2017-05-15

فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال،‮ ‬قاسم شەشۆ رایگەیاند،‮ ‬ئێستا پەكەكە دەرگای‮ ‬بۆ چەندین گرووپی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬وەك داعش و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كردووەتەوە تاوەكو دەست لە كاروباری‮ ‬شنگال وەربدەن و،‮ ‬كردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬دژی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و هاووڵاتییانی‮ ‬سڤیلی‮ ‬ناوچەكە ئەنجام بدەن‮. ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال،‮ ‬قاسم شەشۆ لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو لە مەزارگەی‮ ‬شەرفەدین لە شارۆچكەی‮ ‬شنگال گوتی‮: ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكە بە درۆ و راگەیاندنە درۆینەكانی‮ ‬دەیەوێت رۆڵ و خەباتی‮ ‬پێشمەرگە بێ ئەرزش بكات،‮ ‬ئەو كاتانەی‮ ‬پێشمەرگە بەخوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬دەیان ناوچەی‮ ‬لە دەست داعش رزگار دەكرد،‮ ‬پەكەكە و سەركردایەتی‮ ‬پەكەكە لە كوێ بوون،‮ ‬لە‮ ‬18ی‮ ‬كانونی‮ ‬یەكەم ساڵی‮ ‬2015 دوای‮ ‬فەرمانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەرچەی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكەمان لە ناوچەی‮ ‬حەردان كردەوە تا سەركەوتنی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكەش‮ ‬یەك چەكداری‮ ‬پەكەكە لە شەڕەكەدا بەشدار نەبوون،‮ ‬دەبێت خەڵكی‮ ‬ئێمە ئەوە باش بزانێت پەكەكە شنگالی‮ ‬رزگار نەكرد،‮ ‬بەڵكو شنگالی‮ ‬وێران كرد‮. ‬
داگیركردنی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬خانەسۆر لەلایەن پەكەكە
شەشۆ چۆنیەتی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬خانەسۆر لەلایەن پەكەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت‮: ‬لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬شنگال بە چەك و تەقەمەنییەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و بە دەیان هەمەری‮ ‬سەربازی‮ ‬و چەكی‮ ‬قورسەوە تیرۆریستانی‮ ‬داعشمان لە بست بە بستی‮ ‬سنووری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬خانەسۆر و بارە تا نزیك سنووری‮ ‬سووریا وەدەرنا،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬تاكتیكێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێشمەرگە تەواوی‮ ‬هێزەكەی‮ ‬بۆ چەند ناوچەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێشەوە گواستەوە،‮ ‬دواتر چەكدارانی‮ ‬پەكەكە هەڵستان بە جێگیر كردنی‮ ‬بنكە و بارەگانیان لەو ناوچانەی‮ ‬پێشمەرگە كۆنتڕۆڵكردنەوە و ئاڵاكانیان تێدا هەڵدا و بانگەشەی‮ ‬ئەوەیان كرد پەكەكە ئەو ناوچەیەیان رزگار كردووە،‮ ‬كە ئەمەیش نە ئەو كات نە ئێستا هیچ راستییەكی‮ ‬بۆ نەبووە و نییە‮. ‬
رێگە نادەین فەرمانێكی‮ ‬دیكە بەسەر كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬بێتەوە
قاسم شەشۆ دەشڵێت‮: ‬ئێمە وەك فەرماندەیی‮ ‬شنگال بە سەركردایەتی‮ ‬پەكەكە لە شنگالمان راگەیاندووە دوای‮ ‬74 فەرمان بەسەر كوردانی‮ ‬ئێزدی،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە رێگە نادەین فەرمانێكی‮ ‬دیكە بەسەر كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬بێتەوە،‮ ‬هەروەها ئایندەی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬رادەستی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬نادەستووری‮ ‬بێ مۆڵەتی‮ ‬وەك پەكەكە ناكەین،‮ ‬بەداخەوە ئەوانیش لە ژێر پاراستنی‮ ‬شنگال هاوشێوەی‮ ‬داعش زیانی‮ ‬زۆریان بە ژێرخانی‮ ‬شنگال گەیاند،‮ ‬هەروەها لەژێر دروشمی‮ ‬شەهید نامرن،‮ ‬هاووڵاتیانمان لە خشتە دەبەن و بە كوشتنیان دەدەن‮. ‬
دژایەتیكردنی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردانی‮ ‬ئێزدی
فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال ئاشكرای‮ ‬دەكات كە‮ "‬پەكەكە لە شنگال نزیكەی‮ ‬20 گرووپی‮ ‬لەژێر ناو و ئاڵای‮ ‬جیا جیا دامەزراندووە،‮ ‬مەبەستیان ئەوەیە بەوجۆرە خۆیان لە لیستی‮ ‬تیرۆر دەربهێنن،‮ ‬بەڵام ئاشكرایە كە هەموویان سەربە پەكەكەن و،‮ ‬هەمان ئامانج و سیاسەت پەیڕەو دەكەن،‮ ‬هەروەها مەبەستیشیان لەم گرووپانە هەڵخەڵەتاندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكە و كوردانی‮ ‬ئێزدییە،‮ ‬بەشێك لە گرووپەكان لەژێر ناوی‮ ‬یەپەشە‮ (‬یەكینەكانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شنگال‮) ‬یەپەگە‮ (‬یەكینەكانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل‮). ‬شەشۆ گوتیشی‮: ‬جا زۆری‮ ‬ناوی‮ ‬دیكە هەن مەگەر پەكەكە خۆی‮ ‬سەری‮ ‬لێ دەربچێت،‮ ‬پێش چەند رۆژێك پارتێكی‮ ‬دیكەشیان دامەزراندووە بەناوی‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬ئێزیدخان كە ئەمەیش بۆ دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئێزیدخانە و لەلایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە مۆڵەتی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەو پارتە دژایەتیكردنی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردانی‮ ‬ئێزدیە‮. ‬
دوایین تاكتیكەكانی‮ ‬پەكەكە لە شنگال
‮ ‬شەشۆ دوایین تاكتیكەكانی‮ ‬پەكەكە لە شنگال ئاشكرا دەكات و دەڵێت‮: ‬دوای‮ ‬بۆردومانەكانی‮ ‬توركیا بۆ سەر پەكەكە لەسەر چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬پەكەكە بە مەبەستی‮ ‬خۆ پاراستنیان لە بۆردومانی‮ ‬فڕۆكەكانی‮ ‬توركیا،‮ ‬بنكە و بارەگاكانیان لە بارەگاكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و كەمپی‮ ‬ئاوارەكان نزیك دەكەنەوە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬مەبەستیان خۆپاراستن بێت لە هەمان كاتیشدا دەیانەوێت زیان بە هاووڵاتییان و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەیش بكەوێت،‮ ‬داڕێژەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬پلانەكانی‮ ‬پەكەكەیش ئێرانە،‮ ‬چونكە ئێران دەیەوێت لە رێگەی‮ ‬شنگالەوە هیلالێكی‮ ‬شیعی‮ ‬دروست بكات لە وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بۆیە لە رێگەی‮ ‬نوری‮ ‬مالكییەوە هاوكاری‮ ‬سەربازی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬دارایی‮ ‬بۆ چەكدارانی‮ ‬پەكەكە لە شنگال رەوانە دەكات‮. ‬
‮- ‬پەكەكە بازرگانی‮ ‬بە كوردانی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬ژێردەستی‮ ‬داعش دەكات
فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال،‮ ‬قاسم شەشۆ گوتیشی‮: ‬لە سەرتاسەری‮ ‬جیهان كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬دوو شاریان هەیە،‮ ‬ئەوانیش شنگال و شێخانە،‮ ‬بەداخەوە پەكەكە بۆ لەناوبردنی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬هەڵستاوە بە گۆڕێنی‮ ‬دیمۆگرافیای‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬شنگال و لە ناوچەیەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬گۆڕیوە بۆ ناوچەیەكی‮ ‬تەواو سەربازی،‮ ‬ئەمەیش بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی‮ ‬شنگال و شنگالییەكان نییە‮. ‬گوتیشی‮: ‬یەكێك لەو كردەوە چەوتانەی‮ ‬پەكەكە دژی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬دەكات بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬كردنی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و وێرانكردنی‮ ‬شنگال،‮ ‬بازرگانیكردنە بە كەیسی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی،‮ ‬بازرگانی‮ ‬دەكەن بەو كچ و ژنانەی‮ ‬لە دەست داعشدان،‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە دار و بەردی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬شنگال دەكەن لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان،‮ ‬نەك بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردانی‮ ‬ئێزدی‮. ‬شەشۆ ئەوەیشی‮ ‬گوت‮: ‬یەكێكی‮ ‬دیكە بەڵگەكانی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬پەكەكە لە بەرامبەر كوردانی‮ ‬ئیزدی،‮ ‬دەرنەچوونیانە لە شارۆچكەی‮ ‬شنگال،‮ ‬چونكە بەهۆی‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئەوان تا ئێستا شارەكە ئاوەدان نەكراوەتەوە و هەر بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەوانیشەوە تا ئێستا هەزاران ئاوارە لە كەمپەكاندا دەژین و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی‮ ‬خۆیان لەبەر ئەوەی‮ ‬ترسێكی‮ ‬زۆریان لە چەكدارانی‮ ‬پەكەكە هەیە بەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە ببنە هۆی‮ ‬ئاوارەبوونیانەوە‮. ‬
داوا دەكەین پەكەكە
بە ئاشتیانە لە شنگال بچنە دەرەوە
فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال دەڵێت‮: ‬ئەگەر ئەمریكا لە سووریا هاوكاری‮ ‬پەكەكە بكات،‮ ‬یان خۆی‮ ‬وەك ناوبژیوان لە نێوان توركیا و پەیەدە/پەكەكە نیشان بدات،‮ ‬ئەوە لە شنگال بابەتەكە زۆر جیاوازە،‮ ‬چونكە ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك دژی‮ ‬بوونی‮ ‬پەكەكەیە لە شنگال،‮ ‬ئێمە ئێستاش تكامان لە ئەمریكا و هاوپەیمانان هەیە فشاری‮ ‬زیاتر بخەنە سەر پەكەكە تاوەكو بە ئاشتیانە لە شنگال بچنە دەرەوە‮.‬
پێشمەرگە
شەڕخواز نییە
لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە زۆرینەی‮ ‬ناوچەكان پەكەكە بارەگاكانی‮ ‬خۆی‮ ‬نزیك كردووەتەوە لە بارەگاكانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬ئایا مەترسی‮ ‬روودانی‮ ‬شەڕ‮ ‬نییە لە نێوانیاندا؟ لە وەڵامدا فەرماندە قاسم شەشۆ گوتی‮: ‬هیوادارم شەڕ‮ ‬دروست نەبێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر بە دەستی‮ ‬پەكەكە بێت،‮ ‬ئەوا شەڕ‮ ‬دژی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن،‮ ‬هەموو ئامانجیان ئەوەیە شەڕ‮ ‬دروست بێت و دواتر بیكەنە هەڵڵا و بڵێن پێشمەرگە شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬دەستپێكرد،‮ ‬لە راستیدا پەكەكە ماوەی‮ ‬دوو ساڵە بەدوای‮ ‬شەڕدا دەگەڕێت،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە شەڕخواز نەبووە‮. ‬شەشۆ دەشڵێت‮ " ‬دەركردنی‮ ‬پەكەكە لە شنگال تەنها دوو رێگە هەیە،‮ ‬یان ئەوەتە لەژێر چاودێری‮ ‬ئەمریكا بە رێككەوتن دەربچن،‮ ‬یان دەبێت هێز بەكاربهێنین،‮ ‬هەرچەند ئەگەر هێز بەكاربهێنین بە نیوەی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال دەتوانین پەكەكە لە شنگال وەدەرنێین،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك بیری‮ ‬لەوە نەكردووەتەوە شەڕ‮ ‬بكات‮. ‬
جێهێشتنی‮ ‬ریزەكانی
پەكەكە بەردەوامە
فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬چاوپێكەوتنەكە باس لە جێهێشتنی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكە دەكات و دەڵێت‮: ‬تا ئێستا زیاتر لە‮ ‬800 چەكداری‮ ‬كوردی‮ ‬ئێزدی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكەیان جێهێشتووە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬400 چەكدار لە مەشق و راهێنانی‮ ‬سەربازیدان،‮ ‬بەشەكەی‮ ‬دیكەش لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا خولی‮ ‬مەشق و راهێنانی‮ ‬سەربازییان بۆ دەكرێتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگ بێت ئەوەیە جێهێشتنی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬پەكەكە بەردەوامە،‮ ‬وا چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا هەموو ئەو كوردە ئێزدیانە ریزەكانی‮ ‬پەكەكە خۆیان رادەستی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بكەن‮. ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال ژمارەی‮ ‬پێشمەرگە ئێزدییەكانی‮ ‬سەر بە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و دەڵێت‮: ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال‮ ‬8 هەزار پێشمەرگە،‮ ‬هێزی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئێزیدخانی‮ ‬سەربە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە هەزار پێشمەرگە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬هەزار پێشمەرگەی‮ ‬دیكەش ناونووس دەكرێت كە ریزەكانی‮ ‬پەكەكەیان جێهیشتووە،‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬پێشمەرگە ئێزیدییەكان زیاتر لە دە هەزار پێشمەرگە دەبێت‮. ‬
پەكەكە سنووری‮ ‬كردووەتە لانەی‮ ‬فیتنەگێڕان
قاسم شەشۆ ئاماژە بەوە دەكات چەكدارانی‮ ‬پەكەكە سنووری‮ ‬نێوان عێراق و سووریایان كردووەتە لانەی‮ ‬فیتنەگێڕان،‮ ‬هەرچی‮ ‬چەكداری‮ ‬داعش و كەسانی‮ ‬نەناسراون لە بازگەكانی‮ ‬پەكەكەوە بۆ فیتنە و ئاژاوەگێڕی‮ ‬دێنە نێو شنگال،‮ ‬بۆیە چەندین حاڵەتی‮ ‬تەقە كردن هەبووە لە هاووڵاتییانی‮ ‬سڤیل و تەنانەت هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەیش،‮ ‬پەكەكە تەواوی‮ ‬ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی‮ ‬دەستیان لە كۆمەڵكوژی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬هەبووە پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بەستوون لە ئێستادا هاوسۆزی‮ ‬یەكترن و لەژێر سیبەری‮ ‬پەكەكە دژایەتی‮ ‬كورد دەكەن‮. ‬گوتیشی‮: ‬پەكەكە لە رێگەی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬جامڕەشی‮ ‬بێ ژمارەوە چەكدارانی‮ ‬نەناسراوە دەگوازێتەوە بۆ نێو شنگال،‮ ‬زۆر جار چەكدار لە ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬سووریا،‮ ‬جۆرجیا و ئەفغانستان دەهێنێتە ناوچەكە ناسناوی‮ ‬ئێزدیان بۆ دابین دەكەن‮. ‬
ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەستی‮ ‬داعش لە شنگال
فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬شنگال،‮ ‬قاسم شەشۆ لە كۆتاییدا ئاشكرای‮ ‬دەكات كە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لەو پەڕی‮ ‬ئامادەباشی‮ ‬دایە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬ئەو پێنج كۆمەڵگەیەی‮ ‬شنگال كە تا ئێستا لە دەست داعشدا ماون،‮ ‬دەشڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬ماوە فەرمانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هاوپەیمانێتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬داعشە،‮ ‬هەر كات فەرمانمان پێكرا تەواوی‮ ‬ئەو ناوچانە لە داعش پاكدەكەینەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌