2017-06-18

خەبات‮:‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮- ‬هەڵەبجە

ستار مەحمود،‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبـجە بـەوەكالەت ئاشكـرای‮ ‬دەكـات،‮ ‬ئـەمسـاڵ تەنیا لە‮ ‬25%ی‮ ‬گـەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەڵەبـجە وەردەگیرێت،‮ ‬بـەوتەی‮ ‬ناوبراو چـاوەڕوان دەكـرێت‮ ‬22 هەزار تـەن گـەنـمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬سنـورەكە لە دەرەوەی‮ ‬سایـلۆ بمێنێتەوە،‮ ‬بەوتـەی‮ ‬بـەرپـرسانی‮ ‬كشتوكاڵ بڕیارەكە زیانێكی‮ ‬زۆر بـە جووتیاران دەگەیەنێت و بۆ ساڵانی‮ ‬داهاتوویش كاریگەری‮ ‬لەسەر كەمبوونەوەی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬گەنم دەبێت‮، ‬لە سنـوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبـجە‮ ‬2300 جـووتیار ساڵانـە خـەریكی‮ ‬چاندنـی‮ ‬گـەنـم و‮ ‬70 هەزار دۆنم زەوی‮ ‬چێنراو بە گەنم هەیە‮، ‬لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا هەفتەی‮ ‬رابردوو بەرپرسـان و جـووتـیارانی‮ ‬هەڵەبـجە وەرگـرتـنی‮ ‬لە25%ی‮ ‬گەنمـی‮ ‬سنـورەكەیان رەتكردووە‮.‬

حكومەتی‮ ‬عێراق چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ تەنیا لە‮ ‬52%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان وەربگرێـت،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا ساڵی‮ ‬رابردوو لە‮ ‬70%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیاران لەلایەن بەغداوە وەرگیرا‮، ‬پار ساڵ نزیكەی‮ ‬یەك ملیۆن و‮ ‬600 هەزار تەن گەنم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرهەم هێنرا،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬بارانەوە و چەند هۆكارێكی‮ ‬ترەوە ئەمساڵ گەنمی‮ ‬كەمتر بەرهەم بهێنرێت،‮ ‬هەر بەپێی‮ ‬بڕیارەكە ئەمساڵ بەغدا‮ ‬442 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی‮ ‬4 پارێزگاكەی‮ ‬هەرێم دەكڕێتەوە‮.‬

ستار مەحمود،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە بەوەكالەت بەخەبات‮‬ی‮ ‬گوت‮" ‬ئەو‮ ‬8 هەزار تەن گەنمی‮ ‬بۆ هەڵەبجە دانراوە بەپێی‮ ‬دابەشكرای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمەوە‮". ‬ئەو گوتیشی‮" ‬وەرگرتنی‮ ‬لە‮ ‬25%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬سنوری‮ ‬پارێزگاكە‮ ‬یەكلایبووەتەوە‮" ‬بەپێی‮ ‬ئاماری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە ساڵی‮ ‬رابردوو‮ ‬30 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی‮ ‬سنورەكە وەرگیراوە‮، ‬ستار مەحمود دەشڵێت‮" ‬بەهۆی‮ ‬بڕیارەكەوە چاوەڕوان دەكرێت گەنمێكی‮ ‬زۆر وەرنەگیرێت و مەزەندە دەكرێت‮ ‬بگاتە زیاتر لە‮ ‬22 هەزار تەن‮".‬

هێشتا كاتی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬گەنمی‮ ‬ئەمساڵ لـە باشووری‮ ‬كوردستان دیارینەكراوە،‮ ‬ئەوەیش بەهۆی‮ ‬تەواونەبوونی‮ ‬ئامادەكارییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵەوە‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە بەوەكالەت دەڵێت‮" ‬ئەو بڕەی‮ ‬بۆ هەڵەبجە دیاریكراوە‮ ‬4/1ی‮ ‬ئەو بەرهەمەیە كە ساڵی‮ ‬پار وەرگیراوە‮". ‬ئەو پێشبینی‮ ‬دەكات بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬باران و دواكەوتنی‮ ‬كاتی‮ ‬پەڵەوە ئەمساڵ كەمتر لە‮ ‬28 هەزار تەن گەنم لە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە بەرهەمبهێنرێت‮، ‬هەروەها گوتیشی‮" ‬بڕیارەكەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا زیان بە جووتیاران دەگەیەنێت و رەنگە بۆ ساڵانی‮ ‬داهاتوو بەرهەمهێنانی‮ ‬گەنم كەمبێتەوە‮".‬

بەپێی‮ ‬ئەو دابەشكردنەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بۆ پارێزگاكان كردوویەتی‮ ‬ئەمساڵ تەنیا‮ ‬8 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی‮ ‬هەڵەبجە وەردەگیرێت،‮ ‬كە دەكاتە لە‮ ‬25%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬بەرهەمهێنرای‮ ‬سنورەكە،‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ لەلایەن جووتیارانی‮ ‬و بەرپرسانی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەڵەبجەوە لە هەفتەی‮ ‬رابردوو كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا رەتكراوەتەوە و پێیان وابوو‮ ‬غەدر لە جووتیارانی‮ ‬سنورەكە كراوە و وەكو قەزایەك حسابی‮ ‬بۆ كراوە‮. ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە داوایكردووە رێژەی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬گەنم لە‮ ‬8 هەزار تەنەوە بۆ‮ ‬16 هەزار تەن زیاد بكرێت‮. ‬

70 هەزار دۆنم زەویی‮ ‬چێنراو لە گەنم لە سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە هەیە و‮ ‬2300 جووتیاریش ساڵانە خەریكی‮ ‬چاندنی‮ ‬گەنمن،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەڵەبجە بە وەكالەت دەڵێ‮" ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا‮ ‬25 ملیار دینار قەرزداری‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەڵەبجەیە،‮ ‬ئەوەیش هی‮ ‬ساڵانی‮ ‬2014 و‮ ‬2015 و‮ ‬2017یە‮". ‬8ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو لە باشووری‮ ‬كوردستان دەستكرا بە وەرگرتنی‮ ‬گەنم‮، ‬لە سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە سایلۆ بوونی‮ ‬نییە و تەنیا‮ ‬یەك بنكەی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬گەنم هەیە كە ئەویش لە ناحیەی‮ ‬سیروانە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌