2017-05-09

خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی‮

دەزگای‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەش وەك دەزگایەكی‮ ‬ناحكومی‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆرە بەپێدانی‮ ‬قەرز بەهەموو چین وتوێژێك بەبێ قازانج دەدات ولەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە پشتگیری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬سەبارەت بەچۆنیەتی‮ ‬پێدانی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك لەكوردستان وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد‮. ‬

زۆرن ئەو كەسانەی‮ ‬كەلەلایەن دەزگای‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەش قەرزیان وەرگرتووەو سوودیان لەو پارەیە وەرگرتووە،‮ ‬ئەو قەرزە بریتییە لەقەرزی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬و پێدانی‮ ‬قەرز بەو ئافرەتانەی‮ ‬كە حەزیان لەئیشكردنە،‮ ‬دەربارەی‮ ‬شێوازی‮ ‬پێدانی‮ ‬ئەو قەرزە سەردانی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەشمان لەشاری‮ ‬هەولێر كردووه‌.

هیوا عەبدولقادر بەهائەدین بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەش گوتی‮: ‬بەپاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەو دەزگایە پشتگیری‮ ‬كراوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬ئەو دەزگا خزمەتگوارییەوە قەرزی‮ ‬بچووك بەهەموو چین وتوێژێك بدرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەژارو كەمدەرامەت ئەوانەی‮ ‬كە حەزدەكەن بەوەرگرتنی‮ ‬ئەو قەرزە پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬ئەنجام بدەن و ژیان و گوزەرانیان باشتربێت و هەلی‮ ‬كار بۆ ئەو كەسانە دروست بێت،‮ ‬كە بێكارن و لەلایەن ئەو دەزگایە سوود وەرگرن و خاوەن پرۆژەكانیش سوودیان بۆ بێكاران هەبێت،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو داتایەی‮ ‬كە بۆمان هاتووە لەكۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬سێ‮‬31‮‬ هەزارو‮ ‬500‮‬ قەرزمان بەهاوڵاتیان داوەو لەوكاتەشدا مانگانە‮ ‬200‮‬ قەرز دەدەین كەدەكاتە‮ ‬400 - 450‮‬ هەزار دۆلارو تێكڕای‮ ‬هەر قەرزێك‮ ‬2‮‬ هەزار بۆ‮ ‬2500‮‬ دۆلارە،‮ ‬واتا قەرزی‮ ‬بچووك بە بڕە پارەیەك دەست پێدەكات،‮ ‬دواتر پرۆژەكە فراونتر دەبێت و سوودێكی‮ ‬باشتر لەو قەرزە وەردەگرێت و لەماوەی‮ ‬ئەو دە ساڵەدا ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لەهاوڵاتیان سوودیان لە پرۆژەی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووكی‮ ‬دەزگاكە وەرگرتووەو مانگ هەیە‮‬400‮‬ بۆ‮ ‬450‮‬ هەزار دۆلار بۆ دێتەوە،‮ ‬لێرەوە نابێ رۆڵی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەیاد بكەین،‮ ‬كە هەمیشە پاڵپشتی‮ ‬لەپرۆژەی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك كردووە.

‮به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ئایینده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ‬ئەگەر‮ ‬یارمەتی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت نەبووایە ئەو دەزگایە لەدایك نەدەبوو،‮ ‬دیارە رۆڵی‮ ‬بەرێزیان لەپاڵپشتیكردنی‮ ‬ئێمە مایەی‮ ‬سەركەوتن بوو لەماوەی‮ ‬پێدانی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووكدا توانراوە زیاتر لە‮ ‬20‮‬ هەزار هەلی‮ ‬كارمان دروستكردووەو جگە لەوەش توانراوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆرتر هەلی‮ ‬كار دروست بكەین بەهۆی‮ ‬پێدانی‮ ‬قەرزیبچوك بەهاوڵاتیانـ لەلایەكی‮ ‬دیكەش جگەلەپێدانی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك پرۆژەی‮ ‬گەورەتری‮ ‬مام ناوەندیش هەیەو ژمارەیەكی‮ ‬زۆرتر كرێكار لەوجۆرە پرۆژانە كاریان دەست دەكەوێ و سوودمەند دەبن،‮ ‬پێدانی‮ ‬قەرز لەوئان وساتەولەوقەیرانی‮ ‬داراییەدا جوولە دەخاتە بازارو پرۆژەی‮ ‬خزمەت گوزاریش لەكوردستان ئەنجام دەدرێ و ئابووری‮ ‬كوردستانیش پێ دەكەوێ سەرمایەی‮ ‬ئەو قەرزانە بەچەند قۆناغێك لەلایەن حكومەتەوە كە وەرگیراوە تا ئێستا بریتییە لە‮:‬13‮‬ ملیۆن دۆلار ولەساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬بۆ پەرەپێدانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بڕی‮‬720‮‬ هەزار دۆلاریان بە ئێمە بەخشی‮ ‬وەكو دەست خۆشیەك ئەو برە پارەیەشمان خستە سەر ژمارە حسابی‮ ‬خۆمان لەوەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬تۆماركراوە دواتر بری‮ ‬150‮‬ هەزار دۆلارمان لەرێكخراوی‮ ‬یوئێن دی‮ ‬پی‮‬ـیەوە وەرگرت كە رێكخراوێكی‮ ‬نێو دەوڵەتییە بۆ پەرەپێدانی‮ ‬پرۆژەكان،‮ ‬دیارە ئەو رێكخراوەش لەنزیكەوە ئاشنای‮ ‬كارو پرۆژەكانی‮ ‬ئێمە بووە كە لەخزمەتی‮ ‬هاوڵاتیاندایە واتا لەپێناو‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەژارو كەمدەرامەتدا بوو ئەو هەنگاوەی‮ ‬ئەو رێكخراوە رووماڵی‮ ‬كارو پرۆژەكانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆیە ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بەئێمەداو بەهەمان شێوە ئەو بڕە پارەیەشمان خستە سەر ژمارەی‮ ‬حسابی‮ ‬خۆمان تا كارو پرۆژەی‮ ‬پێ ئەنجام بدرێ و هەموو ئەو پارانەی‮ ‬كە بە ئێمە دراوە لەوەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬تۆمار كراوەو بڕی‮ ‬ئەو پارانە دەگاتە‮‬13‮‬ ملیۆن و‮‬870‮‬ هەزار دۆلارو سەرمایەی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەشەو پارەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەو لە وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬تۆماركراوەو هەربەردەوام دەبین لەسەر پێدانی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك بەهاووڵاتیان‮. ‬

دەربارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬دانەوەی‮ ‬قەرزەكەش هیوا عەبدولقادر بەهادین بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاییندە روونیكردەوە‮: ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەدێن بۆوەرگرتنی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك پێویستە ناسنامەی‮ ‬شارستانی‮ ‬و رەگەزنامەی‮ ‬عێراقی‮ ‬و پسولەی‮ ‬خۆراك و پشتگیری‮ ‬موختارو كارتی‮ ‬زانیاری‮ ‬و پشتگیری‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەر لەگەڵ خۆیاندا بهێنن،‮ ‬ئینجا داواكاری‮ ‬وپێداویستیەكان پێشكەش بەئێمە دەكەن ومامەڵەكانیان بۆتەواو دەكەین وپەیوەندیان پێوە دەكەین ولەكوردستان نزیكەی‮ ‬7‮‬ نووسینگەمان هەیە لەشارەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و دهۆك و كۆیەو سۆران وهەڵەبجەو رانیە هەیە جگە لە هەولێرو رۆژانە هەر نوسینگەیەك ژمارەیەك مامەڵەی‮ ‬پێدانی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك تەواو دەكات وهەرلەساڵی‮ ‬2007ـەوە تائێستا نزیكەی‮ ‬31‮‬ هەزارو‮‬500‮‬ قەرزمان داوەو پارەكەشی‮ ‬دەكاتە‮ ‬82‮‬ ملیۆن دۆلارو جموجۆڵی‮ ‬ئابوری‮ ‬خستۆتە بازاڕو بەپێدانی‮ ‬ئەو قەرزە جوولە كەوتۆتە بازاڕەكانی‮ ‬كوردستان و بڕی‮ ‬سەرمایەی‮ ‬ئێمە بریتییە لە149 ‮ ‬ملیۆن دۆلارو ئەو پارەیە بۆ چەندین جار بەهۆی‮ ‬ئەو پرۆژانەوە چۆتە بازاڕەكان و هاتۆتەوەو جوولەیان خستۆتە بازاڕو سوودیان لەو پارەیە وەرگرتووە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬وا هەیە هەشت جار قەرزی‮ ‬لەئێمە وەرگرتووە و لە كارەكەی‮ ‬قازانجی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬مانگانە بەڕێكوپێكی‮ ‬پارەكانیان بۆ ئێمە گەراندۆتەوەو پابەندی‮ ‬مەرج و رێنمایەكانی‮ ‬ئێمەن لەرێگەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەبەردەوام قەرز وەردەگرن خەڵكی‮ ‬دیكەشی‮ ‬دێن بۆ وەرگرتنی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچووك و مامناوەندی‮ ‬و كارو پرۆژەی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬پێ ئەنجام دەدەن‮.‬

ئەو وتیشی‮: ‬لەچوارچێوەی‮ ‬پرۆژەكاندا رێژەی‮ ‬ئافرەتان ئەوانەی‮ ‬كەبەو قەرزە كاردەكەن لە‮ ‬30%ی‮ ‬ئافرەتن و بەو پرۆژانەی‮ ‬كە ئەنجامی‮ ‬دەدەن سوودێكی‮ ‬زۆریان وەرگرتووە،‮ ‬كە بریتین لەئافرەتی‮ ‬ئیشكەرو خێزانە بەرهەمهێنەكان،‮ ‬لێرەوە ئاماژە بەو دەدەین كە قەرزی‮ ‬بچووك بەماوەی‮ ‬12‮ ‬مانگ دەدرێتەوەو قەرزی‮ ‬مام ناوەندیش بەماوەی‮ ‬24‮ ‬مانگ دەگەرێندرێتەوە وهاوڵاتیان دەتوانن پرۆژەی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬وقەرز بۆكرینی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬بارهەڵگرو كرێ وەرگرێت هەموو ئەوانە وادەكات كەخەڵكی‮ ‬كاسبكار سوود لەوقەرەزە وەردەگرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌