2017-06-18

دڵشاد مستەفا وەسانی

ئەگەر سەیری‮ ‬دیمەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬وێڕای‮ ‬كۆدەنگیی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان لەسەر گشتپرسی،‮ ‬ئەو مەسەلە چارەنووسسازە بۆ دەسكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬قۆزراوەتەوە،‮ ‬چاوی‮ ‬دەرەوە و ناوەوەی‮ ‬كوردستان لەسەر هەڵوێستی‮ ‬حزبەكانە،‮ ‬كەواتە تا ئێستا گەورەترین كۆسپ لە‮ ‬ڕێی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەڵوێستی‮ ‬حزبیدا دەبینێتەوە،‮ ‬ئەو حزبانە بۆچی‮ ‬وادەكەن،‮ ‬لەبەر خاتری‮ ‬خەڵك و هەڵوێستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییە‮ ‬یان لەبەر دەسكەوتی‮ ‬حزبی؟

هەر لەسەرەتاوە حزب هەوڵیداوە بۆ دەسكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬رێگەی‮ ‬لێبگرێت،‮ ‬بەڵام تا ئێستا كۆدەنگییەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬حزبەكان هەیە،‮ ‬رۆژی‮ ‬7 ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬2017 پازدە حزبی‮ ‬ناو پەرلەمان بێجگە لە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بەسەرپەرشتیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2017یان بۆ گشتپرسی‮ ‬دیاریكرد،‮ ‬بڕیاردرا رۆژی‮ ‬دواتر كار بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان بكرێت،‮ ‬رۆژی‮ ‬10 ی‮ ‬حوزەیرانیش‮ ‬19 حزبی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬پەرلەمان لە كۆبوونەوەیەكدا بەسەرپەرشتیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پشتیوانیی‮ ‬خۆیان بۆ گشتپرسی‮ ‬راگەیاند‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرنجە پێشتر ئەو دوو حزبە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان زۆر كاری‮ ‬لەسەر ئەوە دەكرد،‮ ‬بەهیچ شێوەیەك رۆژی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬دیاری‮ ‬نەكرێت تا پەرلەمان كارانەكرێتەوە،‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامیش زیاتر جەختی‮ ‬لەوە دەكردەوە كە كاتی‮ ‬نییە و دەبێ پەرلەمان كارابكرێتەوە،‮ ‬زۆرترین هەڵوێستی‮ ‬ئەو دوو حزبە و هەندێ دەنگی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناو‮ ‬یەكێتی،‮ ‬ئەوەیان زەق دەكردەوە كە ئەو گشتپرسییە تەنیا بۆ چوار پارێزگاكەی‮ ‬هەرێمە و ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم ناگرێتەوە و بێ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان ناكرێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول بۆ گشتپرسی‮ ‬لە تەواوی‮ ‬كوردستان بە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمیشەوە دیاریكرا،‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬حزبی‮ ‬بە حزبی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان و تەنانەت هەندێ هۆزی‮ ‬عەرەبیشەوە بۆ گشتپرسی‮ ‬راگەیاندرا،‮ ‬رۆژی‮ ‬13 ی‮ ‬حوزەیرانیش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬كۆبوونەوە و كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانیان راگەیاند و پارتی‮ ‬لەپێناو‮ ‬یەكریزی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬وازی‮ ‬لە داوایەكی‮ ‬پێشووی‮ ‬هێنا،‮ ‬خەڵكیش خۆشحاڵییان بەو پێشوەچوونەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان دەربڕی،‮ ‬مەرجە حزبییەكانی‮ ‬ئەو دوو حزبە زیاتر دەركەوتن و رێگە لە شاردنەوەیان گیرا‮.‬

كەواتە پێداگیری‮ ‬ئەو دوو حزبە بۆ سەپاندنی‮ ‬مەرجی‮ ‬حزبییانە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬رایگەیاند سكرتێری‮ ‬پەرلەمان بەپێی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬خۆیان كە لە كۆبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە‮ ‬13 ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬2017 بڕیاری‮ ‬لێدرا دەبێتەوە هی‮ ‬یەكێتی،‮ ‬ئینجا كۆمەڵ پرۆژەكەی‮ ‬رەتكردەوە،‮ ‬لە كاتێكدا شاندێكی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بە مەبەستی‮ ‬قسەكردن لەبارەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬سەردانی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەرڵبژاردنیان لە‮ ‬13 ی‮ ‬حوزەیران كرد و رایانگەیاند لە كاتی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆم ئەوان چاودێری‮ ‬دەكەن،‮ ‬رۆژی‮ ‬دواتر بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و دواتر كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانیان رەتكردەوە‮.‬

دیارە ئەگەر سكرتێری‮ ‬پەرلەمان بەدەست كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامییەوە بمێنێتەوە و مەرجی‮ ‬حزبی‮ ‬گۆڕانیش جێبەجێ بكرێ،‮ ‬كێشەیان نابێت،‮ ‬كەواتە بۆچی‮ ‬لەو هەموو ماوە دوور و درێژە،‮ ‬ئەو داوایە حزبییەیان دەشاردەوە و دەیانگوت كاتی‮ ‬نییە و دەبێ ژیانی‮ ‬خەڵك چاكبكرێ،‮ ‬ئێستا دەركەوت مەسەلەكە نە ژیانی‮ ‬خەڵكە و نە بارودۆخی‮ ‬نەگونجاو،‮ ‬بەڵكو خۆهێنان و بردنەكە بۆ دەسكەوتی‮ ‬حزبییە،‮ ‬پێشیان وایە مادام رۆژەكە دیاریكرا،‮ ‬ئەوا پێداگریییان لەسەر رەتكردنەوەی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان دەسكەوتی‮ ‬حزبییان بۆ مسۆگەر دەكات،‮ ‬بەڵام وەك تێبینی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬هەوڵی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬دەستیپێكردووە،‮ ‬بۆیە كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانیش لەچاوەڕوانیدا نامێنێتەوە،‮ ‬دەریچەیەكی‮ ‬هەر بۆ دەدۆزرێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌