2017-06-17

د‮. ‬مەیادە محەمەد نەجار

یەكێك لەو سیفاتانەی‮ ‬كە كەسی‮ ‬دیپلۆماتكار سوودمەندبووە لێی‮ ‬بەدرێژای‮ ‬مێژوو بەئێستاشەوە سیفەتێكە كە پێدەوترێت‮ (‬پارێزبەندی‮ ‬دیپلۆماتكار‮) ‬ئەو بڕگەیەش هەموو دیپلۆماتكار سوودمەند دەبێت جا ئەو دیپلۆماتكارە لە كونسولگەری‮ ‬یان بالێوخانە كار بكات،‮ ‬واتا پارێزبەندی‮ ‬دیپلۆماتكار هەموو كەسێك دەگرێتەوە كە لە تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسیدا بێت جا پلەی‮ ‬وەزیفیەكەی‮ ‬كونسول‮ ‬یان بالێوز بێت‮ ‬یان هەر كارمەندێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬كونسولگەری‮ ‬یان بالێوخانە بێت ئەو سیفەتەی‮ ‬پێ دەبەخشرێت كە پێی‮ ‬دەوترێت پارێزبەندی‮ ‬دیپلۆماتكار‮.‬

یەكەم‮: ‬هۆكارەكانی‮ ‬پارێزبەندی‮ ‬دیپلۆماسی

پارێزبەندی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬یەكێكە‮ ‬بە بابەتە گرنگەكانی‮ ‬نێو تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬كاتێك باس لەیاساكانی‮ ‬پارێزبەندی‮ ‬ئیمتیازی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەكەین دەبێت ئەوە بزانین كە ئەو‮ ‬یاسایانە دەوەستنە سەر سروشتی‮ ‬یان رۆڵی‮ ‬نوێنەری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬وەك بریكاری‮ ‬ولاتی‮ ‬شكۆمەند،‮ ‬وە دووەمیان هەڵسووكەوتەكانی‮ ‬و كارە فەرمیەكانی‮ ‬بەپارێزبەندی‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬لەسنوری‮ ‬ئەم دەقەی‮ ‬رێكەوتنامەی‮ ‬ڤیەنا لەمادەی‮ (‬41‮)‬ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1961‮ ‬خۆ دەبینیتەوە،‮ ‬دەقەكە بریتی‮ ‬یە لەسەر هەمووان پێویستە كە خاوەنی‮ ‬ئەم ئیمتیازات و پارێزبەندیە رێز لەیاساكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬پێشوازیكەر و دام و دەزگاكانی‮ ‬بگرن،‮ ‬هەمان دەق باس لەپێدانی‮ ‬پارێزبەندی‮ ‬و ئیمتیازات بۆ دبلۆماتكاران دەكات و مەبەستیەتی‮ ‬هەموو جۆرە پارێزبەندییەك بۆ كاری‮ ‬یدپلۆماسی‮ ‬نەوەك كاری‮ ‬تاكە كەسی‮ ‬بەڵكوو بۆ زامنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬نێردە دیپلۆماسیەكان بەجۆرێ كە نوێنەری‮ ‬وڵاتەكەیانن،‮ ‬ئەویش خۆی‮ ‬لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە‮:‬

ـ هەمیشە كەسی‮ ‬دیپلۆماتكار بەهیچ‮ ‬شێوەیەك رووبەرووی‮ ‬لێیچینەوە ناكرێت،‮ ‬دیپۆماتكار دەستگیرناكرێت،‮ ‬تەنانەت كەسووكارە نزیكەكەشی‮ ‬هەمان مافیان هەیە،‮ ‬بەهیچ شێوەیەك هیچ هێزێك ناتوانێت پشكینن بە دیپلۆماتكار نەبۆ كەسووكارەكەی‮ ‬بكات،‮ ‬هەتا ئەو كاتەی‮ ‬كە پارێزبەندییەكەی‮ ‬لەسەر هەڵدەگیرێت‮.‬

ـ بەهیچ شیوەیەك ملك و مالی‮ ‬كونسول‮ ‬یان بالێوز رووبەرووی‮ ‬پشكینین نابێتەوە،‮ ‬هیچ هێزێك بۆی‮ ‬نیە بچێتە نێو مڵك و مالی‮ ‬ئەو كەسەوە‮.‬

ـ هەمیشە كونسول‮ ‬یان بالێوز‮ ‬یان سەرجەم كەسایەتیەكانی‮ ‬نێو تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بەئازادی‮ ‬دەژین و رووبەرووی‮ ‬هیچ جۆرە لێپیچنەوەیەك نابنەوە‮.‬

ـ كەسایەتیەكانی‮ ‬نێو تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بەهیچ شێوەیەك باج نادەن،‮ ‬هەمیشە لەباجەكان دەبوورێن جگە لەهەندێك ووڵات نەبێت بەپێی‮ ‬رێكەوتنەكانیان لەگەڵ‮ ‬یەكتر مەرجی‮ ‬باج دادەنین بەلام ئەمەش زۆر كەمە لەزۆربەی‮ ‬جارەكاندا كارمەنەدانی‮ ‬تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لە باج دەبەخشرێن‮.‬

ـ پلەبەندی‮ ‬وەزیفی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر پلەی‮ ‬پارێزبەندی‮ ‬دیپلۆماتكار هەیە،‮ ‬واتا هەندێك پارێزبەندی‮ ‬بۆ پۆستە باڵاكانی‮ ‬نیو تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دیاریكراوە،‮ ‬ناكرێت بالێۆزێك هەمان پارێزبەندی‮ ‬كارمەندێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬هەبێت،‮ ‬پێویستە جیاوازی‮ ‬هەبێت لەنێوانیاندا،‮ ‬ئەم جیاوازی‮ ‬پارێزبەندیەش لەلایەن وەزارەتی‮ ‬دەرەوە دەستنیشان دەكرێت و هەریەكێك لەو پۆستانەش بەگوێرەی‮ ‬هەڵوومەرجی‮ ‬ووڵات دیاری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬مەرج نیە لەهەموو جیهاندا وەك‮ ‬یەك بن‮.‬

ـ دەستەلاتەكانی‮ ‬كەسایەتیەكانی‮ ‬نێو تۆڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەلایەن وەزارەتی‮ ‬دەرەوە دەستنیشانكراوە وەك ئەوەی‮ ‬كە كونسول‮ ‬یان بالێوز مافی‮ ‬كڕینی‮ ‬ملك و مالی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەهەندێك حاڵەتەدا ئەوە سنووردار دەكرێت واتا ئەگەر‮ ‬یەكێك لەووڵاتیك بالیۆز بێت بەپێی‮ ‬رێگەپیدانی‮ ‬لەلایەن وەزارەتی‮ ‬دەرەوە بۆی‮ ‬هەیە ملك و ماڵ لەو ووڵاتە بكرێت كە كاری‮ ‬لێ دەكات‮.‬

یەكێك لەو پرسانەی‮ ‬كە لەفەرهەنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسیدا بەگرنیگەوە باس دەكرێت پیرۆزی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسیە كە بەهیچ جۆرێك نابێت هەرەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەلایەن هێزی‮ ‬ئەمنی‮ ‬یان هەر كەسێكی‮ ‬ترەوە سووكایەتی‮ ‬پیبكرێت‮.‬

بێگومان هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بریتیە لەماڵ و شوێنی‮ ‬كاركردنی‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و نووسینگەی‮ ‬پێشوازی‮ ‬و بارەگای‮ ‬كۆبوونەوە و ئەو باخچەو گۆرەپانە دەگرێتەوە،‮ ‬بەجۆرێك ئەم هەڕەمە خاوەندارێتی‮ ‬ولاتی‮ ‬نێردە ناگەڕیتەوە بەلام بۆ كاروباروی‮ ‬نیردەكە بەكاردێت،‮ ‬واتا ئەو شوێنەی‮ ‬كاری‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬تێدادەكریت مەرج نیە لەرووی‮ ‬ملكدارییە بۆ ئەو ولاتە بگەرێتەوە كە نیردەكەیان ناردووە بەلام دەتوانن هەتا هەتایە بەكاری‮ ‬بهینن بۆنموونە بارەگای‮ ‬نیردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬ئەمریكا لەئەردەن‮ ‬یەكێكە لەگەروەرترین بالاخانەكانی‮ ‬ئەو دەوڵەتە بەلام لەرووی‮ ‬ملكدارییەوە مەرج نیە هی‮ ‬ئەمریكابێت بەلام ئەوان بەكاری‮ ‬دەهێنن‮.‬

ئەوەی‮ ‬گرنگە پیرۆزی‮ ‬هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬لەوەدایە بەهیچ جۆرێك كەس بۆی‮ ‬نیە بچێتە ناو ئەم بارەگایەوە بەبێ‮ ‬ڕەزامەنەدی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نێردەی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬نەبێت‮. ‬و ئەو دەوڵەتەی‮ ‬بە فەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لەو نێردە دیپلۆماسیە كردووە،‮ ‬پەربرسیارە بەهەموو جۆرێك لەبەرامبەر پیرۆزی‮ ‬هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و بەرپرسیارە لەپاراستنی‮ ‬ئەو كۆمەڵگەی‮ ‬نیشتەجیبوونەی‮ ‬كە بارەگای‮ ‬نیردەی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬لێیە‮. ‬هەروەها لەدەقی‮ ‬22‮/ ‬رێكەوتنامەی‮ ‬ڤیەنا هاتووە شوێنی‮ ‬كاركردن و حەوانەی‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەبێت پارێزراوبێت لەهەموو روویەكەوە هەر جۆرە دەستدرێژەیەك بۆسەر ئەو نێردەیە مەحكومە نابێت رووبدات و دەبێت ژیانی‮ ‬تەواوی‮ ‬نێردەكە زامنكراوبێت،‮ ‬دەبێت هەموویان پارێزراوبن تەنانەت بۆ هیچ نوێنەرێك و بەرپرسێكی‮ ‬حكومی‮ ‬نییە كە بەبێ‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نەبێت‮.‬

تەنانەت لەپڕەنسیپە نێودەوڵەتیەكاندا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە لەكاتی‮ ‬بچراندنی‮ ‬پەیوەندیەكاندا نابێت دەستدرێژی‮ ‬بكرێتە سەر پیرۆزی‮ ‬هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬،‮ ‬تەنانەت هەندێك جار لەدوای‮ ‬دەسپێكی‮ ‬جەنگ لەنێوان هەردوو ولاتدا دەبێت هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬پارێزراوبێت و هیچ جۆرە سووكایەتی‮ ‬پێنەكرێت چونكە خۆی‮ ‬لەخۆیدا گرنگی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬سووكایەتی‮ ‬كردن بە پیرۆزی‮ ‬هەڕەمی‮ ‬بارەگای‮ ‬نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەبێتە سووكایەتی‮ ‬كردن بەڕێسا نێودەوڵەتیەكان‮.‬

مافی‮ ‬پەنابەرێتی‮ ‬لەناو نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬یەكێكە لەپڕاكتیكەكانی‮ ‬ناو سیستەمی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و هەمیشە بۆتە بابەتێكی‮ ‬سیاسیش لەزۆركاتدا چونكە بابەتێكی‮ ‬نێودەوڵەتیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لەكۆربەندە سیاسیەكاندا مافی‮ ‬پەنابەرێتی‮ ‬لەناو نێردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬وەك‮ ‬یەكێك لەپارێزبەندییەكانی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬باسدەكرێت،‮ ‬لێرەدا پرسیارێك هەیە لەنێردەی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬بەحەشاردانی‮ ‬تاوانبارێك،‮ ‬لێرەدا ئەمە ناگونجێت بۆ دەوڵەتی‮ ‬میواندار بۆ رایكردنی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬شكۆی‮ ‬لەسەر هەرێمەكەی‮ ‬و سنوربەزاندی‮ ‬نیردەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬یە لەكردنی‮ ‬تایبەتمەندیەكانی‮ ‬وەزۆر ئاشكرایە مادەی‮ ‬41 ‮ ‬لەرێكەوتنامەی‮ ‬ڤیەنا بۆ پەیوەندییەكانی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەسالی1961 ‮ ‬لەدەقەكەدا هاتووە پێویستە خانووی‮ ‬نیردە بەكارنەیەت بەهەر رێگەیەك كەنەگونجێت لەگەڵ ئەركەكانی‮ ‬نیردە وەك ئەوە لەم رێكەوتنامەدا هاتووە ئەوانی‮ ‬تر لەبنەماكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬گشتی‮.‬

بنەماكانی‮ ‬پارێزبەندی‮ ‬ئیمتیازاتی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬كە پێویستە حوكمی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬لەنیوان ولاتان بكات لەهەموو بارودۆخێك،‮ ‬بەلام ئەوەی‮ ‬تیبینی‮ ‬دەكرێت لەدۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬نیوان وڵاتی‮ ‬میواندار وڵاتی‮ ‬نیردە ئەوە حوكمی‮ ‬نەریتی‮ ‬جێبەجیكردنی‮ ‬بنەمای‮ ‬پارێزبەند دەكات بۆیە كۆت وبەند زیاد دەكات هەتاكو سنووری‮ ‬كێشە هەڵواسراوەكان تێدەپەرێت لەنیردەكانی‮ ‬یدپلۆماسی‮ ‬یاخود دەستگرتنی‮ ‬ئەندامان لەبارەگاكانیان ئەوكاتەی‮ ‬پەیوەندییەكان خراپ دەبن و دەخەینە روو لەدواتر هەندێك لەئیمتیازات و پارێزبەندی‮ ‬رێگای‮ ‬كاركردن لەجێ بەجێكردنی‮ ‬پەیمانەكان و رێكەوتنەكان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌