2017-05-17

عەبدولقادر كەڵهۆڕ
یەكێك لەو هێزە سەرەكی‮ ‬و گرنگانەی‮ ‬كە پێویستە سەرۆكایەتی‮ ‬هەر مەملەكەتێك پشتی‮ ‬پێببەستێت‮ ‬،‮ ‬هێزی‮ ‬گەلە‮. ‬بەو پێیەی‮ ‬ریفراندۆمیش‮ ‬
گەڕانەوەیە بۆ ئیرادەی‮ ‬میللەت‮ . ‬كەواتە ریفۆاندۆم وەك پاڵپشتیی‮ ‬و هێزێكی‮ ‬لەبن نەهاتوو دێتە پێشەوە،‮ ‬بۆ ئەو قۆناغەی‮ ‬كورد زەرورەتێكی‮ ‬زۆر گونجاوو هاوتەریبە لەگەڵ هەموو ئەو رووداوو پێشهاتە خێرایانەی‮ ‬ناوچەكەو هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتووەتەوە‮. ‬حەكیمی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لێرەوە دەردەكەوێت،‮ ‬چەندین لایەنی‮ ‬دیكە لەگەڵ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم ئۆتۆماتیكیەن دێنە پێشەوەو دەبنە راستیەك كەس ناتوانێت لە بەرانبەریان خۆی‮ ‬بدزێتەوە‮.‬
لە بەرایی‮ ‬هەموو شتێكەوە‮ ‬،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەو ئان و ساتەدا‮ ‬،‮ ‬هەلێكی‮ ‬زێڕینە بۆ كورد هاتووەتە پێشەوە،‮ ‬ئەگەر لەدەست بێت رەنگە تاكو مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬ماوە دووبارە نەبێتەوە‮.. ‬لەلایەك كۆشش و ماندووبوون و داواكاری‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد گەیشتووەتە قۆناغێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئەوتۆ پێویست دەكات‮ ‬،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬هەبێت ئەو بەرهەمەش بەردەوام لە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆنووسین دەبینێتەوە،‮ ‬ریفراندۆمیش هەنگاوێكی‮ ‬زۆر جیدی‮ ‬و ئەكتیڤە بۆ چونە نێو حەقیقەتی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئەو مافە‮.‬
لە دیوێكی‮ ‬دیكەدا ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬،‮ ‬واقیعێك دێنێتە ئاراوە بەناچاری‮ ‬هەندێك پرس بكەونە سەر رێگەی‮ ‬راست و دروستی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كە رەنگە بەدرێژایی‮ ‬بیست و پێنج ساڵی‮ ‬رابردوو هەوڵی‮ ‬بۆدراوەو نەكەوتوونەتە سەر رێچكە راستەكە‮ ‬،‮ ‬لەوانە بەدامەزراوەیی‮ ‬بوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬هەنگاونانی‮ ‬بەپەلەو خێرا بۆ داڕشتنی‮ ‬دەستورێكی‮ ‬رێك و پێك و زانستیانەی‮ ‬پڕاو پڕ‮ ‬لە بەهای‮ ‬نەتەوەیی‮.‬
هەروا بێتەوە هەنگاونانی‮ ‬بەجیدی‮ ‬وخێرا بەرەو بونیادنانی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬بوون بە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ كە بریتین لە‮ ( ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬خۆراك‮ ‬،‮ ‬وزە‮) ‬،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬سوپایەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬یەكگرتوو بەهیزو پڕچەك و ئامادەكردنی‮ ‬كادیری‮ ‬سەربازی‮ ‬بەتواناو ئەكادیمی‮ ‬وبونیادنانی‮ ‬هێزیكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬سەردەمیانەو دروستكردنی‮ ‬دەزگەیكی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬بەتواناو زانستیانەی‮ ‬پێشكەوتوودەوڵەمەند لە هەموو روویكەوە‮.‬
لە هەمووشی‮ ‬گرنگتر‮ ‬،‮ ‬ناچاركردنی‮ ‬گەنجان بۆ خزمەتی‮ ‬سوپاو بەشداربوون لە بونیادنانی‮ ‬نیشتمان چ لە رووی‮ ‬زانست و ئەكادیمی‮ ‬،‮ ‬لە رووی‮ ‬هێزی‮ ‬مرۆیی‮ ..‬
لە روویەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬خۆراك جومگەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتە،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم دەبێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەناچاری‮ ‬و بەپەلەو بەشێوەیەكی‮ ‬زانستیانە رووبكەینە بوژانەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬دەستبەركردنی‮ ‬خۆراكی‮ ‬نێو خۆیی‮ ‬بۆ هاووڵاتیان‮..‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬بوژانەوەی‮ ‬كشتوكاڵ و پیشەسازی‮ ‬و سوود وەرگرتن لە توانای‮ ‬گەنجان و توێژینەوەی‮ ‬زانستیی‮ ‬زانكۆكان‮ ..‬
هاوكات‮ ‬،‮ ‬بونیاد نانی‮ ‬سەنتەرێكی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬وزە بەشێوەیەك خۆی‮ ‬لە زیاتر لە بوارێك‮ ‬ببینێتەوە،‮ ‬وەك سودوەرگتن لە وزەی‮ ‬باو خەڵوزو‮ ‬غازو نەوت و با و خۆرو ئاوو‮..‬ئەوكاتە پێگەكانی‮ ‬بونیادنانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەت تێر دەبن و دەتوانین لەسەر پێی‮ ‬خۆمان بوەستین و خۆمان بەڕێوەببیەین‮..‬
كەوتە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم زەروورەتێكی‮ ‬حەتمییە بۆ هەنگاونان بەرەو مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین و بەدەستهێنانیمافە نەتەوەییەكان و بوون بە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ‮..‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌