2017-05-09

یەكێتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئەوروپا ناسنامەی‮ ‬دادورەی‮ ‬یاریی‮ ‬دێربی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬لەنێوان ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكراكرد،‮ ‬كە ئەمشەو لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬ڤیسنتی‮ ‬كالدیرۆن بەڕێوەدەچێت،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئاس‮‬ی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬كە جۆنێت شاكیری‮ ‬ناوبژیوانی‮ ‬توركی‮ ‬یارییەكی‮ ‬سبەی‮ ‬شەو بەڕێوەدەبات،‮ ‬كە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬وەرزی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئەم خولەی‮ ‬لەنێوان‮ ‬یۆڤنتۆسی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬و بەرشلۆنەی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بەڕێوەبرد،‮ ‬كە تیایدا بەرشلۆنە بە‮ ‬3-1گۆڵ سەركەوت‮. ‬شاكیری‮ ‬6یاری‮ ‬بۆ ریال مەدرید بەڕێوەبردووە،‮ ‬دواینیان بەرامبەر ناپۆلی‮ ‬بوو كە بە‮ ‬3-1گۆڵ لەبەرژەوەندی‮ ‬شاهانە بوو،‮ ‬هەروەها قۆناغی‮ ‬پێش كۆتایی‮ ‬وەرزی‮ ‬رابردووی‮ ‬ریال مەدرید بەرامبەر مان سیتی‮ ‬كە بەبێ گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬هەروەها رابەرایەتی‮ ‬یاری‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬بەرامبەر مالمۆی‮ ‬سویدی‮ ‬كرد لەقۆناغی‮ ‬گرووپەكان كە ریال بە‮ ‬2گۆڵی‮ ‬بێ وەڵام سەركەوت،‮ ‬هەروەها‮ ‬یاری‮ ‬ریال و بۆرۆسیا درۆتمۆند لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬سانتیاگۆ برنابیۆ كە بە2گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬دیارترین‮ ‬یارییەكانی‮ ‬ریال كە شاكیری‮ ‬بەڕێوەی‮ ‬بردووە،‮ ‬بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد بوو لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬ئۆڵد ترافۆڵد كە بە2-1گۆڵ شاهانە سەركەوت‮. ‬لەبەرامبەردا تەنها‮ ‬یەك‮ ‬یاری‮ ‬بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ مەدرید بەڕێوەبردووە ئەویش لەیاری‮ ‬پێش كۆتایی‮ ‬وەرزی‮ ‬رابردوو بوو بەرامبەر بایرن میونخ لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬ئەلیانز ئەرینا و‮ ‬یانە‮ ‬یباڤاری‮ ‬بە‮ ‬2-1گۆڵ سەركەوت،‮ ‬بەڵام ئەتلەتیكۆ گەیشتە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌