2017-06-17

کوردێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەریتانیا، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیندانی دەکرێت.

بەپێی بەیاننامەی دادگای بێرمینگهام، (ئا. ح.)، خەڵکی باشووری کوردستان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بۆ داعش کردووە و هەوڵی داوە خەڵک رابکێشێتە نێو رکخراوەکە و بیاننێرێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریا.

میدیاکانی بەریتانیا ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، کە (ئا. ح) ویستوویەتی لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە  کردەی تیرۆریستی لە بەریتانیا ئەنجام بدات .

پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، کە (ئا. ح) لەگەڵ چوار که‌سی دیکەی کورد پیلانیان بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە ئەوروپا کێشاوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکەیەوە بدات.

 

باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌