2017-05-09

یانەی‮ ‬فەجیرەی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئەرژەنتینی‮ ‬دیێگۆ مارادۆنای‮ ‬بەراهێنەری‮ ‬یانەكەیان بۆ وەرزی‮ ‬داهاتوو هەڵبژارد،‮ ‬بەو هیوایەی‮ ‬بتوانێت بگەڕێتەوە خولی‮ ‬پلەیەكی‮ ‬وڵاتەكەی‮، ‬مارادۆنا پێشتر راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬وەسلی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬بووە لەوەرزی‮ ‬2012-‬2011‮ ‬ كە لەپلەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬خولی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هات‮.

‬هەروەها‮ ‬یانەكە دروشمەكەشی‮ ‬گۆڕی‮ ‬و دروشمە تازەكەی‮ ‬ئاشكرا كرد،‮ ‬كە گورگێك لەنێوان دوو رەنگی‮ ‬پورتوقالی‮ ‬و سۆر دایە،‮ ‬یانەكە لەسەر لاپەڕەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تویتەر بڵاویكردەوە،‮ ‬كە لەهەفتەی‮ ‬داهاتووە پێكهاتەی‮ ‬ئیدارە نوێییەكەی‮ ‬ئاشكرا دەكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬لەم وەرزە بگاتە خولی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬لەخولی‮ ‬پلەیەكی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬بەردەوام بێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌