2017-05-13

خه‌بات: سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

بەبۆنەی‮ ‬51 ساڵیادی‮ ‬داستانی‮ ‬هندرێن و زۆزك،‮ ‬لەبەر گرنگی‮ ‬ئەم داستانە لە رووی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و كاكە ئیدریسی‮ ‬هەرلەیاد و خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬شكۆمەند و پڕ‮ ‬قوربانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و هەروەها گرنگی‮ ‬داستانەكە لە رووی‮ ‬مێژووی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و لێهاتووی‮ ‬و قارەمانێتی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬شەڕ،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەفەری‮ ‬زانی‮ ‬یادەوەریەكان چەند پێشمەرگەیەكی‮ ‬قارەمان كە بەشداری‮ ‬ئەم داستانە پڕ‮ ‬شكوومەندییەیان كردبوو تۆماربكات و بۆ خوێنەرانی‮ ‬ئازیزی‮ ‬بخاتەڕوو‮.‬

ــ بەڕێزعومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كتێبی‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردێك كە نوسەری‮ ‬كتێبەكەیە و بەخۆی‮ ‬یەكێك لەو پێشمەرگە بەشداربووە لە داستانی‮ ‬هندرێن و زۆزك ە لەبیرەوەرییەكانی‮ ‬دا بەم شێوەیە نووسیویەتی‮:‬

ــ لەبەر ئەوەی‮ ‬كەبارەگای‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لە ناوچەی‮ ‬باڵەك بوو پێویستی‮ ‬دەكرد چیای‮ ‬زۆزك بە چالاكترین پێشمەرگە بپارێزی‮ ‬و ئەم ئەركە بە ئێمە سپێردرا كە زۆربەمان خەڵكی‮ ‬مێرگەسۆر و گوندی‮ ‬شێخ سیدان و باوە و خۆشكان بووین،‮ ‬لە دواییدا پەلێكی‮ ‬تری‮ ‬خەڵكی‮ ‬در و ئەستونی‮ ‬هاتن و لەدوای‮ ‬ئەوانیش پەلێكی‮ ‬تری‮ ‬شەهید میرە دۆڵەمەری‮ ‬هاتن و بووین بە سێ جەماعەت واتە‮ ‬3پەل،‮ ‬بەم شێوەیە لقی‮ ‬10ی‮ ‬هێزی‮ ‬باڵەكیان لێ دروست كرا،‮ ‬ئێمە ژمارەیەك گەنجی‮ ‬تازە پێگەیشتوو لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەی‮ ‬كۆن و ئەزموون دیدە كە چەندیان هەڤاڵانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوون بۆ سۆڤیەت لەوانە حەسەن خال هەمزە بەرپرسی‮ ‬لق بوو،‮ ‬كەكشار ئەحمەد و عەلی‮ ‬محەمەد و حەسۆ محەمەد و محەمەد عەزیز جاروباریش محەمەد عیسا و ماوەیەكیش پەلێكی‮ ‬تر شەهید چاوشین عبید دۆڵەمەری‮ ‬هاتنە لامان و لە دامێنی‮ ‬چیای‮ ‬زۆزك لە سەرۆكانی‮ ‬دیانا قوەتی‮ ‬نێروەییەكانی‮ ‬لێ بوو،‮ ‬هەندێ جاریش قوەتی‮ ‬شەهید حەجی‮ ‬بیرۆخی‮ ‬و پەلەی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێشمەرگە كە سەرپەل و پێشمەرگە ناسراوەكانیان وەك شوان دری،‮ ‬موتو،‮ ‬سیتو،سیدو،‮ ‬شێخۆ شێرۆكی‮ ‬و حالی‮ ‬شیرۆكی‮ ‬و ژمارەیەك پێشمەرگەی‮ ‬دیكە‮.‬

ــ‮ ‬هەڵگری‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬میرخان محەمەدئەمین مێرگەسۆری‮ ‬كە ئێستا ئەندامی‮ ‬باڵای‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬بارزانە،‮ ‬پرسیارمان لێی‮ ‬كرد،‮ ‬خوێندەوەتان چییە بۆ داستانی‮ ‬هندرێن و زۆزك كە بەخۆتان وەك جێگری‮ ‬سەرلقی‮ ‬1ی‮ ‬زۆزك بەشداری‮ ‬ئەو داستانەتان كردووە؟

ــ ئەو داستانە بە خۆڕاگری‮ ‬پیشمەرگەكان تۆمار كراوە،‮ ‬ئەو هێرشە كە رژێمی‮ ‬عێراق ناوی‮ ‬لێنابوو هێرشی‮ ‬بەهاری،‮ ‬پەلامار درایە چیای‮ ‬زۆزك و هندرێن و دوڵی‮ ‬ئاكۆیان،‮ ‬سوپای‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬عێراق هێرشی‮ ‬گەورەیان‮ ‬هێنایە سەر زۆزك‮. ‬شەو بوو هێرشیان كرد ئێمەش بەرگری‮ ‬خۆمان كرد و كە شەڕ‮ ‬دەستپێكرد شكستمان بە دوژمن هێنا،‮ ‬بۆ بەیانی‮ ‬ئێمە سەیرمان كرد كە دوژمن لە هندرێن بەسەركەوتن و گەیشتوونەتە ناو بەفرەكە و هەموویان گرتووە و بۆ ئێمە زۆزك و دۆلی‮ ‬ئاكۆیان مەترسیداربوو چونكە چیای‮ ‬هندرێن لە زۆزك بڵندتر و زاڵ بوو بەسەر مەفرەزكانی‮ ‬ئێمە‮. ‬بارەگای‮ ‬پیش مەنتەقەی‮ ‬دۆلی‮ ‬ئاكۆیان كە دەكەویتە ژێر گەڵاڵە دوژمن لەوێ شكستی‮ ‬خوارد كە بەتالیۆنی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە مەلائەمین هۆستانی‮ ‬و جێگری‮ ‬عوسمان حوجرانی‮ ‬لەوێ بوون،‮ ‬ئەوانیش شەڕی‮ ‬خۆیان كرد و لە گەڵ پێشمەرگە سەروكەتنیان بە دەست هێنا‮.‬

ــ دواتر چاومان كەوت بە‮ ‬ئەحمەد حەسەن مێرگەسۆری‮ ‬‮ ‬عوسمان حوجرانی‮ ‬لەوێ بوون،‮ ‬ئەوانیش شەڕی‮ ‬خۆیان كرد و لە گەڵ پێشمەرگە سەروكەتنیان بە دەست هێنا‮.‬

ــ دواتر چاومان كەوت بە‮ ‬ئەحمەد حەسەن مێرگەسۆری‮ ‬كوڕە شەهید و باوكی‮ ‬شەهید و ئێستا بەرپرسی‮ ‬لێژنەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬شێروان‮ ‬یەك لە ناحیەی‮ ‬گۆڕەتووی‮ ‬سەر بە دەڤەری‮ ‬بارزانە،‮ ‬بەڕێزیان پێشمەرگە و فەرماندەی‮ ‬دەیان داستان بووە،‮ ‬دەربارەی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن كە‮ ‬یەكێك لە پێشمەرگەكانی‮ ‬سەر بە لقی‮ ‬1ی‮ ‬زۆزك بوون بە فەرماندەی‮ ‬خەباتكار‮ ‬حەسەن خال هەمزە‮ ‬بەشداری‮ ‬ئەو داستانەتان كردووە و تێیدا برینداربوونە.

‬بەرێزیان بەمشێوە دوا‮:‬ باس كردن لەو داستانە بەدەیان لاپەڕە تەواو نابێت و ئەو داستانە بە خەبات و ماندووبوونی‮ ‬پێشمەرگە بەدەست هات،‮ ‬ئێمە لە‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬بووین،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمانی‮ ‬دەركرد كە بالی‮ ‬هێزی‮ ‬باڵەك بەفەرماندەیی‮ ‬حەسەن خال هەمزە بچنە زۆزك بۆ پاراستنی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن و زۆزك ئەو كات‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق هێرشی‮ ‬بەرپا كرد بە ناوی‮ ‬هێرشی‮ ‬بەهاری‮ ‬بۆ بەسەر شوێنەكانی‮ ‬هەندرێن و زۆزك و دۆڵی‮ ‬ئاكۆیان كە ئەوكات سوپای‮ ‬عێراق هێرشی‮ ‬بەرفراوانیان هێنابوو‮. ‬لە زۆزكەوە هاتن،‮ ‬بروسكەیەك لە هێزی‮ ‬باڵەك ئاراستە بارزانیی‮ ‬نەمر كرادوای‮ ‬ئەوە بارزانیی‮ ‬نەمر لەو بروسكەیە ئاگاداربوویەوە و فەرمانی‮ ‬بە ئیدریس بارزانی‮ ‬دا هەرچی‮ ‬زووە خۆی‮ ‬بگەینێتە شوێنی‮ ‬شەڕەكە‮ ‬و بەخۆی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬ئەو شەڕە بكات و نەهێڵێت دوژمن بەستێك بێتە پێش،‮ ‬ئەوە بووە كە سەركردەی‮ ‬نەمر‮ ‬شەهید هەمیشە لە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬راستەوخۆ سەركردایەتی‮ ‬عەسكەری‮ ‬شەڕی‮ ‬چیای‮ ‬هندرێن و زۆزكی‮ ‬كرد و بارەگای‮ ‬بۆ شەڕ‮ ‬لە كوسپی‮ ‬سپی‮ ‬لە بەرزێوەی‮ ‬كردەوە و لە گەڵ لیوای‮ ‬4ی‮ ‬پێشمەرگە هێرشیان كرد‮ ‬و لە ناو بەفردا دوژمن شكاند،‮ ‬تاكو سەنگەرە كۆنەكان و بارەگاكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقیان لەبن دەستیان‮ ‬دەرهێنا،‮ ‬هەروەها حزبی‮ ‬شوعی‮ ‬ئەوانیش دەوریان لەو شەر هەبوو و بەشداریان كرد‮.‬

ــ بەرێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬لە كتێبی‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردێك كە بیروەریەكانی‮ ‬دا باسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كرد كە پێش پلانەكە،‮ ‬نەمرئیدریس بارزانی‮ ‬هەموو بەرپرسەكان كۆكردەوە و لە تەواوی‮ ‬پلانی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬گرتنەوەی‮ ‬چیای‮ ‬هەندرێن ئگاداری‮ ‬كردنەوە‮.‬

‮ ‬لە‮ ‬11-5-1966 هەموو بەرپرسەكانی‮ ‬پێشمەرگە هندرێن لەسەر چیای‮ ‬هندرێن كۆبۆنەوە لە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬بەتالیۆنی‮ ‬4ی‮ ‬باڵەك ئامادە بوو و بڕیارەكە بەوشێویە بوو‮: ‬60 پێشمەرگەەی‮ ‬فیداكار هێڕش بەرنە سەر سریەی‮ ‬كەپكەمۆ،‮ ‬180 كەس لە تەنیشتەوە هێرش ببەنە سەر دوژمن،‮ ‬قوەتی‮ ‬تر لە حاڵەتی‮ ‬ئامادەباشی‮ ‬دابن بۆهاوكاری‮ ‬پێویست‮. ‬2 هاونی‮ ‬82 ملم لە كەپكەمۆ بدەن و رەئیس كەمال و فاخر رەسەدیان بۆبكەن و عەزەرەش لەگەڵ محەمەد موعتوف لە موزوع بن‮. ‬مولازم خەزر بە تۆپی‮ ‬25 رەتل بارەگای‮ ‬لیوا تۆپ باران بكات،‮ ‬لە كاتژمێر‮ ‬4ی‮ ‬ئێوارەی‮ ‬12-5-1966 پلانەكە جێبەجێ بكرێ و كاك ئیدریس لەهەموو شتێك ئاگادار بكرێتەوە‮. ‬نابی‮ ‬كەس لەگەڵ شەهید و بریندار براوتەوە تەنها ئەوانەی‮ ‬كە دەستنیشان كرا بوون‮. ‬لەكاتی‮ ‬تۆپەكان سەربازان لە رەبیە دەركەوتنەوە دەرەوە پێشمەرگە فیداییەكان خۆیان فڕێدایە ناو رەبیەكانیان و سەربازەكانی‮ ‬رژێم وردە وردە پاشەكشەیان كرد و داكشانە خوارەوە و كەپەكەمۆیان لە دەست دوژمن دەرهێنا و لەگەڵ ئەوەدا هێزەكانی‮ ‬تەنیشت و ئامادە هێرشیان بردە سەر هەموو رەبیەكان و بارەگای‮ ‬لیوا و فەوجەكان،‮ ‬دوژمن هەر ئەوەیان پێ كرا هەركەسە و رابكا و تەنها بریندارەكان بە دوای‮ ‬خۆیاندا رابكێشن و سەرەوە ژێر بەرەو حامیەی‮ ‬رەواندۆز هەڵاتن و لاشەی‮ ‬كوژراوەكانیان و كەلوپەلەكانیان هەموو بەجێ مان،‮ ‬خۆشمان لە زۆزكەوە بەچاو‮ ‬ئەمان بینی‮ ‬و لەبەرچاومان بوو‮. ‬داستانی‮ ‬هندرێن خۆی‮ ‬خستە لاپەڕە زێرینەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد بەسەرۆكایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هۆی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەو داستانە گرنگە بۆ كاك ئیدریسی‮ ‬جوانەمەرگ كە راستەوخۆ فەرماندەی‮ ‬مەیدانی‮ ‬بوو‮.‬

ــ لە بارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لە داستانی‮ ‬هندرێن و زۆزك ماممیرخان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬بە فەرمانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەركردایەتی‮ ‬شەڕی‮ ‬چیای‮ ‬هندرێن و زۆزك كرد و بە هەموو ئیمكانیاتەوە بەرامبەر دوژمن راوەستان بەراستی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاك ئیدریس رۆڵێكی‮ ‬مەزن بوو،‮ ‬شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬قیادەی‮ ‬هەموو مەنتەقەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬كاتێك‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬هات بارەگای‮ ‬ئەو نزیكەی‮ ‬5 كیلومەتر لە دوژمن دوور بوو و بەراستی‮ ‬مەعنەویات زۆر بوو و هەورەها فەرماندە و پێشمەرگەكان بە چەكی‮ ‬كەمەوە بەرگریمان كرد و دروشمی‮ "‬كوردستان‮ ‬یان نەمان"ـمان هەڵبژارد‮. ‬بە چاوی‮ ‬خۆم بینیم كە چەندها جار هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬كرایە سەرچیای‮ ‬زۆزك،‮ ‬هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬كە ئەو كات بەرپرسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شۆڕش بوو،‮ ‬ئاگای‮ ‬لە شەڕەكە بوو بە خۆی‮ ‬باس دەكات كە ژمارەی‮ ‬هێرش و هەڵفڕینی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬بەسەر بەرەی‮ ‬شەڕدا گەیشتە‮ ‬76 جار هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬بەسەر چیای‮ ‬زوزك،‮ ‬حەوزی‮ ‬دیانا و رەواندز و شەنگەل بانی‮ ‬و سەیری‮ ‬عەسكەری‮ ‬بە هاون و تۆپ‮ ‬هێرشیان كرد بەلام پەناە بۆ خوا سەركەوتین و چەندین شەهید و بریندارمان هەبوو‮.‬

ــ لەبارەی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن مام‮ ‬ئەحمەد حەسەن مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮:‬ ‬دوژمن لە لای‮ ‬سەروكانی‮ ‬دیانا كە هێرشیان كرد،‮ ‬لە بەرە بەیانی‮ ‬دوژمن هات و شەر دەستی‮ ‬پێكرد تاكو دوای‮ ‬نیوەڕۆ لە چیای‮ ‬زۆزك هەتا بووە شەو لە گەڵ فەرماندە حەسەن خال هەمزە مێرگەسۆرە هێرشمان كرد و ئەو جا بە تەواوی‮ ‬دوژمن شكستی‮ ‬خوارد و زۆزك مان بەتەواویەتی‮ ‬لێ وەرگرتەوە‮ ‬و چەند شەهید و بریندار مان هەبوون و‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬زۆر كەوتە‮ ‬دەستی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬من برینداربووم بەڵام هیچ نەبوو،‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتنمان لەو داستانە رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر دەستخۆشی‮ ‬لە پێشمەرگەكان كرد،‮ ‬ئەمەش گەورەترین هێزی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬بوو بۆ ئێمە،‮ ‬چەندین جار جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬باسی‮ ‬لەپێشمەرگەكانی‮ ‬زۆزك و هەندرێن دەكات بۆیە‮ ‬نابی‮ ‬پێشمەرگەكان و شەهیدەكان و بریندارەكانی‮ ‬ئەو داستانە قەد لە‮ ‬یاد بكەین‮.‬

ــ دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬داستانی‮ ‬هندرێن لە رۆژی‮ ‬13-5-1966 رابەری‮ ‬كورد‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬بروسكەی‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬بۆ هێزی‮ ‬باڵەك نارد،‮ ‬ئەمەی‮ ‬خوارەوە دەقی‮ ‬بروسكەكەیە‮:‬ ‮"‬بۆ هێزی‮ ‬باڵەك،‮ ‬بۆ مەكتەبی‮ ‬تەنفیزی،‮ ‬بۆ هەموو بنكەكان،‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەوڵەكانتان دەكەین ئەی‮ ‬قارەمانانی‮ ‬كوردستان لە چیای‮ ‬هەندرێن وە پیرۆزبایی‮ ‬سەركەوتنە قارەمانەتان لێدەكەین بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە خاكی‮ ‬پاكی‮ ‬كوردستان‮ . ‬گەلی‮ ‬كورد اعتزاز و شانازی‮ ‬بە ئێوە دەكات و لە خودا داوا دەكەم‮ ‬یارمەتیمان بدات بۆ سەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬ئێوە بەسەر دوژمنە ستەمكارەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮.‬

ــ لە بیرەورەیەكانی‮ ‬دا بەڕێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬لەو ماوەی‮ ‬كە لە هندرێن و زۆزك دا بوون،‮ ‬لە كتێبەكەی‮ ‬ژیانی‮ ‬كوردێك‮ ‬نووسیویەتی‮:‬ ‬دەتوانم بڵێم سەرسەختی‮ ‬قوەتی‮ ‬ئێمە بۆ‮ ‬12 مانگ بەبێ پشوودان لە چیای‮ ‬زۆزك گەورەترین ئەزموونی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬ئەیلوول بوو‮. ‬ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬زۆزك بە تایبەتی‮ ‬لوتكەی‮ ‬سەرەوە سەخت بوو،‮ ‬ئاو زۆر دوور بوو،‮ ‬نان دەرنگ ئەگەیشت،‮ ‬پێ خور نەبوو،‮ ‬لە‮ ‬24 كاتژمێر تەنها مەتارەیەك ئاو و3 ‮ ‬پەرداخ چای‮ ‬و چوار نان زیاتر نەبوو،‮ ‬رووناكایەتی‮ ‬قەدەغەبوو،‮ ‬شەو ئەبووایە تا بەیانی‮ ‬لەسەنگەر دابووینایە و تەنها چەند كاتژمێر خەوتن هەبوو بە تانیە و پێ خەو كەم بوو،‮ ‬منی‮ ‬تازە پێشمەرگە شەش مانگ تەنها‮ ‬تەلیسێكم‮ ‬هەبوو كە پێی‮ ‬ئەنووستم‮. ‬زۆربەی‮ ‬شەوان‮ ‬3 پۆستەی‮ ‬پاسەوانی‮ ‬هەبوو،‮ ‬واتە هەریەك لە ئێمە4 كاتژمێر پاسەوانی‮ ‬بەر ئەكەوت،‮ ‬ئێمە ماندوو ئەبووین چونكە هەمیشە ئەبوایا بەئاگا بین و لە ئامادەباشی‮ ‬و ئینزاری‮ ‬سەد لە سەد دابین،‮ ‬ئەوەش زیاتر ماندووی‮ ‬ئەكردین،‮ ‬جگە لە باران جاری‮ ‬وا بوو لەبەفردا بزر ئەبووین‮ ‬یەكترمان نەئەدۆزیەوە،‮ ‬چەند جار كاك ئیدریس سەردانی‮ ‬كردین جاری‮ ‬یەكەم لە‮ ‬17-11-1965 دووجاریان شەهید كاك سامی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬موقەدەم عەزیز سەردانیان كردین كاك سامی‮ ‬وەك وەرگێڕ‮ ‬لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەهاتن و زۆجاریش كاك عەبدوڵڵا پشدەری‮ ‬كە ئامرهێزمان بوو سەردانی‮ ‬ئەكردین،‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬ئەكردین‮. ‬لەو‮ ‬12 مانگەدا تەنها‮ ‬8 دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬درا بە ئێمە ئەوانی‮ ‬بێ هاوسەر بوون جارێكیان‮ ‬3 دینار وجارێكیان‮ ‬5 دینار هیچ كەس بیری‮ ‬لای‮ ‬پارە‮ ‬نەبوو تەنها چەك پاك و خاوێن راگرتن و پەیدا كردنی‮ ‬چەكێكی‮ ‬جوان و باش ئاواتمان بوو،‮ ‬زۆر لە ئێمەی‮ ‬گەنجان پێمان ناخۆش بوو پێمان بڵێن بڕۆن بۆ بارەگای‮ ‬دواوە‮ ‬یان شەرممان بە خۆمان دەهات و نەدەچووین بەریكانەمان لە خزمەت كردن و هێڕش بردن و زۆر پاسەوانی‮ ‬كردن و خۆخاوێن‮ ‬ڕاگرتن دەكرد‮.‬

ــ لە‮ ‬12ی‮ ‬ئاداری‮ ‬2016 جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ‮ ‬یادی‮ ‬شكۆداری‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێندا دەفەرموێ‮:‬ یادی‮ ‬ئەم داستانە بەرز‮ ‬ڕادەگرین كە لاپەڕەیەكی‮ ‬پڕشكۆی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەمانە‮. ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬داستانی‮ ‬هندرێن سڵاو بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬ئەو داستانە كە خوێنی‮ ‬پاكیان شاخەكانی‮ ‬ڕەنگین كرد و هەردەم وەك ئەستێرەی‮ ‬گەش لە ئاسمانی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەپێناو ئازادیدا دەمێننەوە‮. ‬سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬ئەو پێشمەرگە ئازا و خەباتگێڕانە كە بەشداری‮ ‬ئەو داستانە بوونە و ئێستا لەناوماندا نەماون و دەستی‮ ‬ئەو پێشمەرگە سەربەرزانەی‮ ‬داستانی‮ ‬هەندرێن دەگوشم كە هێشتا لە ژیاندا ماون و هەر بمێنن بۆ كورد و كوردستان‮. ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لەبەرانبەر تیرۆریستان و ناحەزان درێژكراوەی‮ ‬هەمان قارەمانێتی‮ ‬و بەرخودانە كە پێشمەرگە لە قۆناغە جیاجیاكانی‮ ‬شۆڕش و خەباتدا نواندوویەتی‮ ‬و دوژمن لە هەر بەرگ و‮ ‬ڕەنگێكدا بێت لە بەرانبەر ئازایەتیی‮ ‬پێشمەرگە چۆكدا دەدات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌