2017-05-14

خه‌بات: ‬هەمزە سەرحان

‮بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نشینگە هەولێر‮ ‬یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیانەی،‮ ‬جگەلە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬چوار بنكەی‮ ‬تریش كارەكانی‮ ‬سەرجەم ئەو كەسانەی‮ ‬جێبەجێ دەكەن كە‮ ‬ڕۆژانە لە‮ ‬ڕێی‮ ‬فڕۆكەخانەكان‮ ‬یا دەروازە و مەرزە نێودەوڵەتیەكانەوە سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬لەم دیمانەیەدا عەمید‮ ‬یادگار ئەنوەر فەرەج بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر وردەكاری‮ ‬و چۆنیەتی‮ ‬كاركردنی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییەكەی‮ ‬دەخاتەڕوو‮.‬

لەسەرەتای‮ ‬دیمانەكەدا،‮ ‬سەبارەت بەو پرسیارەی،‮ ‬كە لە ئێستا ئەو هاوڵاتیانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن زیاتر سەربە چ وڵاتێكن ؟ عەمید‮ ‬یادگار گوتی‮: ‬سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬فەرمانگەكەمان دەكەن لە ئێستادا هاووڵاتیانی‮ ‬ئێران و توركیا و سوریا بەهۆی‮ ‬ئەو حاڵەتە نەخوازراوەی‮ ‬پێیدا تیپەڕدەبێت بەهۆی‮ ‬شەڕەوە،‮ ‬هاتن و چوونیان بەشێوەكی‮ ‬بەردەوامە‮.‬

سەبارەت بەوەی‮ ‬كە ئایا بەهۆی‮ ‬ئەو قەیرانە داراییە و شەڕی‮ ‬داسەپاوی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش هاتنی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆهەرێمی‮ ‬كوردستان كەمی‮ ‬كردووە،‮ ‬یا بەرەو هەڵكشان چووە؟ بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئەو قەیرانە داراییە دەتوانم بڵێم هەر تەنها هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەگرتۆتەوە دیارە حكومەتی‮ ‬عێراقیشی‮ ‬گرتۆتەوە‮. ‬هەروەها وڵاتانی‮ ‬ئیران توركیاشی‮ ‬گرتۆتەوە‮. ‬خۆ ئەگەر بەراوردی‮ ‬بكەین بەپارە،‮ ‬دراوی‮ ‬ئێران زیاتر دابەزیووە،‮ ‬بۆیە هاووڵاتیانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بەڕیژەیەكی‮ ‬بەرچاو بۆ كاركردن روو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن‮ . ‬ئەگەر‮ ‬ڕێژەكە كەمی‮ ‬كردبێت دوو هۆكار هەیە‮ ‬،‮ ‬یەكەمیان بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی،‮ ‬دووەمیش بەهۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬نەگریسی‮ ‬داعشەوە،‮ ‬ئەم دووهۆكارە بەداخەوە بوونەتە هۆكارێك بۆ ئەوەی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬بواری‮ ‬گەشەسەندن ستۆپێك بكەن و هاتنەكە كەمی‮ ‬كردووە‮ .‬

گوتیشی‮: ‬هەروەهاش بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬شەڕو تێكچوونی‮ ‬باری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سوریا،‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو وڵاتە ئاوارە بوون و بۆ حەوانەوە روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬بۆیە لە دهۆك بەردەوام كەمپیان بۆ كراوتەوە،‮ ‬لێرە لە هەولێر چوار كەمپیان بۆ كراوتەوە‮. ‬كەمپەكانیش بریتین لە كەمپی‮ ‬دارە شەكران و كەمپی‮ ‬باسرمە و كەورگۆسك وقوشتەپە،‮ ‬هەروەها بنكەیەكی‮ ‬تایبەتمان كردۆتەوە تایبەت بە هاوڵاتیانی‮ ‬سوری‮ ‬لە گوندی‮  ‬ئیتاڵی‮ ‬ئەو ئوفیسەمان كردۆتەوە بەهاوكاری‮ ‬لەگەڵ‮‬UNHCR  تایبەت بەو كەسانەی‮ ‬كە لەناو كەمپەكان نیشتەجێنین و لەناو شارن،‮ ‬ئاسایش بەهاوكاری‮ ‬لەگەڵ رێكخراوی‮ ‬UNHCRهەرلە هەمان شوێن ئیقامەكانیان پێدەدەین،‮ ‬بۆیە دەتوانم بڵێم لەگەڵ دروستبوونی‮ ‬قەیرانە داراییەكەو شەڕی‮ ‬داعش هاووڵاتیانی‮ ‬سوری‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بەرفراوان روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە‮. ‬

سەبارەت بە هەیكەلی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیەكەی،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬بەڕێوەبەرایەتیەكەمان پێكهاتووە لە چوار بنكە كە ئەمانەن‮: ‬

1- ‬بنكەی‮ ‬نشینگەو پەساپۆرتی‮ ‬فڕۆكەخانە‮. ‬

2-  ‬بنكەی‮ ‬نشینگەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران‮.

3- ‬بنكەی‮ ‬نشینگەی‮ ‬سۆران‮.

4-  ‬بنكەی‮ ‬نشینگەی‮ ‬ناوشار‮.‬

لەبارەی‮ ‬ئەوەیش كە ئایا لە ئیستادا هاووڵاتیانی‮ ‬چەند وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی‮ ‬كوردستان؟ عەمید‮ ‬یادگار گوتی‮: ‬لەم كاتانەدا هاووڵاتیانی‮ ‬كەنەدا و ئەورووپا بە گشتی‮ ‬44‮ ‬وڵات ئاسانكارییان بۆ كراوە بەبێ ڤیزا بێنە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە‮ .‬

لەبارەی‮ ‬ئەو كوردانەیش كە لە ئەورووپا دەگەڕێنەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئایا لە نشینگەی‮ ‬هەولێر چییان بۆ دەكەن‮ ‬یا چییان پێویست دەبێت ؟ عەمید‮ ‬یادگار دەڵێت‮: ‬لە هەر فڕۆكەخانەیەك‮ ‬یا هەر دەروازەیەكی‮ ‬سنووری‮ ‬هەر هاووڵاتییەكی‮ ‬كورد بێتەوە،‮ ‬كەپاسپۆرتە ئەوروپییەكەی‮ ‬بیسەلمێنێت كە ئەوە عێراقییە،‮ ‬پێیان ناڵێیین لە دوای‮ ‬مانگێك سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر بكە،‮ ‬چونكە بەڵگەكانی‮ ‬دەیسەلمێنێت كە ئەوە عێراقییە‮. ‬ئەگەر لە كاتێكدا هیچ بەڵگەیەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬بوونی‮ ‬پێنەبوو ئەوكاتە وەكو بیانی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكرێت و رێنماییە‮ ‬یاساییەكان چۆنە بەوجۆرە ئەوانیش دەگرێتەوە،‮ ‬بۆیە هەر هاووڵاتییەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەڵگری‮ ‬رەگەزنامەی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬بێت زۆر ئاساییە و بەپێی‮ ‬یاسا هەڵگری‮ ‬دوو رەگەزنامە‮ ‬ڕێگەپێدراوەو گرفت نابێت‮ .‬

لەبارەی‮ ‬گرنگترین ئەو كێشانەی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬بیانی‮ ‬لەكاتی‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیانە،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر دەڵێت‮: ‬یەكەم مەرج ئەوەیە كە نابێت بەبێ‮ ‬یاسا بێنە ناو هەرێم،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پێویستییان بەڤیزا بێت دەبێ‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬ڤیزا وەربگرن لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ئەو داتایەی‮ ‬كە ئۆنڵاینە لەڕێی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و چەند كۆمپانیایەك دانراوە‮. ‬لەڕێی‮ ‬ئەوانەوە دەتوانن ڤیزا وەربگرن،‮ ‬ئەوانەشی‮ ‬كەبەبێ ڤیزا دێن لە فڕۆكەخانەكان‮ ‬یا دەروازە سنوورییەكان مۆری‮ ‬هاتنە ناوەوەیان بۆ لێدەدرێت‮ ‬تا بێنە ناو خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە‮.‬

گوتیشی‮: ‬گەورەترین كێشەی‮ ‬ئێمە لەگەڵ ئەو جۆرە كەسانە ئەوەیە كە لەكاتی‮ ‬خۆیدا سەردانمان ناكەن و سزایەكی‮ ‬مادی‮ ‬و‮ ‬یاساییان دەكەوێتەسەر‮ ‬،‮ ‬جا كۆمپانیا بێت‮ ‬یا ئەو كەسەی‮ ‬بەگرێبەست لەگەڵیان كاردەكات،‮ ‬بۆیە سزایەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەكەوێتە سەر،‮ ‬بەبەردەوامیش تیمەكانی‮ ‬نشینگە و پۆلیس و ئاسایش دەگەڕێن لە بنكەكان،‮ ‬كە ئەگەر كەسێك نەیەت سەردانمان بكات ئەو كاتە ئێمە ناچارین دیپۆرتی‮ ‬بكەین،‮ ‬هەروەها ئەو كەسانەی‮ ‬نەخۆشبن‮ ‬یا حاڵەتی‮ ‬نەخوازراویان هەبێت‮ ‬یان‮ ‬یاسا‮ ‬ڕێگەیان پێنەدات لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بمێننەوە بەپێی‮ ‬نووسراوەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬بۆیە ئەو كەسانە دەگەڕێنینەوە وڵاتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬یا ئەو كەسانەی‮ ‬داواكراون لە‮ ‬ڕێی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئینتەرپۆل لە وڵاتەكانی‮ ‬خۆیان كێشەیان هەبێت،‮ ‬ئێمە دیپۆرتیان دەكەینەوە،‮ ‬كێشەمان لەگەڵ ئەو كەسانە ئەوەیە كە لەكاتی‮ ‬خۆیدا نایەن خۆیان پێمان بناسێنن،‮ ‬چونكە ئەو كاتێك دێتە ئێرە ئاگاداری‮ ‬دەكەینەوە كە دوای‮ ‬مانگێك سەردانی‮ ‬نشینگە بكات‮ . ‬ئەگەر ئەو كەسە ماوەی‮ ‬شەش مانگ لێرە بمێنێتەوەو سەردان نەكات كەواتە ئەو كەسە كەسێكی‮ ‬نایاساییەو دەبێت بەشێوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت‮.‬

سەبارەت بە مامەڵەی‮ ‬ئەوان لەگەڵ ئەو بیانیانەی‮ ‬كە كێشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و تەندروستییان هەیە،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئەو كەسەی‮ ‬داوای‮ ‬ئیقامە لەئێمە دەكات‮ ‬یەكێك لەمەرجەكانمان ئەوەیە دەیاننێرینە تاقیگەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬ئەگەر لەڕووی‮ ‬تەندروستییەوە كەسێكی‮ ‬تەندروست بێت ئەوە هیچ گرفتێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬نیەو ئەوكاتە ئیشەكانی‮ ‬بۆ جێبەجێ دەكەین،‮ ‬بەپێچەوانەوە دەبێت بگەرێتەوە‮. ‬

لەبارەی‮ ‬ئەو كرێكارانەی‮ ‬لەڕێگای‮ ‬بەغداوە دێنە هەرێمی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬بەنگلادیش و نیپاڵ پاكستانن،‮ ‬عەمید‮ ‬یادگار گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬لەڕێگای‮ ‬بەغداوە دێنە كوردستان دەبێت بەڵێننامە بدەن،‮ ‬ئەوان لە بەغدا ڤیزایان وەرگرتووەو كەسێك بۆتە كەفیلیان،‮ ‬كە ئێمە جێگاو‮ ‬ڕێگای‮ ‬نازانین،‮ ‬ئەوە دەچێتە بواری‮ ‬بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە،‮ ‬بۆیە ئێمە نامانەوێت هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەوێتە ناو لیستی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە بازرگانی‮ ‬بە مرۆڤەوە دەكەن،‮ ‬وەكو چۆن لە هەندێ وڵاتدا هەیە،‮ ‬راستە دێنە ئێرە،‮ ‬بەڵام ئێمە ئیقامەیان پێنادەین و دەگەڕێنەوە‮. ‬هەركەسێكیش دێتە ئێرە دەبێت لەژێر رێنماییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاربكات و خاوەن كار دەبێت پابەندی‮ ‬هاتن و گەڕانەوەبێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌