2017-06-14

باڵەخانەیەکی بەرزی نیشتەجێبوون لە شاری لەندەن ئاگری گرتووە و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئاگرەکە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14.6.2017، لە باڵەخانەی 27 نهۆمیی گرینفێڵ لە ناوچەی لانکستەر وێست لە لەندەن دروست بووە و هەر چوار دەوری باڵەخانەکەی گرتووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە، کە لە نهۆمی دووەمەوە تا کۆتایی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان، بەڵام بەهۆی کۆنتڕۆلنەکردنی ئاگرەکەوە، تا ئێستا ژمارەی دروستی قوربانییان نازاندرێ.

تیمەکانی فریاکەوتن بە بەشداریی 200 کارمەندی ئاگورکوژێنەوە و 40 ئۆتۆمبێلی تایبەت، هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌