێت چونكە كاركردن پێی‮ ‬بەستراوە بە كاركردنی‮ ‬خودی‮ ‬پەرلەمانەوە‮.‬
بۆ نموونە دەركردنی‮ ‬یاسا كاری‮ ‬پەرلەمانە‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێستا كە پەرلەمان كارناكات،‮ ‬یاسای‮ ‬قەڵاچۆكردنی‮ ‬تیرۆر دەكرێت لەلایەن دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنەوە لە هەرێم دەربكرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە بابەتێكی‮ ‬زەرورە‮ ‬،‮ ‬وە بە‮ ‬یاسای‮ ‬كاتی‮ ‬دەردەكرێت‮.‬
وە مەسەلەی‮ ‬گشتپرسیش بەهەمان شێوە‮ ‬،‮ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬زەرورە‮ ‬،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬كە هەم لایەنە سیاسیە سەرەكیەكانی‮ ‬هەرێم وە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لەسەرووی‮ ‬هەموویانەوە،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬ئەم دۆزە بە زەرور ئەژمار دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوەیە كە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن‮ ‬یاسایەكی‮ ‬كاتی‮ ‬یان بڕیارێك دەربكات كە هێزی‮ ‬یاسای‮ ‬هەبێت‮ ‬،‮ ‬وە حوكمەكانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬ڕێكبخات‮ ‬،‮ ‬چونكە گشتپرسی‮ ‬باسێكی‮ ‬كاتییە واتا بەیەكجار‮ (‬وە بۆ‮ ‬یەكجار‮) ‬ئەنجام دەدرێت‮.‬
بەم جۆرە دەردەكەوێت بە‮ (‬پەرلەمانی‮) ‬كردنی‮ ‬دۆزەكە هیچ بنەمایەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬نییە‮.‬
جێی‮ ‬وەبیر هێنانەوەیە كە ئەمە‮ ‬ڕێگر نییە لەوەی‮ ‬كە ئەگەر گشتپرسی‮ ‬ئەنجامدرا،‮ ‬وە پاشان پەرلەمان دەستی‮ ‬بەكاركردن كردەوە،‮ ‬ئەو كاتە‮ ‬یاسا‮ ‬یان بڕیارەكەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبجێكردن و ئەنجامی‮ ‬گشتپرسیەكە بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌