2017-06-18

خه‌بات: بارزان ئەكرەم

سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە‮ ‬یاریگەی‮ ‬بچووك لە كوردستان، بەڵام تا ئێستە نەبۆتە هۆی‮ ‬دامەزراندی‮ ‬یانە و كردنەوەی‮ ‬خولی‮ ‬فووتساڵی‮ ‬كوڕان، لە كاتێكدا لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان گرینگیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدەدرێت، تەنها خولی‮ ‬فووتسالی‮ ‬ئافرەتانمان هەیە، ئەویش تەمەنی‮ ‬خولەكەیان لە ماوەیەكی‮ ‬كەم كۆتای‮ ‬دێت، كەچی‮ ‬بۆتە هەوێنی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬عێراق‮.‬

مەزن محەمەد راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬هەولێر بۆ خەبات وتی‮: ‬پێویستە‮ ‬یانە و خولی‮ ‬تایبەت بە فووتساڵمان هەبێت، چونكە لە ئێستەدا زۆربەی‮ ‬یاریزانەكانمان لە‮ ‬یاریگەی‮ ‬بچووك‮ ‬یاریی‮ ‬ئەنجام دەدەن، بەتەواوی‮ ‬لەم شێوازە‮ ‬یارییكردنە راهاتوون، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ فیدراسیۆنی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان دەتوانێت خول بكاتەوە و‮ ‬یانەكان راسپێرێت بە دروستكردنی‮ ‬تیپی‮ ‬فووتساڵ‮.‬

مەزن محەمەد، رێگایەكیتر هەیە بۆ‮ ‬یانەكان تا‮ ‬یانەیان هەبێت بەشداربن لە خولەكان، ئەوەیش بوونی‮ ‬خولی‮ ‬فووتساڵی‮ ‬عێراقە، كە ساڵانە دەكرێتەوە، نموونە فووتساڵی‮ ‬گازی‮ ‬باكوور لە شاری‮ ‬كەركوك بەشدارن و ئاست و ئەنجامی‮ ‬باشیان هەیە، لە خولەكدا، بەڕێوە بردنی‮ ‬یانەیەكی‮ ‬فووتساڵ پێویستی‮ ‬بە پارە و تێچوونێكی‮ ‬زۆر هەیە، رەنگە بۆتیپێكی‮ ‬بەشدار لە خولی‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ وەرزێك پێویستیت بە بڕی‮ ‬50 ملیۆن دینار دەبێت هاوشێوەی‮ ‬گازی‮ ‬باكوور‮. ‬

لە ئێستەدا لە كوردستان بوونی‮ ‬نیە، بەڵام دەكرێت‮ ‬یانە دامەزرێن و بەشداری‮ ‬خولەكان بكەن، دەكرێت هەلبژاردەشمان هەبێت وەكو ماوەیەك بەر لە ئێستە هەلبژاردەی‮ ‬عێراقی‮ ‬خوار تەمەن‮ ‬20 ساڵی‮ ‬لە ئاسیا پلەی‮ ‬دووەمیان بە دەستهێنا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌