2017-05-14

بەئامادەبوونی‮ ‬بڵند ئیسماعیل بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و كارگێڕانی‮ ‬لق و بەرپرسی‮ ‬لێژنە ناوچەی‮ ‬كەسنەزان و بەرپرسانی‮ ‬حزبی‮ ‬و حكومی‮ ‬و‮ ‬یەكە ئیدارییەكانی‮ ‬سنوورەكەو جەماوەرێكی‮ ‬وەرز دۆستی‮ ‬سنوورەكە كۆتایی‮ ‬هات بەخولێكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬بچووككراوە كە ناوەندی‮ ‬چالاكی‮ ‬و پێگەیاندنی‮ ‬لاوانی‮ ‬كەسنەزان بۆ‮  ‬32 ‮‬ تیپی‮ ‬سنوورەكە بەناوی‮ ‬خولی‮ ‬شەهید‮  ‬یادگار‮  ‬كردبوویەوە‮ . ‬دوای‮ ‬ركابەرییەكی‮ ‬بەهێز لەنێوان تیپە بەشداربووەكاندا هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮  ‬شەهید‮ ‬یادگارو كەسنەزان گەیشتەنە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬و لەدوا‮ ‬یاریشدا كە‮ ‬یارییەكی‮ ‬پڕ‮ ‬گۆڵ و گیانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬بوو تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬شەهید‮ ‬یادگار‮ ‬یارییەكەی‮ ‬بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوەو نازناوی‮ ‬پاڵەوانیەتییەكەی‮ ‬بەدەستهێنا‮ .‬

لەكۆتاییدا لەلایەن بەرپرسان و سەرپەرشتیارانی‮ ‬خولەكە دیاری‮ ‬و جامی‮ ‬خولەكە بەسەر تیپە سەركەوتووەكاندا دابەشكرا كە بووە مایەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬وەرزكاران و وەرزش دۆستانی‮ ‬سنوورەكە‮ . ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌