2017-06-17

لە بەردەوامی‮ ‬كاروچالاكیەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬رۆژی‮ ‬12 ژ 6 تا‮ ‬13 ژ 6 لە هۆڵی‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئەكاد لە عەنكاوە بە درووشمی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬پاڵەوانێتیەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬سەر مێزی‮ ‬بۆ سەرجەم ناوەندە وەرزشیەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر رێكخست‮ .‬

لە كۆتایی‮ ‬پاڵەوانێتیەكەدا لە لایەن بەختیار فەرهاد بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و چەند ئامادەبویەكەوە جامی‮ ‬سەركەوتن و مەدالیا بەسەر سەركەوتوەكاندا دابەش كرا‮ ‬،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬پاڵەوانێتیەكەشدا كۆیە پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەدەست هێنا بەسەركەوتنی‮ ‬بەسەر بنەسڵاوەدا بە سێ كۆمەڵەی‮ ‬بێ بەرامبەر‮ ‬،‮ ‬هەروەها شاوەیس توانی‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەم بە دەست بێنێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌