2017-06-05

ئەفسەرێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق ئاشکرایدەکات، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەلایەنی کەم 230 هاووڵاتی سڤیل لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و داعش لە رۆژئاوای مووسڵ کوژراون.

رەزا عەبدوڵڵا بەهادلی، ئەفسەر لە هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، لە 48 کاتژمێری رابردوودا چەکدارانی داعش زیاتر لە 157 کەسی سڤیلیان لە رۆژئاوای مووسڵ کوشتووە، لەنێو کوژراوەکانیشدا ژن و منداڵ هەن، روونیشیکردەوە، ئەو کەسانە لەکاتی راکردنیان لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە گەڕەکی زەنجیلی لەلایەن داعشەوە کراونەتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشدا43 کەسی دیکە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر گەڕەکی شفا لە رۆژئاوای مووسڵ کوژراون.

K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌