2017-05-16

سەڵاح بەیتولا ئاكرەیی

ئامانجی‮ ‬هەر حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێش هەمو شتێك دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬دابێت نەك پێچەوانەكەی‮ ‬واتە بەرژەوەنی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬لە سەرەوەی‮ ‬هەر بەرژەوەنییەكی‮ ‬دیكەوە دابنێت و لە پێناوی‮ ‬ئەم ئامانجەدا خەبات و تێكۆشان بكات‮.‬

كاتێك نەتەوەیێك مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬زەوت دەكرێن لە پێناو گێڕانەوەی‮ ‬ئەو مافانە حزبە سیاسیەكانن كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینن وەك زەروورەتێك دێنە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬لە پێناو‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬نەتەوەو وڵاتەكەیان دا تێدەكۆشن و سەنگەر لە دوژمنان و داگیركاران دەگرن و خویان بە خاوەنی‮ ‬نەتەوەو وڵاتەكەیان دەزانن و‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕزگاری‮ ‬و سەرفەڕازی‮ ‬نەتەوەكەیان و وڵاتەكەیان دەگرنەر و نابنە بەشێك لە ئەجندای‮ ‬سیاسی‮ ‬نەیارەكانی‮ ‬وڵاتەكەیان ئەمەیە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاست و دروست بو هەر حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و لادانیان لەم‮ ‬ڕێكایە دەكەونە نێو خانەی‮ ‬خیانەتی‮ ‬نیشتمانیەوە‮.

‬شایانی‮ ‬باسە‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەك پەكەكە كە لەسەر بنەمایێكی‮ ‬ئایدولوژی‮ ‬توندڕەوانە دامەزراوە‮ ‬ڕەفتارە سیاسەكانی‮ ‬لە دەرەوەو لە ناوەوە بونە هوی‮ ‬شێواندنی‮ ‬سیمای‮ ‬جوان و شارستانی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد و خرایە نێو لیستی‮ ‬ڕەشی‮ ‬تیرور لە لایەن كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتییەوە و بە تایبەت ئەمەریكا و ناتو‮ ‬یەكیەتی‮ ‬ئەوڕوپا كە ئەمەش بێجگە لە زیان گەیاندن بە مەسەلەی‮ ‬كورد هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێ بەرهەم نەهاتووە و هەروەها كەوتوتە نێو بەرەیێك كە زور سەر سەختانە دژی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردن و شەڕی‮ ‬بە وەكالەتیان پێ دەكەن بو دروستكردنی‮ ‬كوسپ لە بەردەم‮ ‬پڕوژەی‮ ‬سەربەخوی‮ ‬كوردستاندا لە لایێك و لە لایێكی‮ ‬تریشەوە بە شێوەیێكی‮ ‬ناڕاستەوخو كەوتونەتە خزمەت سیاسەتی‮ ‬هەرچواردەوڵەتی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كوردستان بەو پێیەی‮ ‬كە لەمپەر دروستكردن بو پڕوژەی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان واتە خزمەتكردن بە ئەجندای‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو دەوڵەتانە و هەموو ئەوانەی‮ ‬دژن لە گەڵ ئامانجی‮ ‬پیروزی‮ ‬نەتەوەكەمان كە سەربەخوو بوونی‮ ‬كوردسانە‮.

بارزانی‮ ‬نەمر سومبولی‮ ‬ڕوحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو و‮ ‬ڕێزدار سەروك مەسعود بارزانی‮ ‬هەڵگری‮ ‬ڕێبازی‮ ‬كوردایەتین و لە سایەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێبازە پیروزەدا كورد لە باشوری‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬بگاتە ئەم قوناغەی‮ ‬ئەمڕۆ ودەستكەوتی‮ ‬گەورەش بو گەلەكەمان بێنێتە دی‮ ‬،ڕێبازێك كە هەم‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬پێ بەخشرا لە لایەن كۆمەڵگای‮ ‬نێودەڵەتیەوە لە خەباتی‮ ‬چەكداریدا ئەمڕوش لە خەباتی‮ ‬شارستانی‮ ‬دا هاوتەریبە لە گەڵ بنەما كانی‮ ‬مروڤایەتی،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كولتوری‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬ئاشتیانە و‮ ‬ڕوحی‮ ‬لێبوزدەیی‮ ‬و قەبوڵكردنی‮ ‬بەرامبەر و بەرگریكردن لە كوردو ناسنامە نەتەوەییكەی‮ ‬چاند و سەروك مەسعود بارزانیش بەردەوامە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی‮ ‬دا هاوشانی‮ ‬دڵسوزانی‮ ‬وڵاتەكەمان ئەمەش وایكرد كە‮ ‬ڕوژ دوای‮ ‬ڕوژ سوزی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بولای‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد زیاتر ببێت و لە هەمو‮ ‬ڕویێكەوە پشتگیری‮ ‬كورد بكەن‮.‬

پەكەكە و هاوشێوەكانی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستاندابە گشتی‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬بیری‮ ‬توندئاژوون ئامانجیان لێدانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬پیروزی‮ ‬كوردە بو بەرژەوندی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان وە لەماوەی‮ ‬ئەم‮ ‬دوساڵە دا بە تایبەتی‮ ‬ڕوی‮ ‬راستەقینەیان وەدەر كەوت بو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بو ئەم مەبەستەش هێژا بارزانییان بە ئامانج گرتووە و هەموو هەوڵێكیان بو ئەوەیە كە پێگەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە گوڕەپانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دا لاواز بكەن بە مەبەستی‮ ‬شكەستهێنانی‮ ‬پڕوژەی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬كوردستان وسەپاندنی‮ ‬ئیڕادەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكان لە لایێك و لە لایێكی‮ ‬دیكەشەوە بو‮ ‬لە نێو بردنی‮ ‬ئەم سیما جوانە و شارستانیەی‮ ‬كە لە باشوری‮ ‬كوردستاندا دەیان ساڵە جێگیرە و چاندنی‮ ‬توی‮ ‬رق لەیەكبونەوە و بیری‮ ‬توند ئاژوویی‮ ‬و‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬یەكتر و هتد بە ئامانجی‮ ‬لە نێو بردنی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕوای‮ ‬نەتەوەییمان‮ ‬و هێشتنەوەی‮ ‬ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لە ژێر ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬كە كوردیان بەسەردا دابەش كردووە‮.‬

بویە لە كوتایی‮ ‬دا هەروەك لە پێشدا ئاماژەم بوكردووە حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕاسەقینە ئەو حزبەیە كە تەعبیر لە بەرژەوەندی‮ ‬كشتی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬بكات و ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بە هەند وەربگرێت و لە‮ ‬ڕێزی‮ ‬پێشەوی‮ ‬بەرگریكردن لە نەتەوە و وڵاتەكەی‮ ‬دابێت‮. ‬پارتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و هاوبیرەكانیان ئەم شانازییە گەوەرەیەیان بو كورد و كوردستان تومار كردووە و‮ ‬ڕابردوو و ئێستامان شاهیدن لەسەر ئەم‮ ‬ڕاستیە و داهاتووی‮ ‬گەشی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیش بەندە بەم خەباتە خاوێن و بێگەردەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬و هاوپەیمانەكانیان،‮ ‬بویە پویستە لەسەر هەر كوردێكی‮ ‬دڵسوز و نیشتیمان پەروەر پشتیوانی‮ ‬بكەن لە پڕوژەی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬كوردستان و هاوكار بن لە گەڵ هەوڵەكانی‮ ‬سەروك بارزانی‮ ‬بو سەرخستنی‮ ‬پڕوژەكە تاكو نەخشەو و پیلانی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد و دەست و پەنجەكانیان شكەست پێ بهێنین و وڵاتمان لەم دەرفەتە زێڕینەدا بەرەو وێستگەی‮ ‬كوتایی‮ ‬ببەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌