هێزەكانی ئاسایشی كەركووك ئەندامێكی حەشدی دیفاع دەستگیر دەكەن بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەوه |
2017-06-17 |
 |
|
|
هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك بە هاو كاری هەماهەنگی هێزە ئەمنیەكانی تر شارەكە چەندین بازگە و كاروانیانی جۆراو جۆریان هەیە كە لە نێو شارەكە بە مەبەستی پاراستنی هێمنی و ئارامی شاراكە و دانیشتوانەكەی بەردەوام لە ئامادا باشیدان ,و لە یەكێك لە بازگە هاوبە شەكانیش ئەندامنێكی حەشدی دیفایان دەستگیر كرد كە ئۆتۆمبیلێكی بۆمب رێژكراوی پێ بوو . لەمبارەیەشەوە نەقیب فەرهاد حەمە عەلی بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك لە لێدوانێكی تایبەتی پی ڕاگەیاندین . كە لە گەڕەكی (حوزەیران)ی شاری كەركوك ئۆتومبێلێكی جۆری (ئۆپل، ڤیكترا) ڕەنگی سپی بە ژمارە (١٣١٢٩٣) كەركوك ویستی بە بازگەی هێزەكانمان تێپەرێ پاش ئەوەی كارمەندەكانمان داوای ناسنامەیان لە شوفێرەكە دەكەن , ئەویش ناسنامەی (حەشدی دفاع)ی پێ بوو, پاشان خۆی وەك ئەندامێكی ئەوان ناساندوە , دەستكراوە بە پشكنینی ئۆتۆمبیلەكەی هێزەكانمان دەستیان گرتوە بەسەر بۆمبێكدا كە لە ناو گونێیەك دانرابوو دەركەوت كە ئۆتۆمبێلەكە بۆمبرێژكراو بوو ،" فەرهاد حەمە عەلی گووتیشی " كە ئێستا شوفێرەكە دەستگیركراوەو ئۆتۆمبێلەكەش پوچەلكراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیج زیانێكی هەبێت ، ئێستایش ئەو دەستگیر كراوە لە ژێر لیكۆلنەوە دایە ." بەرپرسی هۆبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك گووتیشی پاش لێكۆلنەوەی و زانیاری زیاتر لەو روداوە ئاشكرا دەكرێت ، بۆ ئەوەی بزانی كێ لە پشت ئەم كەساوایەو ویستویەتی ئەم ئۆتۆبیلە بۆ كوی ببات .
فەرهاد گووتیشی ئەو شوفێرە ناوی (عەلی محەمەد خەلەف)ە و سەر بە (حشد الدفاع) لیوای دووی بەغدایە .
خەبات : ئارام شێركۆ |
|
|
|
|