2017-06-11

 سەرچاوەیەکی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ ڕزگارکردنی دوامۆڵگەی داعشان لە ڕۆژئاوای مووسڵ بەردەوامە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتیوانییان دەکات.

سەرچاوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە سکای نیوزی ڕایگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوییەکانیان بۆ رزگارکردنی دوامۆڵگەی داعشان لە گەڕەکی شیفا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای مووسڵ، بەردەوامە، ئەم هێرشانە هاوکاتن لەگەڵ کاری بەردەوامی تیمی ئەندازەی هەڵگرتنەوە و پووچڵکردنەوەی ئەو مینانەی کە تیرۆریستان لەبەردەم پێشڕەویی هێزەکان لە زەنجەلی چاندوویانن، هەروەها دەربازکردنی ئەو خێزانانەی لە نیو ئاواییەکاندا گیریان خواردووە.
دوێنێ شەممە، هێزەکانی عێراق بە پشتیوانیی ڕاستوخۆی هێزەی ئاسمانیی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات ڕزگارکردنی ناوچەی زەنجەلییان لە مووسڵ رزگار کرد کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە داعش داگیریان کردووە.
هێزەکانی عێراقییەکان هەروەها دوێنێ شەممە ڕایانگەیاند، کە بەرپرچی هێرشێکی تیرۆریستانیان داوەتەوە کە کردوویانەتە سەر شارۆچکەی شەرقاتکە دەکەوێتە باشووری مووسڵ، لە ئاکامدا ٣٨ کەس لە هێزە چاەکدارەکانی عێراق و هاووڵاتیی سڤیل کوژراون، ٤٠ـیش بریندار بوون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌