2017-05-16

خەبات: عەلی‮ ‬بانیشاری

بەڕێوەبـەرایەتی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬هـەولێـر لـەپـاش چەندین سـاڵ لە هەڵگرتنی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬زانـستی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سەر لەنـوێ تاقیگەكەی‮ ‬دروسـت كردووە،‮ ‬بـەگوتەی‮ ‬بەڕێـوەبـەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬هـەولـێر لەمـاوەیـەكی‮ ‬كورتـدا زیـاتـر لـە‮ ‬100 ‮ ‬پارچەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬چاكراونـەتەوە،‮ ‬ئـەندامێكی‮ ‬تاقیگـەكەش دەڵێ كارەكانمان بەشێوەیەكـی‮ ‬زانستـیان دەچـن بـەڕێووە و پـارچەكـان بەوپـەڕی‮ ‬تواناوە چاكـدەكرێنەوە‮. ‬چاوەڕوانیش دەكرێت لەماوەیەكی‮ ‬نزیكـدا بـەفـەرمی‮ ‬تاقیگەكـە بكرێتەوە‮.‬

پێش تێكدانی‮ ‬بینای‮ ‬كۆنی‮ ‬بـەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شوێنـەواری‮ ‬هەولێر كـە زیاتر لە‮ ‬7 ‮ ‬ساڵە بەڕێوەبەرایەتییەكە خاوەنی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬بـوو،‮ ‬بەڵام لەگـەڵ تـێكدانی‮ ‬بینا كۆنـەكـەی‮ ‬تاقیگەكـەش داخـرا،‮ ‬قـەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نەیهێشت لەماوەیەكی‮ ‬كورتدا تـاقیگـەكـە بكـرێـتەوە،‮ ‬بـەڵام بـەهاوكـاری‮ ‬دەستەی‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬هەرێم بینایەكی‮ ‬نوێ لەسەر رووبەری‮ ‬33 ‮ ‬مەتر دووجا بۆ تاقیگەكە لەتەنیشت مۆزەخانەی‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر دروستكرا‮. ‬

لـەهەرێمی‮ ‬كوردستان سـاڵانـە گـروپـە شـوێنەوارییـە بـیانی‮ ‬و نـاوخۆییەكان لـەئەنجامی‮ ‬كنەوپشكنینی‮ ‬سـەدان پارچەی‮ ‬شـوێنەواری‮ ‬شكاو دەدۆزنەوە و پێویـستیان بەدووبـارە چاككردنەوەیە،‮ ‬شوێنەوارناسان پێیان وایە لەهـەر شوێنێك مۆزەخانـە هەبـوو پێویسـتە تـاقیگەی‮ ‬شوێنەواریـش هەبێت،‮ ‬چـونكە پـێش ئـەوەی‮ ‬پارچە شوێنەوارییە شكاوەكان لەلایەن گروپـە شـوێنـەوارییـەكـانـەوە رادەسـتی‮ ‬مـۆزەخـانـەكان بـكرێن پێـویسـتـە كـاری‮ ‬چـاكـكردنـەوەو خـاوێـنكردنـەوەیان بـۆ بكرێت‮. ‬

نادر بابەكر،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬هەولێر بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬گوت‮" ‬هـەرپارچە شوێنەوارییەك‮ ‬یان كەلوپەلی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لەكاتی‮ ‬هەڵكۆڵین كە دێتـەوە بـۆ بـەڕێـوەبـەرایـەتییەكـەمـان ئـەگـەر شكـا بێت پێویستە لەو تاقیگەكەیە چابكرێتەوە‮". ‬گوتیشی‮ " ‬هـەر تـیمە شـوێنەوارییەكان كاتێك پـارچـەی‮ ‬كـانـزایی‮ ‬وەكو مـس و ئاسـن و سكە كە دەدۆزنـەوە لـە تاقیگەكـەمان خـاوێـن دەكـرێنەوە‮". ‬بـەوتـەی‮ ‬بـابـەكـر لەو ماوەیەدا زیاتر لە100 ‮ ‬پارچەی‮ ‬شوێنـەواری‮ ‬چـاكـكراونەتەوە‮.‬

بەڕێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬هەولێر سوپاسی‮ ‬دەستـەی‮ ‬گـەشتـوگوزاری‮ ‬هەرێـمی‮ ‬كـرد كـە هاوكاری‮ ‬تەواویان لە دروستكردنی‮ ‬تاقیگەكەدا كردوون‮، ‬بابەكر دەڵێـت‮" ‬كـەمـتر لـە مانگێكە تاقیگەكە كاری‮ ‬تێدا دەكرێت،‮ ‬بەڵام بە فەرمی‮ ‬نەكراوەتەوە‮"، ‬هەروەها دەشڵێت‮" ‬لەگـەڵ پەیمانگـای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێنەوار و كەلەپوور هەمئاهەنگی‮ ‬تەواومان هـەیە و هاوكارین كردووین لە دابینكردنی‮ ‬هەندێك مادەی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬شوێنەواری‮".‬

5 كەـس لـە تـاقـیگـەكەدا رۆژانە لە كاتژمێر‮ ‬9ی‮ ‬بەیانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكی‮ ‬پاش نیوەڕۆ كار دەكەن،‮ ‬ئەوان كاریان چاككردنەوەی‮ ‬گۆزە شكاوەكان و خاوێنكردنەوەی‮ ‬پارچە كانزاكانە‮. ‬نیهایەت عەبدوڵڵا،‮ ‬مێژووناس و چاككـەرەوەی‮ ‬شوێـنـەواری‮ ‬بە(خەبـات‮)‬ی‮ ‬گـوت‮" ‬تاقیگـەكـە تایبـەتـە بـە چـاكـكردنـەوەی‮ ‬ئـەو پـارچە شوێنەواریانە لە هەولێر دەدۆزرێتەوە‮ ‬یان بۆ مۆزەخانەی‮ ‬شـارەكە دێـن‮". ‬گوتیشی‮" ‬رۆژانە هەر كەسە و دەتوانێت پارچەیەك چاكبكاتەوە،‮ ‬بەشێك لە پـارچەكـان ئـاسانـتر چـاكـدەكرێنەوە و هەندێك پارچەش نزكیەی‮ ‬یەك مانگی‮ ‬پێدەچێت‮".‬

بەوتەی‮ ‬ناوبراو سـوودی‮ ‬تـاقیگـەكـە ئـەوەیـە پـارچـەكان بـەشێـوەیەك چاكـدەكرێـنەوە تـا زۆربـەیان لە مۆزەخانەی‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر نمایـش بـكرێـن‮ ‬،‮ ‬بـەڵام پێشـتر كاتێـك تـیمـە شـوێنـەوارییە بـیانـییەكـان پـارچـەكانیان چاكدەكردەوە تەنها بۆ لێكۆڵینەوە بـوون نـەك نـمایـشكردن لـە مـۆزەخـانـەكانـدا‮. ‬نـیهایـەت عـەبـدوڵڵا گوتیشی‮" ‬ئەوانەی‮ ‬لە تاقیگەكەدا كاردەكەن سەرجەمیان كوردن و ئەندامی‮ ‬بیانیان تێدا نییە‮".‬

نەبوونی‮ ‬تاقیگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬پێویست لەرابردوودا هـۆكـارێـك بـووە بـۆ ئـەوەی‮ ‬سـەدان پارچەی‮ ‬شكاوی‮ ‬شوێنەوار لە كۆگانی‮ ‬مۆزەخانەكانی‮ ‬بـاشووری‮ ‬كوردستانـدا هـەڵـبگیـرێن بـێ ئـەوەی‮ ‬لـەرووی‮ ‬زانـستی‮ ‬شوێنەوارەوە سوودیـان لـێوەبگـرێـت،‮ ‬درووستكردنـی‮ ‬تـاقـیگەی‮ ‬شـوێـنەواری‮ ‬لـەتـەنیشت مـۆزەخـانەی‮ ‬هـەولێـر هـۆكـارێـكی‮ ‬باش دەبـێـت بـۆ ئـەوەی‮ ‬هۆڵـەكـانی‮ ‬مۆزەخـانـەی‮ ‬شـارەكـە زیاتر دۆڵەمەندبـن بـە پـارچە شوێنەوارییە دۆزاوەكان و هەندێك پارچەی‮ ‬نوێیش پیشانی‮ ‬میوانانی‮ ‬مۆزەخانە بدرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌