2017-06-04

شه‌وی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك توندوتیژی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای گرته‌وه‌ و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێ، توندوتیژیییه‌كان كرده‌ی تیرۆریستی بوون و له‌لایه‌ن شه‌ش تیرۆریسته‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێكی بچووك خۆی كێشا به‌ خه‌ڵكی باشووری پردی له‌نده‌نی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ و دواتر سێ كه‌س كه‌ چه‌قۆی زۆر گه‌وره‌یان پێ بوو له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ و چوونه‌ نێو خه‌ڵك  و به‌ره‌و ناوچه‌ی "بۆرماركێت" ڕۆیشتن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ قه‌ره‌بالغترین و به‌ناوبانگترین شوێنه‌ كۆنه‌كانی له‌نده‌ن، شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیرۆریسته‌كان به‌ چه‌قۆ درێژه‌كانی ده‌ستیان له‌ خه‌ڵكیان داوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان برینداركردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، شه‌ش كه‌س كوژراون و 48ی تریش برینداربوون، سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ 48 بریندار گه‌یشتوونه‌ته‌ پێنج نه‌خۆشخانه‌ی جیا جیای ناوچه‌كه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن، سێ له‌ هێرشبه‌ران له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌ كوژراون.

پۆلیسی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌ پردی له‌نده‌ن و بۆرۆ ماركێت كرده‌ی تیرۆریستین و له‌ ناوچه‌ی فۆكسهولی باشووری له‌نده‌نیش كرده‌ی توندوتیژی ڕوویداوه‌، به‌ڵام پێوه‌ندی به‌و دوو هێرشه‌وه‌ نه‌بووه‌.

وشه‌

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌