2017-06-07

دۆخی ئاڵۆزی تاران کۆنترۆڵکرا و سەرجەم چەکدارەکان کوژران. لە هێرشەکانیشدا 54 کەس کوژران و بریندار بوون.
هێرشەکان گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆریان لە تاران نایەوە و هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش رژانە شەقامەکان، هەرچەندە کۆتایی بە هێرشەکان هێنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوشەکە ئاسایی نەبووەتەوە.
پیر حوسێن کولیوەند، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکاندا 12 کەس کوژراون و 42 کەسیش بریندار بوون.
کاژێر 09:00 بەیانیی رۆژی چوارشەممە 7-6-2017 بەکاتی هەولێر، چوار چەکدار هێرشیانکردە سەر پەرلەمانی ئێران لە نێوەڕاستی تاران، کەمێک دواتر چوار هێرشکاری دیکە هێرشیان کردە سەر مەزارگەی خومەینی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە باشووری تاران.

بەپێی گوتەی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، چەکدارەکان بە جلوبەرگی ژنان راستەوخۆ هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی پەرلەمان، لە ئەنجامدا دوو پاسەوان و دوو کارمەندی پەرلەمانی ئێرانیان کوشتوون. یەکێک لە هێرشکارەکان خۆی تەقاندووەتەوە، سێ چەکدارەکەی دیکەشیان کوژراون.

رووداو - تاران

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌