2017-05-19

میدیاى فەرمى  گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد .

شۆڕش حاجى، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ رێى كه‌ناڵى ره‌سمى بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ رايگه‌ياند، كاتژمێر 08:00ى ئه‌مڕۆ 19ى ئاياری  2017 نه‌وشيروان مسته‌فا كۆچى دواييكردووه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا  نەوشیروان مستەفا دوو جار سەردانى بەریتانیاى کردووە و بە مەبەستى وەرگرتنى چاەرسەر هەر جارێک  بۆ ماوەى چەند مانگێک لەو  وڵاتە ماوەتەوە و دواجار ڕۆژى ١٣ى ئایار ڕابردوو هاتەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌