2017-06-12

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ریفڕاندۆم بۆتە رۆژەڤ،‮ ‬مشتومڕێكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬خستۆتە نێو لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬بەجۆرێك دوو بەرە سەریان هەڵداوە،‮ ‬بەرەی‮ ‬ریفڕاندۆم و سەربەخۆ خوازان كە زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و حزبە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان پاڵپشتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەرەی‮ ‬دیكەش‮ (‬دوو حزبن‮) ‬كە خواست و مەرجی‮ ‬پێشوەختەیان هەیە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام هیوادارین لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانیەوە،‮ ‬هەموو لایەنە سیاسیەكان بگەنە كۆدەنگییەكی‮ ‬نیشتیمان و‮ ‬یەك هەڵوێست لەسەر ئەم بڕیارە چارەنووسسازە‮. ‬لەگەڵ ئەو هەموو هەڕەشانەی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك بڕینی‮ ‬بوودجەی‮ ‬كوردستان لە لایەن بەغدا و شەڕی‮ ‬سێ ساڵەی‮ ‬داعش،‮ ‬بەڵام ریفڕاندۆم نەك پاشەكشەی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكو پێ بە پێ‮ ‬بەرەو پێش دەچێت و سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان بڕیاریدا كە رۆژی‮ ‬25ـی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدرێ‮.‬،‮ ‬خەبات بە پێویستی‮ ‬زانی‮ ‬لە تەوەرێكدا،‮ ‬رای‮ ‬چەند بەرێزێك لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان وەربگرێت،‮ ‬لەم ئەڵقەیەدا خەبات چەند پرسیارێكی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬بەڕێز‮ ‬غەفور مەخموری‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كرد و بەم شێوە وەڵامی‮ ‬دایەوە‮.‬

غەفوور مەخمووری‮- ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬YNDK‮:‬

سوود وەرنەگرتن لە چەندین دەرفەتی‮ ‬زێڕین

گەلی‮ ‬كوردستان بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لە تێكوشان و بەرخودان دابووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬لە ناوبردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە خاك و خەڵكەوە،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان توانیویەتی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و رووبەڕووی‮ ‬هێرش و پەلاماری‮ ‬دوژمنان و داگیركەران ببێتەوە و دوای‮ ‬هەر كەوتنێك بە گڕوتینێكی‮ ‬نوێوە هەڵسێتەوە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان كورد‮ ‬یەكێكە لەگەلە دێرینەكانی‮ ‬ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی‮ ‬كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ نییە،‮ ‬هەموو نەتەوەكانی‮ ‬ئەم دەڤەرە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتن،‮ ‬كەچی‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی‮ (‬عەرەب و فارس و تورك‮) ‬و بە دەوڵەتەكانیەنەوە لكێندرا،‮ ‬لە مێژیندا كورد بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬و سەربخۆیی‮ ‬چەندین هەلی‮ ‬بۆ گونجاوە،‮ ‬لە بارترین هەل لەپەیمانی‮ ‬سیڤەری‮ ‬ساڵی‮ ‬1920 ‮ ‬بوو كە تیایدا كورد لەپاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی،‮ ‬كەچی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬لۆزانەوە لەساڵی‮ ‬1923 ‮ ‬ئەو خەونەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەباربرا‮. ‬پاشان چەندین هەلی‮ ‬دیكە هاتنە پێشەوە لەوانە لەڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 و لە رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە‮ ‬2003 ‮ ‬كەچی‮ ‬نەمانتوانی‮ ‬سوود لەم دەرفەتە زێڕینانە ببینین‮.‬

پێویستە بۆردی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دابمەزرێت

ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و هیچ كاتێك وەكو ئێستا نەبووە،‮ ‬تەنها پێویستی‮ ‬بە ویست و ئیڕادەیەكی‮ ‬بەهێزە بۆ گرتنەبەری‮ ‬ئەو رێگەیە‮. ‬مێژووی‮ ‬عێراق لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونیەوە تاوەكو ئێستا،‮ ‬پڕە لە كارەسات بۆ گەلی‮ ‬كوردستان و لەچوارچێوەی‮ ‬ئەم دەوڵەتە دروستكراوە هیچ پێكهاتە و نەتەوەیەك بەئاسوودەیی‮ ‬نەژیاوە‮. ‬بۆیە باشترین كار لەبەریەك هەڵوەشانەوەی‮ ‬عێراقە بۆ سێ پارچە،‮ ‬هەروەك چۆن ئەمریكییەكان لەرێگەی‮ ‬پرۆژەكەی‮ ‬بایدن عێراقیان بۆ سێ بەش دابەشكردووە‮. ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە،‮ ‬دەبێت بەو ئاراستەیە كاری‮ ‬بۆ بكرێت كە ببێتە پرۆسەیەكی‮ ‬دەستەجەمعی‮ ‬هەموو حزبە سیاسییەكان و پێكەوە ئەم بڕیارە سیاسییە جێبەجێ بكەین،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا ئەم پرسە لە كوردستاندا لە چوارچێوەی‮ ‬حزبە بەشدار بووەكانی‮ ‬ناو حكومەت تێپەری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬هیوا خوازین هەموو حزبە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بگرێتەوە و تەڤای‮ ‬بزاڤە سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬بەشداری‮ ‬تێدا بكەن‮. ‬بۆیە پێشنیاری‮ ‬ئێمە لەسەر ئەم پرسە بەو جۆرەیە كە پێویستە كار بكرێت ناوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان رێكخرێتەوە و ئەنجوومەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستبكرێت و ئەم ئەنجوومەنە سیاسیە هەموو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان كۆبكاتەوە،‮ ‬نەك چەند حزبێك و پەراوێزخستنی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئەمەش لە پێناوی‮ ‬ئەوەیە هەموو لایەنە سیاسییەكان لەو بڕیارە سیاسییەدا بەشداربن و بە بڕیاری‮ ‬خۆیانی‮ ‬بزانن،‮ ‬دوای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێویستە‮ (‬بۆردی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮) ‬دابمەزرێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تا ئێستا تێبینی‮ ‬دەكرێ پرۆسەكە بەشێوازێكی‮ ‬حزبی‮ ‬كاری‮ ‬بۆ دەكرێ و داواكردنی‮ ‬نوێنەریش بۆ لیژنە‮ ‬یا كۆبوونەوەكان بەپێی‮ ‬میزاجی‮ ‬حزبی‮ ‬بووە،‮ ‬پێویستە ئەم هەڵەیە راستبكرێتەوە‮. ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان گەیشتۆتە قۆناخێك دەبێت هەنگاوی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬و دووربینانەی‮ ‬بۆ هەڵبگیرێت،‮ ‬پرسەكە لەوە دەرچووە كە دوو بۆچوونی‮ ‬جیاواز لەناو خەڵكی‮ ‬كوردستاندا لەسەر ئەوە هەبێت،‮ ‬ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین‮ ‬یان هەر بە پاشكۆیەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەزۆر دروستكراو بمێنینەوە؟‮. ‬نەخێر نەك هەر خۆمان بەڵكو دەتوانین بڵێن تارادەیەك رای‮ ‬گشتی‮ ‬جیهانیش لەوە دڵنیا بۆتەوە كە جارێكی‮ ‬دیكە كوردستان ناتوانێت وەك بەشێك لە عێراق بمێنێتەوە‮. ‬ئەمەش لەبەر ئەوەیە كورد ماوەی‮ ‬80 ‮ ‬ساڵ حكومڕانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننەی‮ ‬تاقیكردەوە،‮ ‬سەرەنجامەكەی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و كاولكردنی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬هەروەها ئەوە ماوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬15 ‮ ‬ساڵیشە حكومرانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬شیعەمان تاقیكردۆتەوە،‮ ‬سەرەنجامی‮ ‬ئەمەشیان پێڕەوكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬برسیكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لەڕێی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجە و مووچەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پەراوێزخستنی‮ ‬كورد بوو لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق و هەروەها پێشێلكردنی‮ ‬ئەو دەستورە بووە كە لەساڵی‮ ‬2005 ‮ ‬بۆ بونیادنانەوەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬نوێ پەسەندكراوە‮.‬

ئەو فرسەتەی‮ ‬ئێستا بۆ كوردستان هاتۆتە پێشەوە پێویستە بە هەموومان سوودی‮ ‬لێوەربگرین و لەدەستی‮ ‬نەدەین

كەمتەرخەمی‮ ‬یان هەوڵنەدان بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم فرسەتەی‮ ‬كە هاتۆتە پێشەوە وەك خۆی‮ ‬سوودی‮ ‬لێوەرنەگیرێت،‮ ‬غەدرێكە دەرهەق بە مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانی‮ ‬ڕابردوو و ئێستا‮ ‬و هەروەها‮ ‬غەدرێكە دەرهەق بە نەوەكانی‮ ‬ئایندەشمان‮. ‬بۆیە هەر كەس و هێز و لایەنێك ئەوجا لە ژێر كاریگەری‮ ‬ئەجیندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬بێت‮ ‬یاخود بۆ هەر مەبەستێكی‮ ‬دیكە دژی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان رابوەستێتەوە،‮ ‬ئەوا مێژوو خاڵێكی‮ ‬رەشی‮ ‬لەسەر تۆمار دەكات و نەوەكانی‮ ‬ئایندەش لێی‮ ‬خۆش نابن،‮ ‬ئەو فرسەتەی‮ ‬ئێستا بۆ كوردستان هاتۆتە پێشەوە پێویستە بە هەموومان سوودی‮ ‬لێوەربگرین و لەدەستی‮ ‬نەدەین و،‮ ‬ئێستا كە بەوردی‮ ‬رەوشی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دەخوێنێنەوە،‮ ‬هەموو چاودێرێكی‮ ‬زیرەك هەست بەوە دەكات كە هاوسۆزییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نێودەوڵەتیمان لە پشتە بەڵام كێشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردستانە كە نەمانتوانیووە‮ ‬یەكڕیز و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك ئیرادە بین لەسەر ئەم پرسە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە،‮ ‬ئەوەشیان پەیوەندی‮ ‬بەخۆمانەوە هەیە نەك خەڵكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬دەبێت خۆمان بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەین ئەمە پەیوەستە بە گەلی‮ ‬كوردستان نەك وڵاتان و خەڵكانی‮ ‬دیكە‮.‬

پێویستە جلی‮ ‬تەنگی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬فڕێبدەین،‮ ‬جلی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بپۆشین

ئەو هەلەی‮ ‬كەوا ئێستا بۆ گەلی‮ ‬كوردستان رەخساوە هەلێكی‮ ‬مێژوویە و پێویستە سوودی‮ ‬لێوەربگرین و لەدەست خۆمانی‮ ‬نەدەین و،‮ ‬نەیكەینە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندییە حزبییەكان،‮ ‬لەم پێناوەدا پێویستە هەموو لایەكمان بەرژەوەندی‮ ‬خۆمان لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتیدا ببینینەوە و جلی‮ ‬تەنگی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬فڕێبدەین و جلی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بپۆشین‮. ‬ئەگەر هەموو لایەكمان سوودمان لەو هەلە مێژووییەی‮ ‬ئێستا وەرگرت و بەیەكەوە كارمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئەوا شانازییەكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان تۆمار دەكەین،‮ ‬ئەگەر ئەوەشمان نەكرد ئەوا مێژوو بەزەیی‮ ‬بەكەسدا نایەتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە بە رۆحییەتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬كاربكەین و گەلی‮ ‬كوردستان بگەیەنین بە كەنارێكی‮ ‬ئارام،‮ ‬بێگومان ئەو كەنارە ئارامەش تەنها سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە كوردستان دەبێتە هۆكاری‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایش لە ناوچەكەدا،‮ ‬لەڕووی‮ ‬ئابووریشەوە دەبێتە شوێنێكی‮ ‬گرنگ بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خاوەن نەوت و كانزاو ئاوێكی‮ ‬زۆرە و شوێنێكی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬گرنگە و لەڕووی‮ ‬كشتوكاڵیشەوە دەوڵەمەندە،‮ ‬بۆیە كوردستان وەك دەوڵەتێك زوو دەتوانێت لەسەر پێی‮ ‬خۆی‮ ‬بوەستێت‮.‬

دەوڵەتی‮ ‬كوردستان نابێتە هەڕەشە لەسەر هیچ لایەنێك

سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان كەوا بابەتی‮ ‬گەرمی‮ ‬ئێستای‮ ‬میدیا جیهانی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و ناوخۆییەكانە و بۆتە جێی‮ ‬بایەخ و لێكۆڵینەوەی‮ ‬ناوەندە سیاسی‮ ‬و ئەكادیمییەكانی‮ ‬جیهان وایكردووە كەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوی‮ ‬هیواوە لێمان بڕوانن،‮ ‬لەسەر ئێمەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانە كەوا بە بایەخەوە لە و پشتیوانییە بڕوانین و ئەو هەلە لەدەست خۆمان نەدەین و بە هەموو لایەكمان و بە هاوبەشی‮ ‬كاری‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بكەین و بیكەین بە پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی،‮ ‬بۆئەم مەبەستەش وەك لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێكی‮ ‬پێشوودا وتم پێویستە‮ ‬بە زووترین كات ناوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان رێكبخرێتەوە و لەو پەرشی‮ ‬و بڵاوییە دەرباز بكرێت و‮ (‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان‮) ‬پێكبهێنرێت و تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان نەتەوە و پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان بگرێتەخۆ.دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتەی‮ ‬مایەی‮ ‬خۆشی‮ ‬بۆ هەموو لایەك و بۆ هیچ دەوڵەتێك هەڕەشە نیە،‮ ‬بەڵكو هۆكارێكە بۆ سەقامگیری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان هەموو كات دژایەتی‮ ‬تیرۆری‮ ‬كردووە و هۆكارێك بووە بۆ ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬سەرجەم نەتەوە و ئایینەكان و لە ئێستاشدا پەیوەندی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لەگەڵ دەوڵەتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬هەیە‮. ‬بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش بۆ هەموو گەڵانی‮ ‬ناوچەكە بۆ راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە فاكتەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ دابینكردنی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ ناوچەكەو جیهانیش،‮ ‬بێگومان ئەمەش خواستی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتییە،‮ ‬بۆیە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان نابێتە هەڕەشە لەسەر هیچ لایەك‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌