2017-05-14

خەبات‮: ‬رانیار دڵشاد

ئەوانەی‮ ‬لەگەڵ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم نین بەخۆیاندا بچنەوە و بزانن كە ئێستا هەلێكە هاتووە بیقۆزینەوە و هەنگاوێكی‮ ‬باشمان ناوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەماندەتوانی‮ ‬بیدركێنین،‮ ‬تەنها لە ژوورە داخراوەكاندا نەبێ،‮ ‬ئێستا وا پڕ‮ ‬بەدەنگ هاوار دەكەین دەیدەینە بەر گوێچكەی‮ ‬هەموو دونیا،‮ ‬چاكەكەش بۆ‮ "‬بارزانی‮" ‬دەگەڕێتەوە‮.‬

خەریكە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بەرەو كۆتایی‮ ‬دەچێت،‮ ‬هەموو لایەكیش چاوی‮ ‬بڕیوەتە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش،‮ ‬كوردیش كە توانی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬داعش تێكبشكێنێ،‮ ‬دەیەوێ قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش قۆناغێكی‮ ‬دیكە بێت،‮ ‬لەگەڵ نزیك بوونەوە لە شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش،‮ ‬تا دێت ریفڕاندۆم زیاتر دەبێتە بابەتی‮ ‬رۆژ،‮ ‬بەڵام هێشتا مشتومڕێكی‮ ‬زۆر لەسەر ئەو مافەی‮ ‬خەڵك لەلایەن حزبەكانەوە دەكرێت،‮ ‬بەغدا و دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و هەندێ لە حزبەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێیانوایە كاتی‮ ‬ریفڕاندۆم نییە،‮ ‬بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬چەند پرسیارێك لەبارەی‮ ‬ناوچەكە و ریفڕاندۆم،‮ ‬بە پێویستمانزانی‮ ‬نووسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬بەڕێز‮ ‬محەمەد وانی‮ ‬بدوێنین،‮ ‬كە ئەزموونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسی‮ ‬ونووسینی‮ ‬هەیە و لە ناو رووداوەكانی‮ ‬كوردستاندا ژیاوە‮. ‬

❊ ‬دۆخی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬بەسەرداهاتووە،‮ ‬بە چەندان كێشەی‮ ‬گەورەوە دەناڵێنن،‮ ‬بەو حاڵەشییانەوە هەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كۆسپ لە‮ ‬ڕێی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬كورد دەدەن،‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كورد لە ناوچەكەدا لە دەرەوەی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬ئەو دەوڵەتانەیە،‮ ‬هێزە نێودەوڵەتییەكانیش لە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەجندای‮ ‬خۆیاندا هێندە حیسابیان بۆ ناكەن،‮ ‬ئێوە ئەو دۆخە چۆن دەخوێننەوە؟

‮ - ‬هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی‮ ‬ستراتیژیەتی‮‬الفوچی‮ ‬الخلاقە‮ ‬ی‮ ‬ئەمریكی،‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬سالی‮ ‬2011 ناوچەكەی‮ ‬هەڵتەكان وگۆڕانكاریەكی‮ ‬سەرتاپەیی‮ ‬هێنایە كایەوە،‮ ‬بەڵام گۆڕانكاریەكان شاقولی‮ ‬رأسی‮ ‬بوون نەك ئاسۆیی‮ ‬افقی‮ ‬واتا گۆڕانكاریەكان راستەوخۆ رژێمەسیاسیەكان و سەرانی‮ ‬گرتەوە نەك سیستەمی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و باری‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئەگەر تۆزێكیشی‮ ‬گۆڕیبێ ئەوە بەرەوخراپتر،‮ ‬بەماوەیەكی‮ ‬زۆركورت چەندەها سەرۆكی‮"‬دێرین‮"‬ی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەك كەوتنەخوارەوە و نەمان،‮ ‬كەچی‮ ‬ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬خەڵك هیچ گۆڕانكاریەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬بەخۆوە نەدیت،‮ ‬رەوتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬وەكخۆی‮ ‬مایەوە باری‮ ‬ژیانیش قورستربوو،‮ ‬تەنها سیستەمێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬شوێن سیستەمێكی‮ ‬تری‮ ‬گرتەوە‮. ‬حوسنی‮ ‬موبارەكلادرا‮ ‬عبدالفتاح سیسی‮ ‬شوێنی‮ ‬ئەوی‮ ‬گرتەوە‮ ‬علی‮ ‬عبداللە سالح‮ ‬لاچوو‮ ‬عبد ربە منصور‮ ‬هاتەشوێن ئەو،‮ ‬قەززافی‮ ‬لاچوو ژەنرال‮ ‬حەفتەر‮ ‬هاتە پێشەوە،‮ ‬لەعیراقیش سیستەمی‮ ‬بەعسی‮ ‬عەرەبی‮ ‬توندڕەوی‮ ‬لاچوو،‮ ‬رژێمی‮ ‬شیعەی‮ ‬تائیفی‮ ‬لەو توندڕەوتر شوێنی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬صدام حسین‮ ‬نەما‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬شوێن ئەوی‮ ‬گرتەوە‮. ‬خاوەن پڕۆژەی‮ ‬الفوچی‮ ‬الخلاقە‮ ‬هەوڵیدا توركیاش بخاتە ناو چوارچێوەی‮ ‬ئەوگۆڕانكاریانە بەهۆی‮ ‬كۆدێتا سەربازیەكەی‮ ‬كە لە16ی‮ ‬یولیوی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 روویدا بەڵام فەشەلی‮ ‬هێنا‮. ‬بەكورتی‮ ‬ناوچەكە گڕیگرتوە و زۆربەی‮ ‬رژێمەچەسپاوەكان لاچوون،‮ ‬كەچی‮ ‬باری‮ ‬ژیانی‮ ‬كۆمەڵانی‮ ‬ناوچەكە خراپتر و ناخۆشتربوو‮..‬

هەڵبەت ئەو گۆڕانكاریانە رژێمی‮ ‬كوردی‮ ‬نەگرتەوە لەبەر ئەوەی‮ ‬جارێ كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬لەسەر هاوسەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نیە لەناوچەكە،‮ ‬هەروا لەچوارچێوەی‮ ‬نەخشە و ستراتیژیەتی‮ ‬داهاتوی‮ ‬رۆژئاوادایە بەڵام جارێ ماویەتی،‮ ‬بەڵگەش ئەوەیە تا ئێستا ئەو وڵاتانە جۆرە بێدەنگیەكیان نواندوە بەرامبەر بانگەوازەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و ئیعلانكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردی،‮ ‬بێدەنگیش وەك دەڵێن نیشانەی‮ ‬رازیبوونە‮!‬

زۆرگرنگە‮ "‬بارزانی‮" ‬لەپڕۆژە نەتەوەییەكەی‮ ‬بەردەوامبێ و ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی‮ ‬ناوچەكە بە هەلبزانێ بۆ پێداگرتن و گەیشتن بەمەبەست‮. ‬هەڵبەت وڵاتە داگیركەرەكانی‮ ‬كورد هەقی‮ ‬خۆیانە كۆسپ و تەگەرە بخەنە بەردەم پڕۆژەی‮ ‬كوردی،‮ ‬چونكە هەر سەركەوتنێكی‮ ‬كورد لەبەرژەوەندی‮ ‬ئەواندانیە،‮ ‬كوردیش هەقی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬واز لە پڕۆژەكەی‮ ‬نەهێنێ و لەدوایبێ تا وڵاتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬دروستدەكات‮. ‬

❊ ‬ئێستا بابەتی‮ ‬ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬بۆتە رۆژەڤ و كورد شەرمی‮ ‬لە باسكردنی‮ ‬بە ئاشكرا و راشكاوانەی‮ ‬ئەو مافە شكاوە،‮ ‬بەجۆرێك لەگەڵ بەغدا و ئەو شاندانەی‮ ‬دێنە هەولێر باس دەكرێت،‮ ‬لە ناویاندا سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەولێر بە سكرتێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬رای‮ ‬ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

‮- ‬دەستخۆشی‮ ‬لەبەڕێزبارزانی‮ ‬دەكەم و زۆر شانازی‮ ‬پێدەكەم و تكای‮ ‬لێدەكەم بەردەوام بێ لەكارە گرنگەكەی‮ ‬و كۆڵنەدات و گوێنەداتە دوژمنانی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكی،‮ ‬ئەوان هەر دوژمنن و خێریان بۆ كورد ناوێت،‮ ‬زۆر گەشبینیشم بە ئەنجامەكەی،‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و لەو زروفە باشتر و لەبارتر دەست كورد ناكەوێ بۆ گەڕانەوەی‮ ‬هەقەخوراوەكانی،‮ ‬بارزانی‮ ‬هیواو خواست و ویستی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬گەیاندە دونیای‮ ‬رۆژئاوا و هەمووی‮ ‬خستە بەرامبەر بەرپرسیارەتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خۆی‮ ‬و داوای‮ ‬لێكردن ئەو هەڵە مێژووییەی‮ ‬دەرحەق كوردكراوە راستبكەنەوە،‮ ‬نەفرەتی‮ ‬لە رێككەوتنامە نامرۆییەكەی‮‬سایكس بیكو‮ ‬كرد كە كوردی‮ ‬دابەشی‮ ‬سەر چوار دەوڵەتی‮ ‬چەپەڵی‮ ‬بێرەحم كرد،‮ ‬بۆیە هەندێ لە سەركردەكانی‮ ‬رۆژئاوا پاڵپشتی‮ ‬تەواویان بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆ راگەیاند وەك سەرۆكی‮ ‬هەنگاریافیكتوراوریان‮‬،‮ ‬كونسڵی‮ ‬ئەلمَانی‮ ‬لە هەولێر‮ ‬مارك ایسهورن‮ ‬و هەندێكیتر‮. ‬چەندیش بەردەوامبین ئەوەندە سۆزی‮ ‬میللەت و وڵاتان وەدەستدێنین،‮ ‬گرنگ ئەوەیە ئێمە چالاكی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬خۆمان وەگەڕبخەین و گرنگی‮ ‬بە رەوەندی‮‬جالیاتـە كوردی‮ ‬بدەین بەتایبەتی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و ئەمریكا و رێكیان بخەین و پەیوەندیەكانی‮ ‬دەرەوەمان بەهێز بكەین تا بگاتە ئاست ئەو چالاكیە بەگوڕەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و لەگەڵ كەساسەیتیە كاریزما جیهانیەكەی‮ ‬بگونجێ،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬من دەیبینم لەئاست پێویست نیە،‮ ‬بارزانی‮ ‬بە خێرایی‮ ‬ساروخ كار دەكات كەچی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەمان بەخێرایی‮ ‬كیسەڵ،‮ ‬ئەمەش ناهاوسەنگییەكی‮ ‬دیاری‮ ‬دروستكردووە‮. ‬

❊ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش چۆن دەخوێننەوە بەتایبەتیش بۆ عێراق و ئاییندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان؟

‮- ‬هەرچەندە‮ "‬داعش‮" ‬رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬دڕندەیە و هەڕەشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەسەر كوردستان و ناوچەكەهەیە،‮ ‬بەڵام بوونی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ناوچە و دەولی‮ ‬زامن دەكات بەهۆیەوە ئەمریكا هێزی‮ ‬لەناوچەكە چەسپكرد و ئێرانیش بەبیانوی‮ ‬ئەوەوە باڵی‮ ‬بەسەر عیراق و سوریا و‮ ‬یەمەن داگرت و توانی‮ ‬هێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬تائیفی‮‬الحشد الشعبی‮ ‬هاوشێوی‮ ‬پاسەوانی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮‬حرس الپوری‮ ‬لەعیراق پێكبێنێت و بیخاتە سەر سنورەكانی‮ ‬توركیا و كوردستان و ببێتە هەڕەشەیەكی‮ ‬راستەقینە بۆیان،‮ ‬هەرچەند دوژمنان ئێستا بە‮ "‬داعش‮" ‬مەشغولن و تۆزێ كاریگەریان كەمە لەسەر كورد،‮ ‬بەڵام بێشك دوای‮ ‬تەواوبوون لە دەركردنی‮ ‬ئەو رێكخراوە لە موسل،‮ ‬پڕدەدەنە هەرێم،‮ ‬من هەر لەزوەوە زەنگی‮ ‬خەتەری‮ ‬ئەو میلیشیا شیعانەم بۆ سەركردەكانمان لێداو داوام لێیانكرد ئاگاداری‮ ‬خۆیان بن و ئامادەبن بۆ شەڕێكی‮ ‬قورس لەگەڵیاندا،‮ ‬هەرچەندە هەندێ لە برادەرە رۆشنبیرەكانم قسەكانمیان بە موبالەغە لەقەڵەمدا بەڵام دوای‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬ئەمینداری‮ ‬میلیشیای‮ ‬عصائب اهل الحق‮ ‬قەیس الخزعلی‮ ‬و دەیان سەركردەی‮ ‬میلیشیاوی‮ ‬و سیاسی‮ ‬تری‮ ‬عیراق بۆ سەر كورد كە بەراشكاوی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬تۆڵەسەندنەوەیان لێدەكرد دوای‮ ‬تەواوبوون لە"داعش،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بۆ سەر پارتی‮ ‬و سەرۆكەكەی‮"‬مەسعودبارزانی‮"‬كە بە دوژمنی‮ ‬گەورەو سەرسەختی‮ ‬خۆیانی‮ ‬دادەنێن و خەون بەتێكشكان و لەناوبردنی‮ ‬دەبینن،‮ ‬ئەوەش مەحاڵە چونكە چ بارزانی‮ ‬و چ كورد بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬كەوتوونەتە ناو پڕۆژەستراتیژیە داهاتووەكەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا لەناوچەكە‮ ‬وەك وتم‮ ‬و كەس ناتوانی‮ ‬زیانیان پێبگەیەنێ،‮ ‬بەڵام ئەوەش مانای‮ ‬ئەوەنیە كە بێباكبین و خۆمان ئامادەنەكەین بۆ بەرانبەربوونەوەی‮ ‬محتمل‮ ‬ی‮ ‬ئەو میلیشیا شیعانەی‮ ‬كە هیچیان لە"داعش"كەمترنیە‮. ‬راستە ئێستاهیچ هێزێك ناتوانێ بمانچەوسێنێتەوە و وڵاتمان داگیركات،‮ ‬بەڵام نازانین سیاسەتی‮ ‬دەولی‮ ‬بەیانی‮ ‬بەرەوكوێ دەڕوات و چی‮ ‬بەسەردێ‮. ‬

❊ ‬ناوچەكە شەڕو ئاڵۆزییەكی‮ ‬گەورە بەخۆیەوە دەبینێ،‮ ‬كوردیش وەك هێزێكی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشە،‮ ‬دۆخەكە بە ئاراستەیەكە كە هێشتا رووداو و گۆڕانی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێبكەوەێتەوە،‮ ‬ئێوە دەڵێن چی؟

‮- ‬شەڕێكی‮ ‬تائیفی‮ ‬گەورە لەرێگادایە لەنێوان توركیا و ئێران و هاوپەیمانەكانیان،‮ ‬هەردوولاش هێزێكی‮ ‬زۆریان لە ناوچەكە كۆكردۆتەوە و هەر ئەوەندە لە‮ "‬داعش‮" ‬تەواوبن دەكەونە گیانی‮ ‬یەكتر،‮ ‬زۆرگرنگە كورد لەو ململانێیە دوورەپەرێز بوەستێ و تێكەڵی‮ ‬هیچكامیان نەبێ،‮ ‬لێگەڕی‮ ‬لەنێوان خۆیاندا چیدەكەن با بیكەن‮! ‬ئەوە سیاسەتی‮ ‬زلهێزەكانە و لەژێرەوە هانیشیان دەدەن‮ ‬یەكتر‮ ‬یەكلابكەنەوە چونكە لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەوانە ناوچەكە بەبەردەوامی‮ ‬گڕبگرێ،‮ ‬خۆی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬الفوچی‮ ‬الخلاقە‮ ‬مانای‮ ‬تەختكردن و تێكدان و سەرلەنوێ دروستكردنەوە دەگەیەنێت،‮ ‬ترسم لەوەدایە بەگوێرەی‮ ‬ئەم پلانە ستراتیژیە نموونەی‮ ‬سوریا بەسەر هەموو ناوچەكەدا تەشەنەبكات،‮ ‬ئەوەش كاتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێ،‮ ‬تا ئەو كاتیش ناوچەكە رووداوی‮ ‬كتوپڕوگەورە بەخۆوە دەبینێ‮! ‬خوا كوردستان لەو بومەلەرزە سیاسیانەی‮ ‬لەداهاتوو ناوچەكە دەهەژێنێت بپارێزێ‮. ‬

‮❊ ‬مەسەلەی‮ ‬ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا دوو تێڕوانینی‮ ‬لێكەوتۆتەوە،‮ ‬لەبەرامبەر ئەوهەوڵەی‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬بۆ دەكات كە هەنگاونگاونانە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفڕاندۆم،‮ ‬دیدێكی‮ ‬دیی‮ ‬لایەنەكان دژی‮ ‬وەستاوەتەوە و پێیوایە كاتی‮ ‬نییە،‮ ‬بەغداش هەر دەڵێ كاتی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەی‮ ‬بەڕای‮ ‬بەڕێزتان كورد تا كەی‮ ‬چاوەڕوان بێت،‮ ‬پێتوایە بەغدا بە گفتوگۆش ئەو داوایەی‮ ‬كوردی‮ ‬قبوڵ بێت؟

‮- ‬بەڕای‮ ‬من با‮ "‬بارزانی‮" ‬كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەفیڕۆنەدا لەگەڵ بەغدا ئەگەر بیەوێ بە رێگای‮ ‬گفتوگۆ و رێككەوتن و بەیارمەتی‮ ‬ئەو ریفراندۆم ئەنجام بدات،‮ ‬چونكە ئەوانە تەنها فەرمانبەرن و ركێفییان بەدەست ئێرانە‮!‬،‮ ‬ئێرانیش مەحاڵە رازیبێ بە دەوڵەتی‮ ‬كوردی،‮ ‬واچاترە خۆمان بە دروستكردنی‮ ‬كارتی‮ ‬فشاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬خەریك بكەین،‮ ‬لەرێگای‮ ‬رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬یاخود لەرێگای‮ ‬كەسپكردنی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬كاریگەر وەك نووسەران و هونەرمەندان و سیاسییەكان،‮ ‬هەرچەندە ئەوە كاتی‮ ‬دەوێ،‮ ‬بەڵام زۆرباشترە لە هەوڵە نەزۆكەكانمان لە بەغدا هەڵبەت هەر كارێكیش پەیوەندە بە‮ ‬یەكخستن و رێكخستنی‮ ‬ماڵی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كورد‮. ‬

‮ ‬بەهەرحاڵ،‮ ‬داواكارم ئەمساڵە هەموو بە‮ ‬یەك دەنگ بەرەو سندوقی‮ ‬دەنگدان بچین و رای‮ ‬خۆمان بەئازادی‮ ‬لەسەر مەسەلە چارەنووسسازەكانمان دەربڕین،‮ ‬ئەوانەیشی‮ ‬لەگەڵ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم نین بەخۆیاندا بچنەوە و بزانن كە ئێستا هەلێكە هاتووە بیقۆزینەوە هەنگاوێكی‮ ‬باشمان ناوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەماندەتوانی‮ ‬بیدركێنین،‮ ‬تەنها لە ژوورە داخراوەكاندا نەبێ،‮ ‬ئێستا وا پڕ‮ ‬بەدەنگ هاوار دەكەین دەیدەینە بەر گوێچكەی‮ ‬هەموو دونیا،‮ ‬چاكەكەش بۆ‮ "‬بارزانی‮" ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬ئاخر لە چ بترسێین؟ بەغدا هیچ ماوە بەئێمەی‮ ‬نەكا؟ چاوەڕێی‮ ‬چی‮ ‬لێدەكەین،‮ ‬بودجەیان لێبڕین،‮ ‬ئابڵوقەیان لەسەرداناین،‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستوریان جێبەجێ نەكرد،‮ ‬پێگەمانیان لەبەغدا نەهێشت،‮ ‬رۆژان هەڕەشەگوڕەشەمان بۆدەنێرن‮! ‬ئەی‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوە نەهاتووە ئێمەش قسەی‮ ‬خۆمان بكەین و هەڵوێستمان دەربڕین و دیفاع لەهەقی‮ ‬خوراومان بكەین؟‮ ‬یان بەژیانی‮ ‬دیلی‮ ‬و كوێلایەتی‮ ‬لێڕاهاتووین‮! ‬كاتی‮ ‬ئەوەنەهاتووە بەشێوەیەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و لەژێرچاودێری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬رێكخراوە نێونەتەوەییەكان ببین بەخاوەن چارەنووس و بڕیاری‮ ‬خۆمان،‮ ‬ئێمەش وەك هەموو میللەتانی‮ ‬دونیا ببین بەخاوەن دەوڵەت؟ باشە گەر ئێستا بەوكارەهەڵنەستین ئەی‮ ‬كەی‮ ‬پێ هەلسین؟‮! ‬دوای‮ ‬گرتنەوەی‮ ‬موسڵ و وەدەرنانی‮"‬داعش"؟‮.. ‬خەیاڵتان خاوە‮! ‬ئەوكات بە بەگژیەكداچوون لەگەڵ چەتەكانی‮"‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮"‬و ململانێی‮ ‬مان ونەمانمان مەشغوڵ دەبین‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌