2017-06-18

پ‮.‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم‮‬

لەم چەند رۆژەدا سەرۆكی‮ ‬یەكێ لە گەورەترین وڵاتانی‮ ‬جیهان ڤلادیمیر پوتین باسی‮ ‬كێشەی‮ ‬كوردی‮ ‬كرد،‮ ‬چاوپێكەوتنی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬هەروەها هەواڵنێری‮ ‬كوردستان‮ ‬24 یش توانی‮ ‬كە بەجلوبەرگ و جامانەی‮ ‬كوردی‮ ‬كە سمبولی‮ ‬كوردایەتییە پرسێكی‮ ‬گرنگ كە چارەنووسی‮ ‬هەموو كوردی‮ ‬پێوەبەستراوەتەوە ئاراستەی‮ ‬ئەو سەرۆك كۆمارە بكات‮. ‬لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬راستەوخۆدا زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو پرس ئاراستەی‮ ‬پوتین كرابوون،‮ ‬هەواڵنێر خۆشەوی‮ ‬محەمەد توانی‮ ‬لەو نێوەدا بە چەند وشەیەكەوە باسی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد و سەردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بكات و پوتین بهێنێتە ئاخاوتن،‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬رووسیا لە وەڵامدا دووبارە باسی‮ ‬رۆڵی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬كورد و بارزانی‮ ‬كرد و دووبارە پێداگری‮ ‬لەسەر چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد لە چوارچێوەی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكانەوە كردەوە و گوتی‮ ‬كە ئێمە پەیوەندیەكی‮ ‬دێرینمان لەگەڵ كورددا هەیە‮.‬

‮ ‬لە رووسیای‮ ‬فیدراڵدا گەیاندنی‮ ‬راو بۆچوون و خواستەكانی‮ ‬خەڵك كارێكی‮ ‬زۆر ئەستەمە و كۆمەڵگەیەكی‮ ‬كراوەی‮ ‬و كەم دانیشتووی‮ ‬وەكو وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬جیهان نییە و لە لایەكی‮ ‬تریشەوە لە رووسیا بڕیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بە دەستی‮ ‬سەرۆك كۆمارەوەیە،‮ ‬بۆیە گەیشتن بەو ئاستەیە بە سەركەوتنێكی‮ ‬گەورە دادەندرێت‮.‬

‮ ‬زۆر بەداخەوە هەتا تەلەڤزیۆنی‮ ‬ناوبراویش نەیتوانی‮ ‬گرنگیەكی‮ ‬ئەو خۆپێشاندانە رابگەیەنێت،‮ ‬میدیاكانی‮ ‬تریش هەوڵیاندا هەر بە تەواوەتی‮ ‬باسی‮ ‬ئەو سەركەوتنە نەكەن،‮ ‬دیارە بەشێكی‮ ‬ئەو ترسەش بۆ كورتبینینی‮ ‬میدیاكان بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬دەگەڕێتەوە و نەتوانینی‮ ‬هەڵسەنگاندنی‮ ‬چالاكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬تر،‮ ‬كێشەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هەبوونی‮ ‬خزم و خزمكاری‮ ‬و نەبوونی‮ ‬پشتگیری‮ ‬كە كێشەیەكی‮ ‬گەورەیە ئەو دیاردەیانە لە سەرجەم وڵاتانی‮ ‬تازە پێگەیشتوو بە تایبەتی‮ ‬بەربڵاون و بەتایبەتی‮ ‬لەناو كومەڵگەی‮ ‬خۆماندا‮.‬

كاتێك كە سەركەوتنێك لە ئاستێكی‮ ‬بەرزدا بەدی‮ ‬دەهێندرێت‮ ‬یانیش خۆبەخش و پێشمەرگەیەك خۆی‮ ‬لە پێناو وڵات دا دەكاتە قوربانی‮ ‬دەستكەوتەكەی‮ ‬بۆ هەموو گەل دەگەڕێتەوە و مروڤ دەبێ تەنیا ئیفتخار و سەربەرزی‮ ‬بەو سەركەوتنانە بكات‮. ‬بەڵام مرۆڤی‮ ‬كورتبین تەنیا بە‮ ‬یەك ئاراستەوە هەڵسوكەوت دەكات و بیری‮ ‬ئایەندەیەكی‮ ‬درێژ و دوورخایەن و ستراتیژی‮ ‬و ئەنجامەكانی‮ ‬ناكەن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە دیارە داهاتوو لەسەر سەركەوتنی‮ ‬گەورە و فراوانی‮ ‬دڵ و خوشەویستی‮ ‬دێتەدی،‮ ‬ئەو سەركەوتنانەش بە سەركەوتنی‮ ‬گەل دادەندرێن،‮ ‬بەڵام ئەو دەستكەوتەی‮ ‬كە لەسەر بنەمای‮ ‬حەسادەت و واستەكاری‮ ‬و دڵنەباری‮ ‬دێتەدی‮ ‬تەنیا سوودی‮ ‬كەسێكی‮ ‬دیاركراوی‮ ‬تێدا دەبێت‮ . ‬خۆشەوی‮ ‬محەمەد كە ئەگەر كوڕی‮ ‬بەرپرسێكی‮ ‬گەورەش نەبێت بەڵام توانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگەێنێتە رێزەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬هەواڵنێرانی‮ ‬تر و سەرنجی‮ ‬سەرۆك كۆمار رابكێشێت،‮ ‬هەڵبەت مەبەستی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ناوبراو وەدەرخستنی‮ ‬كورد بوو و هەموو بیروهۆشی‮ ‬لەسەر ئەوەبووە كە بتوانێت پرسی‮ ‬كورد بگەیەنێتە سەركردەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بڕیار بەدەست‮. ‬جا بۆ من زۆر جێگای‮ ‬سەرسورمانی‮ ‬و شۆك بوو،‮ ‬كە هەرچی‮ ‬ئینتەرنێت و سایت كە بە پارەی‮ ‬ئەو گەلەیە بەڕێوەدەبردرێن و بە تەلەڤزیونەكانیشەوە هەوڵیان دەدا كە باس لەو سەركەوتنەیە نەكەن و بە بێ دەنگی‮ ‬تێیبپەڕێنن،‮ ‬دیارە خەڵكێك وابیردەكاتەوە كە ئەگەر باسی‮ ‬چالاكیەكەی‮ ‬بكات واتە گرنگیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬پێ كەمدەكرێتەوە،‮ ‬یانیش جێگای‮ ‬ئەو بگرێتەوە،‮ ‬یانیش نەوەك كوردستان‮ ‬24 بە پێش تەلەڤزیۆنەكانی‮ ‬تر بكەوێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە دیار بوو خودی‮ ‬تەلەڤزیۆنی‮ ‬كوردستان‮ ‬24 یش زۆر گرنگی‮ ‬بەو بابەتە،‮ ‬دەستكەوت بە كێبڕكێی‮ ‬دادپەروەرانە دێتەدی،‮ ‬كاتێك كە چالاكیەك دەستكەوتی‮ ‬بەهەموو لایەنێك و پەیوەندی‮ ‬بەگەلەوە هەبێت ئێمە دەبێ تەنیا دەستخۆشی‮ ‬لێ بكەین و ئیفتخاری‮ ‬پێوەبكەین‮ ! ‬زۆر بەداخەوە زۆر جاری‮ ‬تریش چالاكی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬بەرزدا بەڕێوەچوون،‮ ‬بەڵام زور بە بێ دەنگی‮ ‬تێپەڕێندراون و كەس نەیویستووە باسی‮ ‬لێوە بكات‮. ‬ئێستا كە ئێمە پێویستیمان بە لۆبیكردنی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەیە زیاتر لە هەموو كاتێك پێویستیمان بە پشتگیری‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬گەورە هەیە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تریشەوە لە پرسەكەدا باسی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك وەزیران بەڕێز نێچیرڤان كراوە،‮ ‬كە ئەوەش لە خۆیدا گرنگیدانە بە رۆڵی‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬بەڵام میدیاكانی‮ ‬ئێمە ئەوەشیان لە پێش چاو نەگرت ئەو پرسەیە پەیوەندی‮ ‬بە بەرزكردنەوەی‮ ‬ستاتۆی‮ ‬بەڕێزیان بوو نەك كەمكردنەوەی‮.‬

‮❊ ‬نوێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە رووسیا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌