2017-06-11

خه‌بات: هاوار مورتكەیی

رۆژانی‮ ‬8 و‮ ‬9ی‮ ‬ئەم مانگه‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬2017 یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد دووەمین پاڵەوانیتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬لە مانگی‮ ‬رەمەزانی‮ ‬پیرۆز كردەوە‮، بەبەشداری‮ ‬60 شەترەنجزانی‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچ لە كوردستان و عێراق و سوریا و ئێران و میسر،‮ ‬پینجەمین پاڵەوانیتی‮ ‬راپیدی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد لە شاری‮ ‬هەولێر كرایەوە،‮ ‬كە لە رێورەسمەكەدا جوتیار عەلی‮ ‬یوسف ئەندامی‮ ‬فەخری‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد‮ ‬یەكەمین جولەی‮ ‬پالەوانێتییەكەی‮ ‬دەستپێكرد كە ماوەی‮ ‬دوو شەوی‮ ‬خایاند‮.‬

لەم پاڵەوانێتییەش كە بە سیستمی‮ ‬سویسری‮ ‬9 راوند و بەكاتی‮ ‬15 خولەك و زیادكردنی‮ ‬10 چركە بۆ هەر جوولەیەك،‮ ‬ركابەرییەكی‮ ‬بەهێز لەنێوان بەشداربووان بەدی‮ ‬دەكرا،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬پاڵەوانیتییەكە بەهەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكیتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬عێراق لەلایەن‮ ‬یەكیتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شەترەنجەوە تۆماركراوبوو‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬گەشبینی‮ ‬و ئومیدە بۆ شەترەنجزانان ئەوەیە كە لەم بارودۆخەدا‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد ئەو بۆشاییەی‮ ‬پركردۆتەوە بۆ شەترەنجزانانی‮ ‬كوردستان و تەنانەت عێراقیش كە دەرفەتی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬پاڵەوانیتی‮ ‬نیودەوڵەتییان نییە و لەرێگای‮ ‬ئەم پاڵەوانێتییانەی‮ ‬كە‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد دەیكاتەوە،‮ ‬لە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج دانابرێن‮.‬

ئەمەی‮ ‬خوارەوەش ئەنجامی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پینجەمین پاڵەوانێتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬راپیدی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزادە لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان و كچان‮:‬

-‬كوڕان‮:‬

حوسین عەلی‮ ‬حوسێن پلەی‮ ‬یەكەم

دیدار محەمەد زاهیر پلەی‮ ‬دووەم

كاردۆ ئاكۆ پلەی‮ ‬سێیەم

نزار جەمیل پلەی‮ ‬چوارەم

شەیدا عومەر پلەی‮ ‬پینجەم

نەبیل عەزیز پلەی‮ ‬شەشەم

‮-‬ كچان‮:‬

وەحیدە میلادی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەم

كازێوە سەڵاح پلەی‮ ‬دووەم

هیڤی‮ ‬هیوا پلەی‮ ‬سێیەم

مینە وەجدی‮ ‬پلەی‮ ‬چوارەم

تریفە نەجات پلەی‮ ‬پینجەم

نما قاسم پلەی‮ ‬شەشەم

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌