لە بازاڕەكانی باشووری كوردستان نرخی برنج 40٪ بەرزدەبێتەوە |
2017-05-15 |
 |
|
|
راپۆرت: عەلی بانیشاری-هەولێر مـاوەی زیـاتر لـە یـەك مانگـە نـرخی بـرنـج لـەبـازاڕەكانی بـاشووری كوردستـان بـەشێوەیـەكی بەرچاو زیادیكردووە و ئـەوەیش نیگەرانی لای هاونیشتیمانیان دروستكردووە. تائێستا هۆكاری گرانبوونی نرخی برنج بەتەواوی نەزانراوە، ئەگەری هەیە لە مانگی رەمەزانیشدا نرخی ئەو خواردنە هەمیشەیەی هاوڵاتیان زیاتر گران ببێت. خـاوەنـی كـۆگاكانی خـواردەمەنیش دەڵێن هەر 25 كلیۆ برنجێك بڕی 10 هەزار دینار گران بووە، بەوتەی ئەوان دیار نییە كەی نرخی برنج وەكو پێشتری لێدێتەوە. كەم سفرەی لە باشووری كوردستـان هەیە ژەمێك برنجی لەسەر نەبێت، برنج لای گەلی كورد بە خواردنی سەرەكی دادەنرێت و پێشەنگی سەرجەمـی خـواردنەكەی دیكـەی گـرتـووە، بەوتەی فرۆشیارانی برنج لە رابردوودا قـەیـرانـی دارایـی كـاریـگەری نـەبووە لـەسـەر كـڕیـنی بـرنج و لەگـەڵ نزیك بوونەوە لـەمانگی رەمەزانیش خواستی زیاتری لەسەر بـرنـج دروست دەبـێـت. گـرانی نـرخی بـرنجـی كوردی وایـكردووە هاوڵاتیان تائێستا برنجی هـندی بـكڕن و سەر سفرەكەیـان خاڵی بێت لە برنحی خۆمانە. سەید كەیفی بەرزنجی، خاوەنی كۆگایی خواردەمەنی وشكەیە لەسەر شەقامی 40 مـەتری و دەڵێ" ماوەی زیاتر لەیەك مانگە نرخی برنج لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا گرانبووە". سـەبارەت بەهۆكاری گرانبوونی نرخی برنج گوتی" هۆكارەكەی بەتەواوی دیار نییە، بـەڵام ئـەو دەنگـۆیانە هەیە بەهۆی زۆری خواستی كۆماری ئیسلامی ئـێرانە لەسـەر بـرنـج و ئەوەی هـەیە زیاتر بۆ ئەو وڵاتە دەڕوات". گوتیشی" گرانبوونی نرخەكە كاریگـەری لەسەر فرۆشی نـەبووە، چـونـكە بـرنج بـووەتـە خـواردنـی سـەرەكـی هاونیشتیمانیان". ناوبراو دەشڵێت" لەنێو خاوەن كۆگاكاندا ئەو بۆچوونە هەیە كە هاتنی مانگی رەمەزان هۆكارێكی ترە بۆ گرانبوونی نرخی برنج". بەوتەی سەید كەیفی بەرزنجی ئێستا برنج كەمتر لە وڵاتانی ئاساییەوە هاوردەی بازاڕەكانی باشووری كوردستان دەكرێت، ئەو پێیوایە كـاتی كـۆتایی هاتنی بەرزبوونەوەی نرخی برنج دیار نییـە. هـەروەهـا سـەید كـەیـفی گـوتـیشی" نـەبوونی چـاودێـری پـێویستی بـازاڕ و سنـورەكـان هـۆكـارێـكە بـۆ ئـەوەی ساڵانە چەندین جار نـرخی خـواردەمەنییەكان بـەرز و نـزم ببنەوە". لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزان هاوڵاتیان زیاتر خۆیان ئامادە دەكەن، كڕینی برنجیش لەنێو ئەو خواردنانەدایە كە خەڵكی پشتی پێدەبەستن. قـەدری عـەلـی، دانـیشتووی ناحیەی كەسنەزانە و دەڵێت" ئێستا خـەڵـك گـیرفـانی بەتاڵە و خواردنیش تـا بـێت گـرانـتر دەبێـت، نـاچـارین بەهەرچەند بێـت بیكڕین بەتایبەت بڕنج و رۆن و شەكر و چـەنـد خـۆراكێكی دیكەی سەرەكی، ئـەگـەر مـانگێك نـۆك یان فاسۆلیا نەخرێـت رەنگبێت ئاسایی بێـت، بەڵام برنج لەسەر سفرە نەبێت ناكرێت بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا". قەدری عـەلی گـوتیشی" گرانـبوونی ئـەم جـارەی نـرخی زۆر لـەناكـاوبـوو، ئـەوەی من بـزانم هـیچ جارێك بەهێندەی ئێسـتا بـرنـج گـرانـنەبووە، بـەشـێكی زۆری هـاوڵاتـیانـیش نـیگـەران و ترسیـان هـەیە خواردنەكانی دیكەش لەگەڵ مانگی رەمەزاندا وەكو هەموو ساڵانی پێشتر گـرانببن". هەروەها دەشڵێت" ئەگەر برنجی خۆمانە هەرزان بوایە گرانبـوونی بـرنخی هـندی كاریـگەری ئـەوتـۆی لـەسـەر خەڵك دروست نەدەكرد". سەرچاوە پزیشكییەكان ئامـاژە بـۆ ئـەوە دەكـەن بـرنج ئەم سوودانەی هەیـە( لەسەر گەدە سووكە و بـەئـاسانـی هەرس دەكرێت، بۆ سكچوون باشە چونكە پۆرتاسیۆمی تێدایە، بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە باشە، ئاوی برنج بۆ چارەسەری سوتانەوەی پێست باشە) لەگەڵ چەندین سوودی دیـكە. ئـەم زیانانە و چەند زیانێكی دیكەشی هەیە( زۆر خواردنی دەبێتە هـۆی بـەرزی رێـژەی شـەكـرەی خوێـن، خـواردنی رۆژانـە دەبێتـە هـۆی بـەرزبـوونـەوەی كێشی لـەش، زۆر خـواردنـی دەبێتـە هـۆی تـوشبوون بـە نەخۆشییەكانی دڵ و سییـەكان وە كار دەكاتـە سـەر خانەكانی مێشك و لاوازی دەكـات) |
|
|
|
|