2017-05-13

شۆرش پشدەری‮ ‬

لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬مەزن بەڕابەرایەتی‮ ‬جەنڕاڵ مستەفا بارزانی‮ ‬،زۆربوون ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كە بوونە شێرە ژن و شان بە شانی‮ ‬پیاوان لە خەبات و تێكۆشان و بەرخودان دابوون‮ ‬،ڕۆڵی‮ ‬كاراو ئەكتیڤیان دیت بۆ بە گژ داچوونەوەی‮ ‬ستەمی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و زوڵم و زۆری‮ ‬بەعسیەكان بەرامبەر نەتەوەكەمان‮.‬

لەو شێرە ژنانە لەیلا قاسم و هەڤاڵەكانی‮ ‬بوون‮ ‬،كە بوونە سنبووڵی‮ ‬گیان بازی‮ ‬و نیشتیمان پەروەری‮ ‬و ئازادی‮ ‬خوازانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كورد‮ ‬،كە لەپێناو ئازادی‮ ‬و سەرفیرازی‮ ‬گەلەكەیان و شۆڕشەكەیان‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیان بەخت كردوكردیانە قوربانی‮ ‬تاكو دواتنۆكە خوێن و هەناسەیان‮ ‬،وچانیان نەدا لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و شۆڕشدا‮ ‬،تاكو لەدواجاردا لەیلا قاسم و هەڤاڵەكانی‮ ‬لەلایەن دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس دەگیرێن لە‮ ‬29/4/1974 و لە بەغدا لە‮ ‬12/5/1974 لە سێدارە ئەدرێن‮.‬

لەیادی‮‬43  ساڵەی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬لەیلا قاسم و هەڤاڵەكانیدا‮ ‬،سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لەپەیجی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووك پەیامێكی‮ ‬بڵاوكردەوە‮: ‬لەیادی‮ ‬43 ساڵەی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬لەیلا قاسمدا سڵاو بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬ئەو ئافرەتە قارەمانەو هەموو شەهیدانی‮ ‬ڕێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬،شەهید لەیلا قایسم سنبوڵی‮ ‬گیان فیدایی‮ ‬و بڕوابەخۆبوون و نیشتیمان پەروەری‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كوردە و جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬تاك تاكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە‮ ‬،پێویستە تاهەتایە‮ ‬یادی‮ ‬بەرز‮ ‬ڕابگرێت و بەزیندوویی‮ ‬بمێنێتەوە‮.

‬لەیلا هێمای‮ ‬بەرزی‮ ‬گەلەكەیەتی‮ ‬،ئەوەندە بەرزە تەنانەت لەكاتی‮ ‬مەرگیش سەری‮ ‬جەلادەكانی‮ ‬لەژێر پیڵاوەكانی‮ ‬خۆیدا بینی‮ ‬،ئەو لێبوردن و بەخشینی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬نەویست و لەوەڵامی‮ ‬بكوژانیدا گووتی‮ : "‬من بەشێكم لە شۆڕشی‮ ‬گەلەكەم و بەشەرەفەوەبەرەو پەتی‮ ‬سێدارە دەچم و دەبێ گەلەكەم لێم ببورێ‮ ‬،نەك نەیارانی‮ ‬گەلەكەم‮ . ‬ژیان و مەرگی‮ ‬لەیلا وانەیەكە بۆ هەمكوو تاكێكی‮ ‬كورد‮. ‬دوای‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬هەزاران دایكی‮ ‬كورد‮ ‬ڕۆڵەكانیان بە ناوی‮ ‬ئەوەوە كرد‮ ‬،یادی‮ ‬ئەو شەهیدە قارەمانە بەرزو پیرۆز بێت‮".‬

لەیلا قاسم حسن‮ ‬27/ كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ /‬1952 لەگوندی‮ ‬بانە خێڵ ـ قەزای‮ ‬خانەقین لەدایك بووە‮ ‬،لە قۆناخی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بوو‮ ‬،پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬ڕێكخستنەكانی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان دەكات‮ ‬،دەبێتە ئەندامێكی‮ ‬چالاك و جەربەزەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێكخراوەیە‮.

‬لە ساڵی‮ ‬حەفتاكاندا لە زانكۆی‮ ‬بەغدا وەردەگیرێت لەبەشی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬،لەوساڵەدا دەبێتە ئەندام‮ ‬لە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،وەكو كادیرێكی‮ ‬چالاك درێژە بەخەبات و تێكۆشانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەدات‮ .‬،لەساڵی‮ ‬1974 ئاهەنگی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬بەغدا ئەكرێت‮ ‬،لەوكاتەدا لەبەهاری‮ ‬1974 پەیوەندی‮ ‬نێوان كوردو حكومەتی‮ ‬ناوەند تێك دەچێت‮ ‬،حكومەتی‮ ‬عێراق لە بەیان نامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئازارلای‮ ‬ساڵی‮ ‬1970 بەشیوان دەبێتەوە‮ ‬،لەناو شاری‮ ‬بە‮ ‬غدا هەڵمەتی‮ ‬ڕاوەدوونان و گرتنی‮ ‬هەڤاڵان و لایەنگران و دۆستانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەست پێدەكات‮ . ‬لەئەنجامی‮ ‬خیانەتی‮ ‬كەسی‮ ‬پێنجەم‮ ‬مونزی‮ ‬بەرزنجی‮ ‬كە لە شانەكەی‮ ‬ئەوان دابوو لەكارو چالاكی‮ ‬ڕێكخستنەكانی‮ ‬پارتی،لەلای‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬ڕژێم ناویان ئەدات و لەئەنجامدا‮ ‬لەیلا قاسم و هەڤاڵەكانی‮ ‬بەر ئەو‮ ‬ڕەشبگیرییەی‮ ‬دام و دەزگا‮ ‬ی‮ ‬ئەمن و ئیستغباراتی‮ ‬جەلادەكانی‮ ‬بەعس دەكەون كە بۆگرتنی‮ ‬هەوادارانی‮ ‬پارتی‮ ‬دەستیان پێكردبوو‮ ‬،لەشاری‮ ‬بە‮ ‬غدا وەكو‮: ‬

1- لەیلا قاسم حسن‮  ‬2- نەریمان فواد مەستی‮ ‬3- ئازاد سلێمان‮ 4- حسن حمە‮ ‬ڕەشید‮ ‬5- جواد هەمەوەندی‮.

ئەو هەڤاڵانە كە لەكاری‮ ‬ڕێكخستندابوون و ئاشكرابوون لە‮ ‬29/4/1974‮‬ دەستگیر دەكرێن و لەزیندانەكانی‮ ‬ڕژێمدا بە نامەردانە ترین شێوەی‮ ‬دڕندانە ئازارو ئەشكەنجە ئەدرێن‮ ‬،تاكو دان بە تاوانەكانیان بێنن‮ ‬،وەلی‮ ‬هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬و لەیلا قاسم كچە شۆڕشگێڕی‮ ‬كورد خۆڕاگرانە بەرگەی‮ ‬هەموو ئازارو ئەشكەنجەدان ئەگرن وئیعتراف ناكەن‮ ‬،چونكە ئەوان لەسەر كاری‮ ‬خراپ و تاوانكاری‮ ‬نەگیراون‮ ‬،بەڵكو چونكە كورد بوون و ئەندامی‮ ‬چالاكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوون‮ ‬،ئەوە هەموو تاوان و سەركێشیەكانیان بوو‮.

‬ئەوان لە قوتابخانەی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر گۆش كراون و سڵیان لە مەرگ نەدەكردەوە‮ ‬،نەترس لە مەرگ ئازایانە بەرەو پیری‮ ‬مەرگێكی‮ ‬شەرەفمەندانە ئەچوون لە پێناودۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردو‮ ‬كوردو كوردستان‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیان بە خت كرد‮، ‬لەیلا قاسم‮ ‬لەكاتی‮ ‬لە سێدارەدانی‮ ‬بەمەقەست هەندێك لە تاڵە مووەكانی‮ ‬ئەبڕێت‮ ‬،تاوەكو‮ ‬یادەوەریەك لەناو دڵی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬بەشەرەف بمێنێتەوەو كەگەلی‮ ‬كورد خاوەن شێرە كچێكی‮ ‬وا ئازای‮ ‬تێدا هەڵكەوتووە و كەلە پێناو شۆڕش و نەتەوەكەیدا قوربانیداوە‮.

‬جگەلەوەش لە كاتی‮ ‬لە سێدارەدان جلوبەرگی‮ ‬كوردەواری‮ ‬تازەی‮ ‬پۆشیووە‮ ‬،كەوەكو بوكی‮ ‬بەهاری‮ ‬خوێناوی‮ ‬كوردستان هەربەسەربەرزی‮ ‬و شكۆداری‮ ‬ئەمێنێتەوە‮، ‬هەروەها ئەو پێشمەرگە ژنە داوا لە دایكی‮ ‬دەكات خۆی‮ ‬دڵتەنگ و‮ ‬غەمگیننەكات و جلكی‮ ‬ڕەشی‮ ‬بۆ نەپۆشن،چونكە ئەوە شەهیدی‮ ‬و شۆڕشنیشتیمانە‮ . ‬لەیلا قاسم و هەڤاڵەكانی‮ ‬لەبەرەبەیانی‮ ‬12/5/1974  لەبەغدا لە سێدارە دران و گیانی‮ ‬پاكیان ونەمریان گەیشتە كاروانی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬سەربڵندی‮ ‬كوردستان‮، ‬لەیلا قاسم‮ ‬یەكێك بوو لەو كیژە كوردە شۆڕشگێڕانەی‮ ‬كە خەونی‮ ‬ئەوەبوو كوردستان بە ئازاد كراوی‮ ‬ببینێت و شۆڕشی‮ ‬كورد سەركەوێت‮، ‬لەیلا قاسم وەكو شێرە ژنێك بەرسینگی‮ ‬بە عسیەكانی‮ ‬داوەتەوەو لە پەتی‮ ‬سێدارە نەترساوەو گووتوویەتی‮:

‮- ‬بە لەسێدارەدانی‮ ‬لەیلا بەهەزاران لەیلای‮ ‬تر پەیدادەبن‮. ‬

ـ من زۆر دڵخۆشم كەبەسەرفیرازی‮ ‬لەڕێی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان گیانی‮ ‬خۆم فیدا دەكەم‮ . ‬

ـ پێیان وتووە دایكو باوكیشت ئەكوژیبن ؟‮!‬

ـ ئەویش وتوویەتی‮: ‬ئێوە دایكم دەكوژن و نازانن دایكێكی‮ ‬تریشم هەیە‮ ‬،ئەویش نیشتیمانی‮ ‬كوردستان‮ !!‬

شەهید بوونی‮ ‬ئەو پۆلە شەهیدە بەدەستی‮ ‬جەلادەكانی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشیست‮ ‬،وادەخوزاێت بۆ‮ ‬ڕوحی‮ ‬پاكی‮ ‬ئەو شەهیدانە‮ ‬،كە ئێمە‮ ‬ی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد لە هەرشوێنێك هەبین‮ ‬،پارێزگاری‮ ‬ئەم ئەزموونەی‮ ‬كوردستان بكەین و نیشتیمان و گەلی‮ ‬خۆمان خۆش بوێت و هەموومان بەیەكەوە بە جیاوازی‮ ‬رەنگ و ئایدیاكانمان و دوور لە بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬بەرتەسك،پشتگیری‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بكەین لە پڕوسەی‮ ‬ریفراندوم لە پێناوی‮ ‬سەربەخۆ كوردستان بكەین‮ ‬،چونكە ئێستا بە حیكمەت و هەوڵ و كۆششەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬هەڵێكی‮ ‬زێرینی‮ ‬مێژووی‮ ‬بۆ خڵكی‮ ‬كوردستان رەخساوە كە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬و نەوەكانی‮ ‬بدات،‮ ‬ئەم هەڵە مێژوویەیە كە ئێستا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان رەخساوە بەخوێن هەزارەها شەهید و فرمێسكی‮ ‬هەزاران دایكە شەهید و خانەوادەیان هاتۆتە بەرهەم‮ .‬

‮ ‬تێبینی‮:‬‮ ‬لەیلا قاسم لەساڵی‮ ‬1974 بەدەستی‮ ‬جەلادەكانی‮ ‬بەعس لەبەغدا لەگەڵ هەڤاڵەكانی‮ ‬لەسێدارە دراوەو لەڕۆژ هەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دووەم ئافرەتی‮ ‬شێرە ژنە لەسێدارە دراوە‮ ‬،هەروەها لەجیهاندا‮ :‬زوهیای‮ ‬ڕوسی‮ ‬،جانداركی‮ ‬فەڕەنسی‮ ‬و لەیلای‮ ‬مەغریبی‮ ‬و لەیلا قاسم ژچوارەمین ئافرەتە لە سێدارە درابێت‮. ‬

سەرچاوە‮: ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ژمارە‮ (1) -‬4560 بەرواری‮ ‬13ی‮ ‬ئایاری‮ ‬2014

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌