2017-06-17

سەباح شێخانی

گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬خاوەنی‮ ‬هەموو خەسڵەت و هەلومەرجێكی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬هیچی‮ ‬لەو میللەت و نەتەوە پێشكەوتوانەی‮ ‬سەر گۆی‮ ‬ئەم زەوییە كەمتر نییەو شیاوی‮ ‬ئەوەیە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بێت و لەناو نەتەوەكانی‮ ‬جیهاندا سەر بڵندانە ئاڵای‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬بدرەوشێتەوە‮.‬

لە بەهاری‮ ‬1991ەوە،‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬خاوەنی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سیاسین،‮ ‬بۆیە دەوڵەتانی‮ ‬دونیا بە نموونەیەكی‮ ‬جوان و سەركەوتووی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانیمان دادەنێن،‮ ‬كورد لەم پارچەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەقی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردی‮ ‬ڕاگەێنێت كە تەواو لەگەڵ جاڕدانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و بەندەكانی‮ ‬كۆمەڵە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا گونجاوە،‮ ‬كەچی‮ ‬هەست دەكرێت كەسانێك‮ (‬كە كوردیشن‮)‬،‮ ‬لەژێر پەردەی‮ ‬هەر بیانوویەكدا بێت‮!‬،‮ ‬شكۆی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بچووك دەكەنەوە،‮ ‬بەوەی‮: ‬كورد لەم كاتەدا خاوەنی‮ ‬بنەمایەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬ئابووری‮ ‬نییە‮!‬،‮ ‬داهات كەمە‮!‬،‮ ‬بەشی‮ ‬بژێوی‮ ‬میللەت ناكات‮.

‮ ‬دەیانەوێت بەم جۆرە قسانە،‮ ‬پرسە مەزنەكەمان بچووك بكەنەوە‮! ‬هاوكات مەبەستیانە ورە بە جەماوەر بەردەن،‮ ‬تا بڕوایان بە سەركەوتنی‮ ‬دۆزە‮ ‬ڕەواكەمان لاواز بێت،‮ ‬بە مەبەست،‮ ‬یاخود لە نائاگاییەوە بێت،‮ ‬بەم جۆرە‮ ‬ڕەفتارەیان،‮ ‬ئاو دەكەنە ئاشی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كوردەوە،‮ ‬بۆیە هەقە ئیتر بە خۆیاندا بچنەوە‮.‬

دەسەڵاتدارانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننە و شیعەی‮ ‬عیراق،‮ ‬بە دەگمەنیان نەبێت‮، ‬ددان بە پێناسە و ماف و ئازادی‮ ‬كوردا نانێن،‮ ‬نەك ئەوەندە،‮ ‬بەڵكو بە ئاشكرا‮ ‬ڕەفزمان دەكەن و دەیانەوێت لە هەموو مافێك بێ بەریمان بكەن،‮ ‬دەستبردن بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬ئەركێكی‮ ‬ئایینی،‮ ‬عەقڵانی‮ ‬و لۆژیكیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دڵخۆشكەرە و بەرگوێ دەكەوێت و بووەتە باس و خواسی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەموو لایەك،‮ ‬سەرهەڵدان و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬تازەیە،‮ ‬كە لە‮ ‬ڕابردوودا كورد هەزاران قوربانی‮ ‬لە پێناو داوە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ڕۆشنبیران،‮ ‬نووسەران،‮ ‬دۆست و نەیارانی‮ ‬كوردیش ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكەن تاكە ئاسۆیەك بۆ گەیشتن بەو خەونە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە دەتوانێت بڕیارێكی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬وەها بدات چیتر لەژێر سێبەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬عێراقدا نەمێنینەوە و بگەین بەو خەونەی‮ ‬رووبارێك خوێنمان بۆ‮ ‬ڕشتووە،.

‬بەپشتگیری‮ ‬كردنی‮ ‬هەموو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬لە بڕیاری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان بۆ ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان پڕۆژەكەدەكاتە پرۆژەیەكی‮ ‬نیشتیمان گشتگیر بە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و دیاریكردنی‮ ‬رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بۆ گشتپرسی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مێژووێكی‮ ‬زێڕین بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان تۆمار بكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌