2017-06-17

‮‬فەرهەنگ محەممەد

لە كۆبوونەوەی‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬9ی‮ ‬2017 دیاریكرا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەم رۆژە،‮ ‬رۆژێكی‮ ‬مێژووییە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە پێویستە هەموو تاكێكی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یەكەوە و بێ جیاوازیی‮ ‬بیروڕای‮ ‬سیاسیی،‮ ‬بە بەڵێ ئەم رۆژە بكەینە رۆژێكی‮ ‬نوێ و مێژوویی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬میللەتی‮ ‬بەشخووراوی‮ ‬كورد،‮ ‬پێویستە ئەم پڕۆسە گەورەیە بچووك نەكەینەوە،‮ ‬چونكە ئەمە پڕۆسەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە،‮ ‬كە لەم رۆژەدا نەتەوەیەكی‮ ‬زوڵملێكراوی‮ ‬سەدان ساڵە،‮ ‬بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬بۆیە رۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬ئەم گەلە دەكات،‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬دەنگ و هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەم نیشتمانەی‮ ‬كە هەزاران قوربانی‮ ‬لە پێناودا دراوە بۆ مافی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئازادیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬نیشتمان‮.‬

پێویستە لە‮ ‬25‮/‬9 ‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە‮ ‬یەكەوە،‮ ‬كارێك بكەین كە نەوەی‮ ‬داهاتوومان شانازییمان پێوە بكەن،‮ ‬بەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬ریفراندۆم بكەینە كەرنەڤاڵێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و هەموومان بە جلی‮ ‬كوردیی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬كوردستانەوە بەرەو سندوقەكان بچین و بە بەڵێ دەنگبدەین بۆ ئەوەی‮ ‬رۆحی‮ ‬شەهیدەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دڵخۆش بكەین‮. ‬هەموو ئەو وڵاتانەی‮ ‬مافی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و دەوڵەتییان بە دەستهێناوە،‮ ‬سەرەتا هەموو شتێكیان نەبووە،‮ ‬خاوەنی‮ ‬هێزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬بەهێز و پێشكەوتنی‮ ‬وڵاتیش نەبوون،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬دیاریكردنی‮ ‬سنوورێكی‮ ‬تایبەت،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆدا ئێدی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬خزمەتكردن بە وڵات نراوە‮.‬

بۆیە دەبێ بۆ ئاسوودەكردنی‮ ‬رۆحی‮ ‬ئەو هەموو سەركردە و رۆڵەیەی‮ ‬كورد كە رێگەی‮ ‬شەهیدبوونیان هەڵبژارد لەپێناو ئازادبوونی‮ ‬خاكی‮ ‬نیشتمان،‮ ‬پێویستە بە جۆش و خرۆشەوە‮ ‬25-9 بەرەو دەنگدان بۆ بەڵێ بچین‮. ‬دەبێ هاوونیشتمانییان بە تامەزرۆییەوە بەرەو سندوقەكانی‮ ‬ریفراندۆم بڕۆن بۆ جیابوونەوە لە وڵاتێك كە سەدان ساڵە بە زۆر پێوەی‮ ‬لكێندراوین،‮ ‬بەڵێ بۆ ریفراندۆم،‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌