2017-05-17

كاروام محمەمەد سینۆ
سێ شەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬9/5 ‮ ‬دۆناڵد ترامپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا لە بڕیارێكی‮ ‬چاوەڕوان نەكراودا بەڕێوەربەری‮ ‬لێكۆڵینەوەكانی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬FBI ‮ ‬لەسەركار لابرد و گوتی‮: (‬ئەو،‮ ‬كەسێكی‮ ‬گونجاونەبوو‮)‬،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم بڕیارەش ئەوە بوو،‮ ‬گوایە لە كاتی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا لە تەمووزی‮ ‬2016 ‮ ‬جیمس كۆنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬FBI ‮ ‬لە كاتێكی‮ ‬نەگونجاودا مەلەفی‮ ‬ئیمێلەكانی‮ ‬هیلاری‮ ‬كلینتۆنی‮ ‬هەڵداوەتەوە بەوەی‮ ‬كاتێك هیلاری‮ ‬وەیزری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا بوو و ئیمێلی‮ ‬كەسی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێنابوو بۆ كاروباری‮ ‬وەزاەتی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬ئەمەش زیانی‮ ‬گەیاندبوو بە ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمریكا‮.‬
سەرەنجام لە سەرەتای‮ ‬ئەم مانگەدا كۆمی‮ ‬بانگهێشی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران كرا بۆ ئەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە خۆی‮ ‬بكات دەربارە لێدوانە دژ‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا رایگەیاندبوو‮. ‬لەبەر ئەمە سێشەممەی‮ ‬رابردوو لە بڕیارێكی‮ ‬كتوپردا دۆناڵد ترامپ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬FBI ‮ ‬لەسەر كار لابرد،‮ ‬بەڵام ئەمجارە ئەندامانی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات لە ئەنجوومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬تڕامپیان بە پەكخستنی‮ ‬لێكۆڵینەوەكانی‮ ‬FBI زانیوە دەربارەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬روسیا بە دەرچوونی‮ ‬ترامپ لە هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئەمەش ئێستا كێشە و قەیرانێكی‮ ‬گەرورەی‮ ‬بۆ‮ ‬ترامپ ناوەتە و زۆرێك لە بەرپرسانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمریكا ئەم قەیرانەی‮ ‬ترامپ بە‮ (‬ۆترگێیت‮) ‬وەسف دەكەن‮. ‬بۆیە ترامپ بۆ دەرباز بوونی‮ ‬لەم قەیرانە لە پەلەپەل دایە كە لەم چەند رۆژەدا‮ (‬تاكو رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬بەرلەوەی‮ ‬سەفەری‮ ‬سعودیا بكات‮) ‬جێگرەوەیەك بۆ جیمس كۆمی‮ ‬دیاری‮ ‬بكرێ‮. ‬پێرێ لە لێدوانێكیدا ترامپ گوتی‮: (‬ئەوانەی‮ ‬كە كاندیدن بۆ جێگرتنی‮ ‬جیمس كۆمی،‮ ‬كەسانی‮ ‬ناسراو و چاك و لێهاتوون،‮ ‬زۆر بەرێزن و لە ئاستی‮ ‬بەرزدان،‮ ‬هەر ئەوەشمان دەوێ بۆ‮ ‬FBI‮)‬. لەنێو‮ ‬12 بەرپرسی‮ ‬بەرناس لە حكومەتی‮ ‬ئەمریكادا،پێشبینی‮ ‬دەكرێ كە‮ ‬4 كەس كاندیدی‮ ‬هەرە لەپێش بن لەلایەن ترامپەوە بۆ بەرێوە بردنی‮ ‬FBI ‮ ‬و پێویستە ئەنجومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمریكا رەزامەندی‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكێكیان بدات،لەوانە‮: ‬1ـ ئەندرۆ ماكیب بەرپرسێكی‮ ‬باڵایە لە نێو‮ ‬FBI ‮ ‬تەمەنی‮ ‬49‮ ‬ساڵە،‮ ‬2ـ جۆن كورنین سیناتوری‮ ‬ویلایەتی‮ ‬تكساسە،‮ ‬3ـ مایكل گاریس دادوەری‮ ‬دادگای‮ ‬تێهەڵچوونەوەی‮ ‬نیۆیۆركە،‮ ‬4ـ خاتوو ئەلیس فیشەر پسپۆری‮ ‬لە‮ ‬یاسا‮. ‬هەروەها لە نێو دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەمریكادا ناوی‮ ‬چەندین كەسی‮ ‬دیكەش دەبرێ كە لەوانەیە ببنە كاندیدی‮ ‬ترامپ بۆ پێدانی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لێكۆڵینەوەكانی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬FBI، وەكو رایموند كیلی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬پێشووی‮ ‬نیۆیۆر،‮ ‬كیلی‮ ‬ئایوت سیناتۆری‮ ‬پێشوو لە پارتی‮ ‬كۆماری‮ ‬و‮ ....‬هتد‮. ‬لێرەدا پرسیا ئەوەیە،‮ ‬بێگومان ئەنجوومەنی‮ ‬پیران بەم زوانە كەسێك هەر دیار دەكات بۆ بەڕێوە بردنی‮ ‬FBI، ‮ ‬بەڵام ئایا كێیسی‮ ‬دەست تێوەردانی‮ ‬روسیا لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەمریكا و دەرچوونی‮ ‬دۆناڵد ترامپ بە سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬دادەخرێ؟‮!. ‬ئەی‮ ‬ئەگەر دەرچوو هەڵبەت روسیا دەستی‮ ‬هەبووە لە ئەنجامەكان هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكاتی‮ ‬ئەمریكا لە تەمووزی‮ ‬2016 ‮ ‬چی‮ ‬روودەدات؟‮!‬،‮ ‬بۆ دەست كەوتنی‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارانە پێوستە دان بەخۆمان بگرین و چاودێری‮ ‬رووداوەكان بكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌