2017-05-18

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پزیشكیی ئه‌لحوسێن كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵی باری ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانی پرسی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواستن كه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كرد، كه‌ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ شنگال برینداربوون.

به‌ هۆی بۆردومانكردنى باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، رۆژی 25ی مانگی رابردوو، پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و نزیكه‌ی 9 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ برینداره‌كان ئێستا له‌ وڵاتی ئه‌رده‌ن چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت.

تێزانین سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی، ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵا، شای ئه‌رده‌ن، پێشوازی لێكرا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌