2017-05-16

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێ كۆگا‌ی جلوبه‌رگ له‌ شاری هه‌ولێر گڕیان گرت و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ ته‌واوی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌.

بەپێی زانیارییەكان ئاگره‌كه‌ له‌ سه‌قفی كۆگه‌كه‌ به‌ربووه‌ و پێ ده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی كاره‌با بێت، به‌ڵام جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، تەنیا پۆلیسێک تووشی ھەناسەبڕکێ ھاتووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئه‌و سێ كۆگه‌یه‌ی جلوبه‌رگ ده‌كه‌ونه‌ شه‌قامی شۆڕش و یه‌كێكن له‌ كۆگه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جلوبه‌رگ له‌ شاری هه‌ولێر‌و هێزەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌