2017-05-16

شێرزاد كەریم

بە ئاوڕدانەوەیەكی‮ ‬خێرا لە رووداو و گۆڕانكاریەكانی‮ ‬ئەم چەند ساڵەی‮ ‬دوایی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬و بەتایبەت پێشهاتە سیاسییەكانی‮ ‬نێو ئەم وڵاتە،‮ ‬راستییەكمان بۆ دەردەخات،‮ ‬كە ئەویش بەرزبوونەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬هۆوشیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮. ‬لە لایەك ئاستی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬سیاسی‮ ‬سەركردەكان و بەهرەمەند بوونیان لە تێورییە پێشكەوتوووە سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە بەشداری‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬لاوان و قوتابیان و ئامادەبوونی‮ ‬ئافرەتان لە بزاڤی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمەڵگەو پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا‮.‬

‮ ‬دەمەوێ باس لەوە بكەم كە لە مێژووی كوردستاندا حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەمیشە رۆڵی بەرگیری‮ ‬كردنی‮ ‬بینیوە لە قەوارەی نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و سەرەڕای‮ ‬بەرزكردنەوەی دروشمی دیموكراسیی،‮ ‬لەم سەردەمەشدا ئەو گەلانەی كە باوەڕیان بە دیموكراسیەت هەیە،‮ ‬لە رێگەی حزبە سیاسیەكانەوە كار دەكەن بۆ پاراستنی ماف و ئازادیەكان‮. ‬حزبە سیاسیەكان ئەو رێكخراوانەن كە لە رێگەی دیاریكردنی كاندید بۆ پلەو پایە حكومیەكان لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردنەكاندا،‮ ‬جەماوەر و حكومەت پێكەوە دەبەستنەوە‮. ‬خەڵك لە رێگەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بۆ سەركردەكانیان دەدەن،‮ ‬بێگومان حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەك زۆر چەمكی دیكەی كۆمەڵایەتی پێناسەی زۆری‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬بەڵام بە هۆی جیاوازی‮ ‬ئایدۆلۆژی و بۆچوونەكان،‮ ‬كارێكی ئاسان نییە بتوانرێت پێناسەیەكی‮ ‬گشتگیر بۆ حزب و دیاردەی حزبایەتی بدۆزرێتەوە‮. ‬بەهەر حال ئەوەی‮ ‬مەبەستی‮ ‬ئێمەیە لەم وتارە بیخەینە روو بەهەند وەرگرتنی‮ ‬توێژی‮ ‬وەرزشوانانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە لە هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەلگا خۆیان دەبیننەوەو توێژێكی‮ ‬نزیكن لە دڵی‮ ‬هەموو لایەكمان و هەموومانیش شانازی‮ ‬بە وەرزشوانانی‮ ‬وڵاتەكەمان دەكەین،‮ ‬دیارە بۆ كاركردن بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬پشتگیری جەماوەری: لە هەڵبژاردنەكاندا حزبە سیاسیەكان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی زۆرترین پشتیوانی‮ ‬ئەو توێژە كە مەبەستمان وەرزشوانانە بەدەست بهێنن‮، ‬لە سروشتی‮ ‬خۆشیاندا حزبە سیاسیەكان و سیستمی‮ ‬حزبایەتی لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا نیشانەن بۆ رادەی پێشكەوتن و پەرەپێدانی‮ ‬سیستمی‮ ‬سیاسیی‮.

‬سەرەڕای پێشكەوتنی دامودەزگاكانی‮ ‬كۆمەڵی مەدەنی،‮ ‬حزبە سیاسیەكان لەرێگەی‮ ‬زۆرێك لە ناوەندەكانی‮ ‬وەرزشییەوە توانیویانە پارێزگاری لە گرنگی خۆیان بكەن و پێگەیەكی گرنگ بۆ خۆیان وەدەست بهێنن،‮ ‬لەم روانگەیەوە لێكۆلەرەوانیش ئەو رۆلە بە تیۆرەكانیان دەسەلمێنن بۆ نمونە زانای بەناوبانگی‮ ‬زانستی سیاسیی‮ "‬سامۆئیل هانتگتۆن‮" ‬چوار مەرجی‮ ‬بۆ حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬داناوە‮ "‬خۆگونجاندن،‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬یەكڕیزی،‮ ‬و بەربڵاوی لە رێكخستندا‮". ‬ئەگەر دیقەت بدەین دەبینین وەك چۆن ئەم مەرجانە بۆ كەمەندە كێش كردنی‮ ‬توێژەكانی‮ ‬ناو كۆمەلگا گونجاون،‮ ‬بەهەمان شێوە بۆ راكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬وەرزشوانانیش دروست و گونجاوە،‮ ‬كەواتە لە پرسی‮ ‬هەڵبژاردنەكان وەك چۆن حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بایەخ بە كەسێكی‮ ‬رۆشنبیر‮ ‬یان خاوەن بروانامەیەك دەدات،‮ ‬ئاوهاش پێویستە بایەخ بە وەرزشوانێك و كەسایەتییەكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬بدات،‮ ‬چونكە بە داخەوە ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەت لە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر جار پەراوێز دەخرێ لە نێوان چین و توێژەكان،‮ ‬خودی‮ ‬وەرزشوانانن،‮ ‬لە كاتێكدا لە هەموو وڵاتانی‮ ‬جیهان وەرزشوانان خاوەنی‮ ‬زۆرترین جەماوەرن،‮ ‬لەم روانگەوەیە ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كەوا دروستكردنی كەناڵی بەشداریكردن بۆ وەرزشوانان و بەرز كردنەوەی ئاستی ئەو بەشداریكردنەیان بەڕادەیەكی‮ ‬زۆر بە خالێكی‮ ‬ئەێنی‮ ‬كۆتایی‮ ‬دێ بۆ بەرژەوەندی‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بەشێوەیەك جەماوەر بەگشتی‮ ‬دەتوانن لە رێگەی‮ ‬دەنگدانیان،‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬خۆیان بۆ وەرزشوانانی‮ ‬كاندید كراو پیشان بدەن،‮ ‬بە مانایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬كاری حزبە سیاسیەكان بریتیە لە پڕكردنەوەی ئەو بۆشایەی، كە هەیە لە پرۆژەو بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬بۆیەشە وەرگرتنی پشتگیری گروپ و تاكەكانی‮ ‬توێژ وەرزشوانان سەرەنجام بە قازانجی‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەشكێتەوە،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستە پێویستە پارتیمان وەك حیزبێكی‮ ‬پێشەنگ لە گۆرەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوەو زیاتر قورسایی‮ ‬بخاتە سەر وەرزشوانانی‮ ‬كوردستان و كاندیدانی‮ ‬خۆی لە هەڵبژاردنەكاندا لە توێژ وەرزشوانان دەست نیشان بكاتن لەو رێگەیشەوە ئامانجەكانی‮ ‬خۆی بپێكێت‮.

‬ئەوەشمان لەبیر نەچێت كەوا وەرزشوانان كاریگەرترین توێژن بۆ رێكخستنی سیستمی‮ ‬كۆمەڵایەتی هەر نەتەوەیەك،‮ ‬چونكە وەرزشوانان دەتوانن بەرجەستەكەری نمونەی باڵابن و زۆرترین كۆدەنگیشیان لەسەرە و كەمترین ململانێیانیش دەكرێن لەلایەن خەلكانی‮ ‬سەر بە حیزبی‮ ‬لابەلاوە،‮ ‬ئەم هەنگاوەش كارێكی‮ ‬زۆر نۆرماڵە لەبەر ئەوەی‮ ‬هەموو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەقی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە هەوڵدات زۆرترین دەنگدەر قەناعەت پێبكات بە ئەجیندای‮ ‬كاركردنی‮ ‬و ئەو بەرنامەی كە بۆ هەڵبژاردن دیاریكردوە‮. ‬لەرووی‮ ‬واقعیشەوە هیچ حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەموو جیهان ناتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت،‮ ‬ئەگەر نەتوانێت تەعبیر لە هەست و خواست و بۆچوونە شاراوەكانی‮ ‬هاوڵاتیان بكاتن و هاوڵاتیانیش هەست نەكەن كە ئەو حزبە دەتوانێت خواستەكانیان بەدی‮ ‬بهێنێت‮.‬

‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكانی‮ ‬پارتی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌