2017-05-17


دیدار‮: ‬بەرهەم شێخ عزەدین
لەم دیدارەدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬بڵند ئیسماعیل،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی16ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پێیوایە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی،‮ ‬پرسێكی‮ ‬جەماوەرییە و لە خواست و ئارەزووی‮ ‬حزب و تاقمەكان گەورەترە،‮ ‬هاوكات ئاماژە بەوەشدەدات كە هەر تەگەرە دروستكردنێكیش لە بەردەم ئەو پرسەدا هیچ ئاكامێكی‮ ‬نابێت‮. ‬هاوكات ئاشكراشیكرد كە بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە لایەن سەرۆك بارزانی‮ ‬و زۆربەی‮ ‬حزبە سیاسییە تێكۆشەرەكان و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬یەكلایی‮ ‬بووەتەوە‮. ‬
خەبات‮: ‬لە كاتێكدا ئاماژە سیاسییەكان مژدەی‮ ‬ئەوەمان پێدەدەن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬كەچی‮ ‬حیزبی‮ ‬وا هەیە كە تەگەرە دەخاتە بەردەم ئەم پرۆسە گرنگەوە،‮ ‬ئایا ئەوانە هەر خۆیان دژی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دەوڵەتن،‮ ‬یان بە خواستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬لەمشێوەیە دەنوێنن؟
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬پرسێكی‮ ‬جەماوەرییە،‮ ‬بازنەی‮ ‬ئەم خواستە مەزنە زۆر فراوانترە لە خواست و ئارەزووی‮ ‬تاكە كەسێك،‮ ‬یان تاقمێك،‮ ‬یان حزبێك،‮ ‬بۆیە بەرگرتن بەم خواستە،‮ ‬یان تەگەرە بۆ دروستكردن لەبەردەمیدا،‮ ‬هیچ ئاكامێكی‮ ‬نابێت،‮ ‬جگە لە مایەپووچی‮ ‬و ریسوایی‮ ‬نەبێت لە بەردەم مێژوو،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بەم ئاڕاستە نادروستە بیردەكەنەوە،‮ ‬بیانەوێت‮ ‬یان نا،‮ ‬پێی‮ ‬بزانن‮ ‬یان نەزانن،‮ ‬بە ئیعازی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بێت‮ ‬یان كالفامی‮ ‬خۆیان بێت،‮ ‬بە پیلانداڕشتن بێت‮ ‬یان ئیرەیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بێت،‮ ‬لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەم ئاڕاستەیە لە كاركردن‮ ‬یان بیركردنەوەش لێی‮ ‬خزمەت بە پڕۆژەی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد دەكات،‮ ‬لە خزمەت هەمان خواست و ئامانجی‮ ‬دەرەكییە و هەمان ئەجێندای‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد جێبەجێدەكات‮. ‬
خەبات‮: ‬لە حاڵەتی‮ ‬یەكلابوونەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئایا ئەو لایەنانەی‮ ‬كە خۆیان بە حزبی‮ ‬كوردی‮ ‬دەزانن،‮ ‬بەڵام دژایەتی‮ ‬ئەم پڕۆسەیە دەكەن،‮ ‬چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت؟
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬بڕیاری‮ ‬سازدانی‮ ‬ریفراندۆم لە لایەن بەرێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و زۆربەی‮ ‬حزبە سیاسییە تێكۆشەرەكان و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬یەكلابووەتەوە و بووەتە بڕیارێك و بواری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬تێدا نییە،‮ ‬تەنانەت ئەم پرسە،‮ ‬بووەتە خواستێكی‮ ‬شەقامی‮ ‬كورستانیی‮ ‬و تەنیا هەندێك هەنگاوی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬لیژنە كاری‮ ‬تەكنیكی‮ ‬ماوە،‮ ‬هیچ تاقم و حزبێكی‮ ‬كوردی‮ ‬ناتوانێت دژایەتی‮ ‬ئەم ئیرادەیە فراوان و بەهێزە بكات،‮ ‬ئەم جۆرە تاقمە نەك هەر تووشی‮ ‬دابڕانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و جەماوەریی‮ ‬دەبن،‮ ‬تەنانەت لە خواست و ئامانجی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬خۆشیان دادەبرێن و تووشی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و چارەنووسێكی‮ ‬رەش دەبنەوە‮. ‬
خەبات‮: ‬چ گرەنتییەك لە ئارادایە كە گەلی‮ ‬كوردستان مێژووی‮ ‬كۆنی‮ ‬بەسەردا دووبارە نابێتەوە و جارێكی‮ ‬تر نابێتەوە قوربانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬زلهێزەكان؟‮ ‬
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬هیچ میللەتێك لە پڕۆسەی‮ ‬فراوانی‮ ‬خەباتی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬لە شۆڕش و راپەڕین و جوڵانەوەكانییدا،‮ ‬لە داواكاریی‮ ‬و هەوڵییدا بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬مافەكانی،‮ ‬گرنتی‮ ‬نەبووە و بە مەرجی‮ ‬هەبوونی‮ ‬گرنتی‮ ‬نەهاتووەتە مەیدان‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەلومەرجی‮ ‬ئێستای‮ ‬جیهان و ناوچەكە زۆر لە جاران جیاوازە و گەلی‮ ‬كورد و سەركردەكانیشی،‮ ‬لە ئەزموونی‮ ‬خەباتی‮ ‬خۆیاندا،‮ ‬لە شكست و هەستانەوەكاندا،‮ ‬گەیشتووەتە ئاستێك كە زۆر بەوردی‮ ‬و بەدیقەتەوە هاوكێشە هەرێمیی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان دەخوێنێتەوە،‮ ‬لە هەلومەرجە بابەتی‮ ‬و ناوخۆییەكاندا باش تێدەگەن و هەموو ئاماژەكانیش ئەوە دەردەخەن كە گەلی‮ ‬كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و دیبلۆماسیی‮ ‬بەهێزە و دۆست و پشتیوانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەم سێ ساڵەی‮ ‬دوایی،‮ ‬دەریدەخەن كە سەرۆك بارزانی‮ ‬لەناو سەرۆكەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا بە ئیعتیبارترین سەركردەیە و خاوەن پێگەیەكی‮ ‬بەهێزە و گەلی‮ ‬كوردیش لەپێشەوەی‮ ‬گەلانی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەكە دیار دەكەوێت و ئەمانە باشترین گرەنتی‮ ‬دەبن بۆ گەلی‮ ‬كورد‮. ‬
خەبات‮: ‬ئەمڕۆ خەڵكانێكی‮ ‬زۆر لە كونفەیەكونێك خۆیان لێ دەگۆڕێت بە سیاسییەكی‮ ‬عەبقەری‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬لەم دواییە،‮ ‬هەندێك لە ئەندامانی‮ ‬حزبەكان بینیمان،‮ ‬ئێوە چۆن لەم دیاردەیە دەڕوانن؟
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬بەڕای‮ ‬من سیاسەتكردن لە كوردستان چ لەسەر ئاستی‮ ‬تاك تەماشا بكەین،‮ ‬یان لەسەر ئاستی‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬و حزبی‮ ‬و كاریی‮ ‬جەماعی،‮ ‬بەسەر دوو ئاڕاستە دابەشبووە‮. ‬ئاڕاستەیەك كەپڕە لە هەڵەشەیی‮ ‬و زمانی‮ ‬زەبر و كاردانەوەی‮ ‬خێرا و كاركردن لەسەر تاكێك و نەبوونی‮ ‬روئیای‮ ‬دوور و هەروەها بێ ئەزموونی‮ ‬و ناشارەزایی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پێوە دیارە،‮ ‬هەمیشە لە هەڵچون و گرژیی‮ ‬دان،‮ ‬توانای‮ ‬خوێندنەوە و بەرگە گرتنیان نییە،‮ ‬كورتبین و بێ ئیرادەن‮. ‬ئەمانە سیاسەت و مەیدانی‮ ‬سیاسەتییان،‮ ‬هەم تەمەنكورتە و بۆ كات و زەوقێكی‮ ‬دیاریكراوە و دواتر مایەپووچ دەبن،‮ ‬هەمیش ساحەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬و كاركردنیان تەسكە و ناوەخۆییە بۆ شوێنێك و شارێكە،‮ ‬یان بۆ توێژ و پێكهاتەیەكی‮ ‬دیاریكراوە،‮ ‬قسەی‮ ‬زل و بێ كردار،‮ ‬جەماوەر بۆ ئامانجی‮ ‬تەسكی‮ ‬شەخس و رێكخراوی‮ ‬خۆیان بەكاردێنن،‮ ‬دەیانەوێت ناڕەزایی‮ ‬خەڵك بقۆزنەوە و بیخەنە خزمەت دەسكەوتەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بە گەیشتنییان بە ئامانجی‮ ‬شەخسی،‮ ‬ئەم دروشمەیان كاڵدەبێتەوە و بە تاڵ دەبێ و جارێكی‮ ‬تر بە بەرگێكی‮ ‬تر و دروشمی‮ ‬تر و مەرامی‮ ‬تر دەردەكەونەوە‮. ‬لە ئاستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمیی‮ ‬و دەرەوەشدا هیچ خوێندەوە و هەوڵیان نییە،‮ ‬تەنانەت لە واقیعی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناگەن و نەیانتوانیوە لە واقیع و پێگەی‮ ‬سەركردە و رەمز و حزبەكانی‮ ‬تر بگەن،‮ ‬بۆیەش نەیانتوانیوە مامەڵە لەگەڵ ئەمری‮ ‬واقیعدا بكەن،‮ ‬كە ئەمە سادەترین پێناسەی‮ ‬سیاسەتە‮. ‬جا چۆن لە هەلومەرجی‮ ‬دەولی‮ ‬دەگەن‮. ‬ئاڕاستەی‮ ‬دووەم‮: ‬لە تاك و حزبی‮ ‬سیاسییدا،‮ ‬ئەمجۆرە سیاسەتكردنە بۆ ئامانجێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و كۆمەڵایەتیی‮ ‬دروستبووە،‮ ‬هەموو خواستی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵ بە هەموو پێكهاتە جیاكانەوە لە خۆ دەگرێت،‮ ‬لە واقیعی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تێدەگات و حساب بۆ دەوروپشتی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەوانەیە تووشی‮ ‬نسكۆ و شكستی‮ ‬كاتی‮ ‬بن،‮ ‬بەڵام هەمیشە بەهێزەوە هەڵدەستنەوە،‮ ‬هەمیشە خاوەن پێگەی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬بە هێزدەكەن و بەسەر تاكێكی‮ ‬كاتی‮ ‬باز دەدەن و دەیخەنە خزمەت ستراتیژیییە گەورەكە،‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬ئەم رەوتانە لە مێژوو دەبنە سومبول و هێما و شكۆ بۆ گەلەكەیان و دەتوانن لە ناخۆشترین و سەختترین حاڵەتدا بە ئیرادەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆیان قیادەی‮ ‬میللەت بكەن و توانای‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬ئەزمەشیان هەیە و لەئاكامدا دواڕۆژ و مانەوەی‮ ‬سەركەوتن بۆ ئەم ئاراستەیە دەبێت و ئامانجەكانیش بریتین لەئامانجی‮ ‬تێكڕای‮ ‬جەماوەر و هەمیشە لە خزمەت خواستی‮ ‬جەماوەردا دەبێت‮. ‬
ئێستا لە كوردستان خەریكە ئەم دوو ئاڕاستەیە بە تەواوی‮ ‬دیار دەكەون و جیا دەبنەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬حزبە تێكۆشەرەكان،‮ ‬كەسایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و زۆربەی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە ئاڕاستەی‮ ‬دووەمدا خۆیان دەبیننەوە،‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دەكات‮. ‬ئاراستەی‮ ‬بێ ئیرادە و بێ بەرنامەی‮ ‬یەكەمیش،‮ ‬تەنیا كات و زەمەنی‮ ‬پێویستە تاكو مەرامیان بۆ خەڵك روون بێتەوە و هەڵوەشێتەوە‮. ‬
خەبات‮: ‬خوێندنەوەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆتان بۆ گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكە چییە،‮ ‬ئایا ئەو گۆڕانكارییەی‮ ‬مەزندەدەكرێت دوورە‮ ‬یان نزیكە؟ كورد لەو گەمە سیاسییە بە كوێ دەگات؟
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو بكەین،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬جیهانی،‮ ‬هەروەها لە كۆتایی‮ ‬هەشتاكان،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬هەڵوەشانەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤێت و دواتریش شەڕەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬بەڵقان،‮ ‬دەبینین لە پاش كۆتاییهاتنی‮ ‬جەنگ،‮ ‬هەمیشە ئاڵوگۆڕ‮ ‬بەسەر هاوكێشەكان و هێز و دواتریش بەسەر نەخشەی‮ ‬ناوچەكاندا هاتووە‮. ‬چونكە بۆ زاڵبوون بەسەر هۆكاریی‮ ‬شەڕ‮ ‬و هەروا بۆ سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی‮ ‬بەرژەوەندییەكان و مسۆگەركردنیان بۆ چەند دەیەی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬وا پێویستە هەلومەرج و جوگرافیا و سنووری‮ ‬تازە و كیانی‮ ‬تازە بێتە ئاراوە كە بەشێك لە بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان بپارێزێت و بەشێكیش لە خواست و ئامانجی‮ ‬میللەتانی‮ ‬ناوچەكە بگرێتەخۆ،‮ ‬هەموو ئەمانە پێماندەڵێن كە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پاش كۆتاییهاتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و گرفتی‮ ‬سووریا،‮ ‬ئەو ناوچە گەرمە پێویستی‮ ‬بە داڕشتنەوەی‮ ‬تازە هەیە و دەوری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و گەلی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگەش لە شەڕی‮ ‬داعش و هەڵویستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە وەخۆگرتنی‮ ‬زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە و پەیڕەوكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬پێكەوەژیان و لێبوردەیی‮ ‬وپاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و هەنگاونان بەرەو دیموكراسییەت كە هەموو ئەمانە جێگەی‮ ‬بایەخی‮ ‬رۆژئاوا و نەتەوەیەكگرتووەكانیشە،‮ ‬هەموو ئەمانە پێماندەڵێن كە گەلی‮ ‬كورد لە میللەتە هەرە سوودمەندەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەو شەڕە دەبێت‮. ‬ئیرادەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەنگاوەكان بەرەو ریفراندۆم لە كاتی‮ ‬گونجاویی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە لەگەڵ هەلومەرجەكە پێكدێتەوە،‮ ‬دڵناین بەپرۆسەی‮ ‬بە دەوڵەت بوون كۆتایی‮ ‬دێت‮. ‬
خەبات‮: ‬جەماوەر و هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬زۆرجار گلەیی‮ ‬ئەوە دەكەن كە بەرپرسان دەرگایان داخراوە و كەمتر تێكەڵ بە جەماوەر دەبن،‮ ‬جەنابت چی‮ ‬دەڵێیت؟
بڵند ئیسماعیل‮:‬‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كۆمپانیا و ناوەندی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو وەسیلەیەكە بۆ گەیشتن بە ئامانجی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬جەماوەر،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش كە لە هەموو حزبەكان زیاتر خواست و ئامانجی‮ ‬تێكڕای‮ ‬جەماوەری‮ ‬كورد دەگرێتەخۆ،‮ ‬هەمیشە بنكەیەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬یەكجار فراوانی‮ ‬هەبووە،‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەمیشە سومبول و پڕ‮ ‬جەماوەرترین سەركردایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬بەرپرس و ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتییە بە تایبەت بە گوێرەی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬كاری‮ ‬حزبی‮ ‬زیاتر ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬لق و ناوچە و رێكخراوەكانە كە هەمیشە لەناو خەڵك و لە خزمەت خەڵكدا بن،‮ ‬بۆیە هەر كامێكمان كەمتەرخەم بین و دیوار لە نێوان خۆمان و جەماوەر دروستبكەین،‮ ‬كارێكی‮ ‬نادروستە و دوورە لە رەفتاری‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی،‮ ‬كە هەمیشە رێبازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەژار و چین و توێژە زەحمەتدیدەكانە،‮ ‬دەبێ هەموومان بە خۆماندا بچینەوە و لە ئاستی‮ ‬ئەم قۆناغە هەستیارەدا دابین و بچینە ناو جەماوەرەوە،‮ ‬بە تایبەت كە ئەم بابەتە بەشێكە لەم نەخشە رێگەیەی‮ ‬كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بۆی‮ ‬داناوین،‮ ‬هەمیشە لە خزمەت خەڵكدا بین بە پارتی‮ ‬و‮ ‬غەیرە پارتی،‮ ‬خۆمان لە كێشە و گرفتەكانی‮ ‬خەڵك
بكەینە خاوەن‮ ‬و هەوڵی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بۆ بدەین‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌