2017-05-17

قایمقامی شنگال دەڵێت كە خەڵكی شارۆكەكە لە جموجۆڵەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكەیان نیگەرانن و دووپاتی دەكاتەوە كە بەڕاستی بێ هیوایان كردووین و پێشێلی ڕێككەوتنیشیان كردووە.

  چوارشەم 17ی ئایار/ مایۆ، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو جموجۆڵانەی گوێبیستی دەبین كە حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال ئەنجامی دەدات، زۆر خەڵكی نیگەران كردووە و بەڕاستی دانیشتوانی شنگال بێ هیوا بوونە.

زیاتر گوتی، پێشتر ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەبووە، بەڵام حەشدی شەعبی هەموو ڕێككەوتنێك پێشێل دەكات و بەڕاستی ئێمەی نیگەران كردووە لەم هەموو پێشێلكارییە بەرامبەر هاووڵاتییانی ناوچەكە.

حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگە خەریكی هەڵكۆڵینی خەندەكە و ئەمەش بەرپرسانی سنوورەكەی نیگەران كردووە.

لە ماوەی ڕابردوو حەشدی شەعبی دووجار تۆپبارانی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد لەناوچەكە دواتر داوای لێبوردنیان كردوو و بەڵێنی ئەوەیان بە هێزەكانی پێشمەرگەدا كە ئەم ڕووداوانە دووبارە نابێتەوە و لەناوچەكە ئەوەشی كراوە بە هەڵەبووە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌