2017-06-18

بەڕێز مسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری‮ "‬فۆرەن پۆڵەسی‮" ‬ئەمەریكادا،‮ ‬باس لە هۆكارەكانی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكات و وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێكی‮ ‬گۆڤارەكە دەداتەوە‮. ‬گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات،‮ ‬بارزانی‮ ‬ماوەی‮ ‬55 ساڵە وەك پێشمەرگەیەك بەردەوامە لە خەبات بۆ سەربەخۆیی‮. ‬بارزانی‮ ‬بۆ گۆڤارەكە رایدەگەیەنێت،‮ ‬كە جیابوونەوەی‮ ‬ئاشتییانە لەگەڵ بەغدا،‮ ‬باشترین چارەسەرە بۆ كێشەكان و دەبێتە هۆی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬دەمێكە گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی‮ ‬كە پێویستە ریفراندۆمێك ئەنجام بدرێت و رێگە بە خەڵكی‮ ‬خۆمان بدەین بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬هەروەها دەڵێت‮: ‬زۆر لەمێژە ئەو باوەڕەم هەیە،‮ ‬چونكە بەغدا باوەڕی‮ ‬بە شەراكەتی‮ ‬ئێمە نییە‮.‬

وەك گۆڤارەكە بڵاویكردووەتەوە،‮ ‬بارزانی‮ ‬دەزانێت كە ریفراندۆم‮ ‬یەكەم هەنگاوە بۆ دەستپێكردنی‮ ‬گفتوگۆیەكی‮ ‬دوورودرێژ لەگەڵ بەغدا،‮ ‬هاوكات بارزانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كردووە،‮ ‬بەغدا تاكە لایەن نییە كە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮. ‬گۆڤارەكە سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات،‮ ‬تا ئێستاش ئەمەریكا پابەندی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراقە و توركیاش،‮ ‬كە گەورەترین هاوبەشی‮ ‬بازرگانییە،‮ ‬بڕیاردان لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬بە هەنگاوێكی‮ "‬نابەرپرسانە‮" ‬و‮ "‬هەڵەی‮ ‬گەورە‮" ‬وەسف دەكات‮.‬

گۆڤارەكە ئاماژە بەوەش دەكات،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەكەوتووەتە ژێر كاریگەری‮ ‬ئەو هەڵوێستانەی‮ ‬بەغدا و ئەمەریكا و لە وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬گۆڤارەكە،‮ ‬سەبارەت بە ئەگەری‮ ‬دابڕاندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ جیهان و سەپاندنی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئابووری،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬كورد ئامادەیە لە برسان بمرێت نەك لە ژێر دەستەیی‮ ‬و چەوسانەوەدا بژی‮. ‬هەروەها دەڵێت‮: ‬ئەگەر بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كە لە رێگەی‮ ‬ریفراندۆمە دەدرێت،‮ ‬بەو هۆیەوە جیهان ئێمە داببڕێت،‮ ‬لێگەڕێن با بمرین‮.‬

دەشڵێت‮: ‬ئەگەر كاردانەوەی‮ ‬جیهان بەو شێوەیە بێت،‮ ‬ئەوا‮ (‬شانازییە‮!) ‬بۆ ئەوان،‮ ‬چونكە ئەوان خەڵكی‮ ‬ئێمەیان لە برسێتیدا كوشت،‮ ‬تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬بە شێوازێكی‮ ‬دیموكراتییانە ویستوویانە سەربەخۆ بن و بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن‮.‬

وەك ئەو گۆڤارە ئەمەریكییە ئاماژەی‮ ‬بۆ كردووە،‮ ‬بارزانی‮ ‬چەند مانگێكە تەمەنی‮ ‬بووەتە‮ ‬70 ساڵ و هیچ كاتێك لە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئامانجی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كوردستان جیانەبووەتەوە و بارزانی‮ ‬لەو بارەیەوە دەڵێت‮: ‬هەموو ژیانی‮ ‬خۆمم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تەرخان كردووە‮.‬

فۆرەن پۆلەسی‮ ‬ئاماژە بە رۆڵی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكات و نووسیویەتی،‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك بەشداری‮ ‬لە دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كردووە لە ساڵی‮ ‬1946 و مسعود بارزانیش لەو ماوەیەدا لەدایكبووە‮. ‬گۆڤارەكە ئاماژە بەوەش دەكات،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لە مەهاباد لە دایكبووە،‮ ‬یەكەمجار بووە كورد سەربەخۆ بێت و ئاڵای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرز بكاتەوە‮.‬

بارزانی‮ ‬لەو بارەیەوە بۆ گۆڤارەكە دەڵێت‮: ‬ئەو كاتەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بەرزكرایەوە،‮ ‬من لە ژێر سێبەری‮ ‬ئەو ئاڵایەدا لەدایكبووم‮.‬

سەبارەت بە پێشمەرگایەتی‮ ‬بارزانی،‮ ‬گۆڤارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،‮ ‬مسعود بارزانی،‮ ‬هەمان هەنگاوەكانی‮ ‬باوكی‮ ‬گرتەبەر و لە تەمەنی‮ ‬16 ساڵییەوە بووەتە پێشمەرگە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1979ش سەركردایەتی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەو ماوەیەشدا لە خەباتی‮ ‬بەردەوامدا بووە لەگەڵ بەغدا‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬سەددام حوسێندا،‮ ‬كورد زۆر چەوسێندرایەوە،‮ ‬هەر لە جینۆساید و هەڵمەتەكانی‮ ‬ئەنفال،‮ ‬كیمیاییبارانكردن،‮ ‬وێرانكردنی‮ ‬هەزاران گوند و گۆڕی‮ ‬بە كۆمەڵ‮.‬

دوای‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬عێراق بە سەركردایەتی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كورد لە عێراق،‮ ‬گەیشتنە قۆناغێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬سەقامگیری،‮ ‬لەو ماوەیەدا كورد توانی‮ ‬هەرێمەكەی‮ ‬بكاتە ناوچەیەكی‮ ‬گەشاوەی‮ ‬عێراق و وەبەرهێنەران روو لە ناوچەكە بكەن،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو‮ ‬یەدەگە نەوتییەی‮ ‬لە ناوچەكەدا هەیە،‮ ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردستان پێشكەوتنێكی‮ ‬یەكجار زۆر بەخۆیەوە ببینێت،‮ ‬هەر لە فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر،‮ ‬پاركە گشتییەكان،‮ ‬مۆڵ و سەنتەرە بازرگانییەكان‮.‬

گۆڤارەكە بڵاویكردووەتەوە،‮ ‬هەموو ئەو پێشكەوتنانەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبوون،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2014 كەوتنە ژێر هەڕەشە،‮ ‬بەتایبەتیش لەگەڵ پەلاماردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن رێكخراوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شام‮ "‬داعش‮"‬،‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت و هاتنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر ئاوارە لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق‮. ‬فۆرەن پۆڵەسی‮ ‬ئاماژە بەوەشدەكات،‮ ‬بارزانی‮ ‬و كورد لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش سەركەوتن و بەهۆی‮ ‬ئەو رۆڵەی‮ ‬گرنگەی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعش بینیویانە،‮ ‬ناوبانگێكی‮ ‬نێودەوڵەتییان بۆ خۆیان پەیدا كردووە،‮ ‬بەڵام پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق گرژی‮ ‬زیاتری‮ ‬تێكەوت‮.‬

بەهۆی‮ ‬ئاڵۆزبوونی‮ ‬ئەو پەیوەندییانە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق تەواوی‮ ‬داهاتی‮ ‬نەوتی‮ ‬لە ناوچەكە شاردەوە و لەو بارەیەوە گۆڤارەكە پرسیار لە سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكات و دەڵێت‮: ‬دوای‮ ‬2003 پشكی‮ ‬كورد چی‮ ‬بووە؟‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئەوان پابەندی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق نەبوون و بودجەی‮ ‬كوردستانییان بڕی‮.‬

وەك گۆڤارەكە ئاماژەی‮ ‬بۆ كردووە،‮ ‬لە هەوڵەكانیدا بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬چەند ئاستەنگێك دەبێتەوە،‮ ‬بەتایبەتیش لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە كە پشتی‮ ‬بە نەوت بەستووە و لە ئێستاشدا نرخەكەی‮ ‬دابەزیوە‮.‬

ئەو گۆڤارە ئەمەریكییە روونیشی‮ ‬كردووەتەوە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬كێشەی‮ ‬دارایی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی،‮ ‬تەنها بەشێك لە مووچەكانییان وەردەگرن‮.‬

سەبارەت بە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كە بە ناوچە جێناكۆكەكان ئاماژەی‮ ‬بۆ كردووە،‮ ‬گۆڤارەكە روونیكردووەتەوە،‮ ‬ئەو ناوچانە شوێنی‮ ‬ژیانی‮ ‬ژمارەیەك پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیین و هەریەك لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراقیش داوای‮ ‬دەكات،‮ ‬بە كەركووكیشەوە،‮ ‬بەتایبەتیش ئەو شارە دەوڵەمەندە بە نەوت،‮ ‬ئەمەش وایكردووە چاوی‮ ‬زیاتری‮ ‬لەسەر بێت‮. ‬

وەك گۆڤارەكە باسی‮ ‬لێوەدەكات،‮ ‬كورد دەیەوێت بە شێوەیەكی‮ ‬دیفاكتۆ ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ بكات،‮ ‬بەتایبەتیش كە ریفراندۆم لەو ناوچانەش ئەنجام دەدرێت،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت ئەوانەی‮ ‬لەو ناوچانەدان بۆیان هەیە بە‮ "‬نا‮" ‬دەنگ بۆ ریفراندۆمەكە بدەن،‮ ‬ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬ئەوە بكەن ناوچەكانییان وەك بەشێك لە عێراق بمێننەوە‮. ‬بارزانی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬ئەوان بژاردەی‮ ‬ئەوەیان هەیە بە نا دەنگ بدەن‮. ‬هەروەها دەڵێت‮: ‬ئەگەر پێویست بكات لە دوای‮ ‬ئەو ریفراندۆمەش،‮ ‬ریفراندۆمێكی‮ ‬دیكە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت‮. ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمەكە دەبێتە پاڵپشتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬فەرمی‮ ‬و لە گفتوگۆكاندا بەكاربهێنرێت،‮ ‬لەو بارەیەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئێمە دەست بە گفتوگۆ و دایالۆگێكی‮ ‬جددی‮ ‬و ئاشتییانە دەكەین لەگەڵ بەغدا،‮ ‬ئێمە قەبووڵ ناكەین ببینە پاشكۆی‮ ‬ئەوان،‮ ‬ئەوەش بە دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬پێویست و دوور لە روودانی‮ ‬شەڕی‮ ‬خوێناوی‮ ‬و درووستبوونی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لە تەواوی‮ ‬ناوچەكە‮.‬

بارزانی‮ ‬لە دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬لەگەڵ حەیدەر عەبادی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق ئەنجامداوە و بارزانی‮ ‬ئەو گفتوگۆیانەش بە ئەرێنی‮ ‬وەسف دەكات و دەڵێت‮: ‬ئێمە گوتوومانە دەمانەوێت بە رێگەچارەی‮ ‬ئاشتییانە ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین،‮ ‬نەك توندوتیژی‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬ئاماژە بەوەش دەكات،‮ ‬كە نابێت سەربەخۆیی‮ ‬و جیابوونەوە لە عێراق ببێتە ناسەقامگیر لەناوچەكە و دەڵێت‮: ‬ئێمە بەردەوام پاڵپشتی‮ ‬خۆمان بۆ حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق دەربڕیوە،‮ ‬هەماهەنگیشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر بەردەوام دەبێت،‮ ‬بە تایبەتیش هەماهەنگی‮ ‬نێوان هێزی‮ ‬پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراق‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬هیوادارە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬رەچاوی‮ ‬تێڕوانینەكانی‮ ‬ئەو بكەن و دەڵێت‮: ‬ئەوان دەڵێن رەنگە ئێستا كاتەكەی‮ ‬گونجاو نەبێت،‮ ‬یان ببێتە هۆی‮ ‬درووستبوونی‮ ‬كێشە،‮ ‬من لەو دوو خاڵە لەگەڵ ئەواندا نیم و رای‮ ‬جیاوازم هەیە‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬ئەگەر ئەوان دژی‮ ‬ئەو ریفراندۆمە بن،‮ ‬مانای‮ ‬وایە دژی‮ ‬بەهاكانی‮ ‬خۆیان دەوەستن،‮ ‬وەكو ئاشتی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬دەربڕینی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خۆیان لە بارەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆیان،‮ ‬ئەگەر ئەوان لە دژی‮ ‬ریفراندۆم بن،‮ ‬واتا دژی‮ ‬دیموكراسین‮. ‬لە كۆتاییدا بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئامادەم لە ژێر سێبەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆدا بمرم‮.‬

سەرچاوە‮: ‬فۆرەن پۆڵەسی

لە‮ ‬k24وەرگیراوە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌