2017-06-18

سازان وەهاب

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان مافێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە جیا لە قوربانیەكانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بەهەموو شۆڕشەكانی‮ ‬كوردستانەوە لەپێناو دەستبەركردنی‮ ‬ئەم مافە،‮ ‬لەباشووری‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬2003 قۆناغێكی‮ ‬ئەوتۆ دروست بوو كورد كەمتر ئۆمێدی‮ ‬مانەوەی‮ ‬هەبێ لەگەڵ وڵاتێك تیدا مێژووی‮ ‬زوڵم كردن و ستەم و ژێردەستەیی‮ ‬دووبارە بێتەوە‮.‬

دەستووری‮ ‬عێراقی‮(‬كارپێنەكراو‮) ‬ماددەكانی‮ ‬و سەرجەم بڕگەكانی،‮ ‬تایبەت بەكورد‮ ‬یا بە‮ ‬غەیرە كورد،‮ ‬لە دوای‮ ‬پەسەندكردنیەوە لە‮ ‬2005ەوە تا ئێستا تەنیا رەنگی‮ ‬سەر كاغەزێك بووە و نەبووە مایەی‮ ‬سەروەری‮ ‬و پارێزەری‮ ‬لە عێراق،‮ ‬نەبووە ئەو گرێبەستە گرنگەی‮ ‬نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە،‮ ‬چۆن لە دیباجەكەیدا‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراقیش بەستراوە بەجێبەجێ كردنیەوە،‮ ‬بەهەمان شێوە هیچ هێزێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬نەیخواستووە عێراق‮ ‬یەكپارچە بێ،‮ ‬چونكە ئەگەر ویستێكی‮ ‬وا هەبووایە و رەنگی‮ ‬بدایەوە لە سیاسەتیان،‮ ‬هەرگیز بەمشێوەیە نەدەبوو،‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێی‮ ‬ژێردەستەییەكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬دەویست،‮ ‬واتا ئەگەر سوننەش بیت دەبێ مەحكومی‮ ‬ئەو دەسەڵاتە بیت كە هی‮ ‬شیعەیە و پابەند بن بەهەموو جۆرە مامەڵەیەكیانەوە‮.‬

كەواتە عێراق وڵاتێكە تەنیا ژێردەستەیی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬قبوڵە،‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬ئەمەش هیچ شتێك قابیلی‮ ‬قسە كردن و هەڵوێست وەرگرتن نییە،‮ ‬بۆ كوردیش بڕیاری‮ ‬مانەوەی‮ ‬ژێردەستەیی‮ ‬مەحاڵە،‮ ‬وەك لە پەیامی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬باشیك،‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم ووتی‮: "‬ئەگەركاتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەبێت،‮ ‬ئیتر كاتی‮ ‬ژێردەستەیش نەماوە‮". ‬ئەم پەیامە تەواو روون بوو،‮ ‬كە چیتر كورد نامێنێتەوە لە سنورێك پێ بگوترێت عێراق‮.‬

پێش سوونە لە عێراقی‮ ‬نوێیەكەدا،‮ ‬كورد ژێردەستەیی‮ ‬رەتكردەوە و پەیامەكەی‮"‬نەخێر‮" ‬بوو،‮ ‬واتا‮ "‬نەخێر‮" ‬باشترین بژاردەی‮ ‬كورد بوو بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا‮. ‬ئاخۆ ئەمەیان راستە لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیشدا‮ ‬یەك دوو لایەن"نەخێر‮" ‬بەرز بكەنەوە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و‮ "‬بەڵێ‮" ‬بۆ ژێر دەستەیی؟

عەرەبە شۆڤینیەكان ئەم‮ "‬نەخێر‮" ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و‮ "‬بەڵێ‮" ‬بۆ ژێرەدەستەیی،‮ ‬بەشێك لە كوردەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە هەڵوێستی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬لەیەكپارچەی‮ ‬عێراق و راستگۆی‮ ‬بەرامبەر خاك وەسف دەكەن،‮ ‬لە حەقیقەتیشدا بۆ عەرەبەكان فەخرێكی‮ ‬گەورەیە سەرباری‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتیانەی‮ ‬بەسەر كورددا هێنایان كە لە ژیانی‮ ‬مرۆڤایەتیدا كەم وێنەنن،‮ ‬وێنەی‮ ‬كارەساتەكانی‮ ‬وەك ئەنفال و كیمیباران و راگواستن و كوشتن،‮ ‬هێشتا‮ (‬خەڵكێك)؟‮! ‬ئومێدی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبێ لە ژێردەستەیدا مافەكانیان پارێزراو دەبێت‮.‬

هەندێك بۆچوون دەڵێن‮: " ‬ئەو‮ ‬یەك دوو لایەنەی‮ ‬دژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمن لە كوردستان مەبەستیان تەنیا پێداگیركردنە لەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬یاخود هاوڕاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ناچار بكەن بۆ كۆمەڵێك تەنازول كردن و پێدانی‮ ‬ئیمیتیازات بەئەوان‮".‬

بەڵام لە راستیدا‮ (‬ئەوان‮) ‬ملكەچی‮ ‬ئەجندایەكی‮ ‬ئەقلیمین كە دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكات،بەتایبەت پاش رەتكردنەوەی‮ ‬كاراكردنی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬ئێستا هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان دەزانێ‮ (‬ئەوان‮) ‬بوونەتە كۆیلەی،‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان دەكات‮. ‬

لە هەردوو حاڵەتدا،‮ ‬رۆڵی‮ (‬ئەوان‮) ‬تەنها ئەوەیە بڵێن‮ "‬نەخێر بۆ ریفراندۆم‮"‬،‮ ‬دڵنیام كە ئەو نەخێرەی‮ (‬ئەوان‮) ‬هیچ كاریگەری‮ ‬نابێت لەسەر پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان دڵنیا بوو كە پارتی‮ ‬و لایەنەكانی‮ ‬خوازیاری‮ ‬سەربەخۆین هەردەم ئامادەن سازان لەپێناو‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و رێكخستنی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد بكەن،‮ ‬بەڵام هەڵبەت ناكرێ سازش لە خۆفرۆشی‮ ‬و چوونە پاڵ نەیارانی‮ ‬كورد بكرێت‮.‬

‮ ‬یاخود بۆچی‮ ‬بەكاری‮"‬نەخێر‮" ‬دەتانەوێ دەسكەوتی‮ ‬حیزبی‮ ‬زیاتر بكەن!؟ ئەمە نیشانەی‮ ‬ئیفلاسی‮ ‬جەماوەری‮ ‬نییە؟

حاڵەتێكی‮ ‬تریش‮ "‬نەخێر"ەكەتان رەنگدانەوەی‮ ‬سیاسەت و بەرنامەتان بێ،‮ ‬ئەویش ئەو گومانە زیاتر هەڵدەگرێ‮" ‬كە نەخێری‮ ‬ئێوە و بەشێكی‮ ‬عەرەبەكانی‮ ‬عێراق و هەندێك وڵات و لایەنی‮ ‬نەیار‮ ‬یا دژ،‮ ‬هاوتەریبن،‮ ‬خۆ ئێوە هیچ پرۆژەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نەتەوەیتان نییە تا بڵێن‮" ‬ئەم ئاوازەی‮ ‬ئێوە‮" ‬بۆنی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬لێدێ،‮ ‬بەڵكو دەبێ بڵێن‮: ‬ئەم ئاوازە كۆپكراوەی‮ ‬ئەو ئاوازانەن مێژووییەكە پێمان دەڵێن‮" ‬شایستەی‮ ‬دەوڵەت وكیانی‮ ‬خۆتان نین‮.‬

دەبێ هەڵمەتێكی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬مەدەنی،‮ ‬دامەزراوەكان،‮ ‬جڤات و ناوەندە رۆشنبیرییەكان دەست پێ بكرێت بەوەی‮"‬نەخێر‮" ‬كردن بۆ ریفراندۆم،‮ ‬قبوڵكردنەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تری‮ "‬ژێردەستەییە‮" ‬ئەمجارەش خراپتر لەمێژووی‮ ‬رابردووی‮ ‬عێراق و‮ "‬بەڵێ‮"‬یش بۆ ریفراندۆم،‮ ‬بەخشینەوەی‮ ‬ئەو ئەمانەتە‮ ‬یە بۆ خوێنی‮ ‬شەهیدان و ئاسودەكردنیان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌