2017-06-17

فازل میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان كه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له‌ پرسه‌ى هاوسه‌رى عومه‌ر ده‌بابه‌ سه‌ردانى كۆیه‌ى كردبوو، دواى به‌شداریكردنى له‌ پرسه‌ى خوالێیخۆشبێت ، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو بكرێت به‌ بێ بزوتنه‌وه‌ى گۆران په‌رله‌مان كارا ناكه‌ینه‌وه‌.

فازل میرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ دۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌گه‌ین ، گه‌رماوگه‌رمی وه‌فاتی خوالێخۆشبوو كاك نه‌وشیروانه‌ ، هیوادارین هه‌موو لایه‌ك پشوومان درێژبێت، و ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ قبوڵی ده‌كه‌ین با له‌ یه‌كدی قبوڵ بكه‌ین.

هاوكات سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ پێیان خۆشه‌ براده‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش به‌شدار بن له‌ كومیته‌ى گشتپرسى.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌