2017-05-17

  گرووپێکی حەشدی‌شەعبی نزیک لە (نووری مالیکی) پەلاماری نوێنەری پێکھاتەی شەبەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان داوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت باری تەندروستی جێگیرە.

  ویستم بچمە مووسڵ، لە بازگەی بازوایە چەکدارانی حەشدی‌شەعبیی (حەنین قەدۆ) کە سەر بە (نووری مالیکی)ـیە، رێگرییان لێ کردم م لێیاندام؛ ڕاستییەکەی بەزۆر خۆم لە دەستی ئەوان رزگار کرد، دواتر بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستیمەوە برام بۆ نەخۆشخانە و، ئێستا تەندروستیم جێگیرە"، ئەمە چۆنیەتی ڕووداوی پەلاماردانی (مەلاسالم شەبەک) نوێنەری پێکھاتەی شەبەکە لە پەرلەمانی عێراق.

(مەلاسالم شەبەک) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە "پێویستە ئەو حەشدانە لە سنووری مووسڵ دەربکرێن، چونکە لە دوای ئەو ڕووداوەوە ترسێکی گەورە لە دڵی خەڵک نیشتووە، خەڵكی دەترسن وەک من پەلامار بدرێن بۆیە ناگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

وەک (مەلاساڵم شەبەک) گوتی، ھۆکاری لێدانی ئەو لەلایەن حەشدی (نووری مالیکی)ـیەوە ئەوە بووە کە لە ھەرێمی کوردستانەوە نزیکە و ئەویش نەبووە بە پیاوی (مالیکی).

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌