2017-06-17

هادی‮ ‬باڵەیی

سەربەخۆیی‮ ‬شوناس و پلانێكە بۆ زانستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایندەی‮ ‬كورد،‮ ‬بناغەیێكە بۆ داڕشتنی‮ ‬فیكر و داهاتووی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەبێ بۆ پتەوكردن و پارێزگاریكردن قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬گشتپرسیش خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو حزب و لایەن و پێكهاتەكانی،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬لە قۆناغەكەی‮ ‬پاش گشتپرسی‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە_ئەویش قۆناغێی‮ ‬گرنگە بەرەوە راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەت‮. ‬

لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا بەردەوام هەندێك لایەن و بەرپرسیانی‮ (‬وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮) ‬لەبارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانەوە بەردەوام گوتار و لێدوانی‮ ‬نابەرپرسانەیان بە راگەیاندن و گوێی‮ ‬رای‮ ‬گشتیدا دەچرپاند و ریفراندۆم و دەوڵەتی‮ ‬كوردییان بە نایاسیی‮ ‬و نارەوا وەسف دەكرد،‮ ‬ئێستا با مێژووەكی‮ ‬تاڵتر بهێنینەوە بیرخۆمان،‮ ‬كە دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەردەوام پێكەوە لە پیلانگێڕی‮ ‬و دوژمنایەتیان بەرانبەر بە كوردستان هاوبەش بوون،‮ ‬هیچ كاتێك درێغیان نەكردوە لەوەی‮ ‬كە نەهێڵن كوردستان بە بچوكترین و سەرەتایی‮ ‬ترین‮ ‬مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات‮.

‬هەرچی‮ ‬لەدەستیان هاتبێت لەم پێناوەدا كردویانە بۆ ئەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كورد و خواستی‮ ‬كورد بە هیچ شوێنێك نەگات و نەبێتە خاوەنی‮ ‬هیچ كیان و مافێك و هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬كورد و كوردستاندا بوون،‮ ‬لەم رووە لانی‮ ‬كەم دەتوانین زۆر پیلانگێڕی‮ ‬و هاوپەیمانی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬داگیر كەرانی‮ ‬كوردستان بێنینە بەرباس،‮ ‬لەوانەش‮ (‬پەیماننامەی‮ ‬چاڵدێران‮ ‬1514 ‮ -‬ پەیماننامەی‮ ‬سەعد ئاباد‮ ‬1937 ‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬بەغدا‮ ‬1955 ‮ -‬ پەیماننامەی‮ ‬جەزائیر‮ ‬1975 ‮)‬ بە نموونە بیرخۆمان بهێنینەوە،‮ ‬ئێستاش ئەگەر بێت و دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان بۆیان بلوێت‮، ‬ئەوە بە دڵنیاییەوە ناهێلن خەڵكی‮ ‬كوردستان سەربەخۆ ببێت كە ساڵەهایە قوربانی‮ ‬بۆ داوە و خەباتی‮ ‬لە پێناودا كردووە‮، ‬بێگومان لە هەولیشدا دەبن كە سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە لە بەینی‮ ‬ببەن و نەهێڵن خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاسودە بژی‮ ‬و بەردەوام دەبن لە هەوڵی‮ ‬لە ناوبردن و تواندنەوە و بەربەست دانان بۆ پڕۆسەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬و سەربەخۆبوون و ئازادی‮. ‬

بەڵێ واقیع لە گەڵ ئارەزوو ویست تەوفیری‮ ‬هەیە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە وەدەست هێنانی‮ ‬مافی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬دیمۆكراتیك لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست كە تاڕاددەیەك پاشكەوتوو و كانگای‮ ‬شەڕ‮ ‬و ئاژاوەیە،‮ ‬دەكارێ مەزنترین خزمەت بە مرۆڤایەتی‮ ‬و پێشكەوتن بكات‮. ‬چاوپێداخشاندنێك بە ریزی‮ ‬دوژمنەكانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬بەڕاشكاوی‮ ‬پێشان دەدا كە بەدەستهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كورد ئاڵوگۆڕی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬لەو ناوچەپاشكەوتوویەدا پێكدێنی‮ ‬كە دەبێتە هۆكاری‮ ‬تێكچوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەستەڵاتداریی‮ ‬دیكتاتۆرەكان و دروستبوونی‮ ‬بنكەو نموزەجێكی‮ ‬دیكموكراتی‮ ‬و هەوێنی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوە ژیان لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین‮.

‬لە كۆتاییدا دەبێ خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەوە بزانن كە دیمۆكراسی‮ ‬بوونی‮ ‬وڵات و كۆمەڵگاكەمان لەمەو دوا دەست پێدەكات،‮ ‬واتە‮ ‬25 ی‮ ‬9 ‮ ‬دەبێتە سەرەتا بۆ پێشڤەچوونی‮ ‬كوردستان و كۆمەڵگیای‮ ‬كوردستان لە هەموو رووێكەوە،‮ ‬چونكە ژیان لە ژێر دەست‮ ‬یاخود لە گەڵ دەسەڵاتێكی‮ ‬دیكتاتۆی‮ ‬و شۆڤینی،‮ ‬سەروەری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬بوونی‮ ‬كۆمەڵگا دروست ناكا،‮ ‬بەڵكو ئەوە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆییە دەبێتە چەترێكی‮ ‬پتەو بۆ پاراستنی‮ ‬كەڕامەتی‮ ‬نیشتمان ونەتەوەو رێخۆشكار بۆ ئازادییەكان و بونیادنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬دیموكراسیخواز،‮ ‬بۆیە دەبئ پشتگیر و دەنگدان بە‮ "‬بەڵێ‮" ‬ببێتە ئەركی‮ ‬داهاتووی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كوردستان لە پێناو ئازایی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬وڵات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌