2017-05-09

خه‌بات‮: ‬عەلی‮ ‬میرزا عارف

هەڵەبجە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬هەڵكەوتەی‮ ‬جوگرافیەوە بە دووری‮ ‬80- 85‮‬كم كەوتووەتە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬خاكێكی‮ ‬بە پیت و ساماندارە بەهەموو جۆرە دانەوێڵەو جۆرەها میوەو پڕ‮ ‬لە سەوزایی‮ ‬و خاوەنی‮ ‬خود بژێوی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بە خاوەنداریەتی‮ ‬دەشتی‮ ‬شارەزووری‮ ‬پڕ‮ ‬ئاوو ئاوەدانی‮ ‬و ناوچەی‮ ‬هەورامانی‮ ‬دڵگیرو شیاوی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و پڕ‮ ‬لە باخ و‮ ‬ڕەزو جۆرەها میوەو سەرگەرمی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬بە پیشە دەستیەكانەوە كە ناوەندی‮ ‬پارێزگا ناوەندی‮ ‬هێزو توانای‮ ‬گونجاندنی‮ ‬هەموو بوارەكانە‮" ‬كە ئەم شارە لە مێژەوە هەڵگری‮ ‬ئاڵای‮ ‬ئازادی‮ ‬و‮ ‬ڕاپەڕین و شۆڕشەكانی‮ ‬كورد بووە كە خاوەنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬10- 12‮‬ هەزار قوربانیە بە شەهیدو بریندار و ئەنفالەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كۆمەڵایەتیەوە ئەم شارە بەناوبانگەو تەواوی‮ ‬خێڵ و تیرەكانی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و خزمایەتیەوە زۆر لە‮ ‬یەك نزیك بوونەتەوە هەر لەبەرئەم‮ ‬ڕەهەندانە بوو بوون بە پارێزگاكردنی‮ ‬هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمەوە هەنگاوێكی‮ ‬پیرۆزو دڵخۆشكەر بوو بەو هیوایە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانەوە بگەیەنرێتە ئاستی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬دیكە‮. ‬بە مەبەستی‮ ‬بە دواداچوونی‮ ‬هەندێ لەم بوارانە ئەندازیار‮ ‬كاوە شێخ عەلی‮ ‬جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬بەم جۆرە وەڵامی‮ ‬داینەوە‮.

لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێك سەبارەت پڕۆژەكانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬كاوە شێخ عەلی‮ ‬جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە وتی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا هەر لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دەست بەكاربوونەوە پلانمان دانا،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە پڕۆژەكان دیار نەبوون،‮ ‬ژمارەیان چەندەو تێچوویان چەندەو هەر پڕۆژەیەك بە تەنیا چەندی‮ ‬تەواو بووەو چەندی‮ ‬ماوە،‮ ‬یاخود چەند بوودجەمان لای‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬یان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران ماوەو لەسەر بوودجە تایبەتەكان چەندە مابوو،‮ ‬بەوهۆیەوە ئەو پرۆژانەی‮ ‬بە نیازبووین لە ئایندەدا جێبەجێیان بكەین وەك پڕۆژەی‮ ‬نوێ داخڵیان بكەین هەموو پلانێكمان خستە لاوە،‮ ‬سەرەتا ئەولەویاتمان ئەوە بوو كە پڕۆژە كۆنەكان دەستنیشان بكەین،‮ ‬خۆشبەختانە تا ئێستا دەستنیشانمان كردووە،‮ ‬ئێمە‮ ‬253‮‬ پڕۆژەمان هەیە بایی‮ ‬257‮‬ ملیار دینار پڕۆژە وەستاوە تا ئێستا لەبەرئەوە بۆ ئایندە پێمان‮ ‬ڕاگەیەنراوە كە ناشتوانین پڕۆژە كۆنەكانیش بخەینەوە كار،‮ ‬هەوڵمان لەوەدایە ئەو پرۆژانە بخەینەوە كار وەكو پڕۆژەی‮ ‬نوێ بیانخەینەوە كار نەوەكو پڕۆژەی‮ ‬نوێ بكەوێتە بواری‮ ‬جێبەجێ كردنەوە‮.‬

دەربارەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬جیاكردنەوەی‮ ‬بودجەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە چ سوودێكی‮ ‬لە بودجەی‮ ‬ئەمساڵدا دەبێت،‮ ‬جێگری‮ ‬پارێزگار ئەوەی‮ ‬دەرخست: بەڵێ بۆ ساڵی‮ ‬2017‮‬ ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬ڕاسپاردووە كە ماددەی‮ ‬8‮‬ لە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬1‮‬ساڵی‮ ‬2015‮‬ جێبەجێ بكات،‮ ‬كە ئەویش تەرخانكردنی‮ ‬بودجەیەكی‮ ‬تایبەتە بۆ هەڵەبجە بۆ ساڵی‮ ‬2015‮‬و هەروەها‮ ‬2016‮‬ و‮ ‬2017‮‬یش،‮ ‬ئەگەر بێت و ئێستایش ئەو بڕیارە بدرێت ئێمە دەتوانین سوودی‮ ‬لـێ ببینین،‮ ‬دیارە هەموو بڕیارێكیش بە جێبەجێكردنەكەیەوە گرنگە،‮ ‬ئەگەر هەر بڕیار بێت بەم شێوازەی‮ ‬ئێستا مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت،‮ ‬نەخێر ئێمە لە بڕیارەكە سوودمەند نابین،‮ ‬ئومێد دەكەم بخرێتە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوەو وەزارەتی‮ ‬دارایی‮ ‬بێت بە دەم ئەو بڕیارەوە‮.‬

هەروەها سەبارەت بە داڕشتنی‮ ‬پلان بۆ‮ ‬2018‮‬ لەگەڵ سەرجەم بوارەكاندا و خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬كاوە شێخ عەلی‮ ‬وتی‮: ‬بۆ ساڵی‮ ‬2018‮‬ هیوایەكیان خستووەتە بەردەستمان لە وەزارەتەكان بە تایبەتی‮ ‬لە ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە كە هەندێك لەو پرۆژانەی‮ ‬كە وەستاون پڕۆژە ستراتیجیەكان وە خزمەتگوزارییەكان بكرێنەوە وەكو سەرجەم پارێزگاكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬كە لێتان ناشارینەوە ئێستا لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەندێك لە پڕۆژەكان كراونەتەوە،‮ ‬تەنها هەڵەبجە ماوە لە پڕۆژە ستراتیجیەكان بە نموونە لەگەڵ بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە كۆبوونەوەمان هەبوو لە هەڵەبجە ئەمەمان خستە بەردەستی‮ ‬بەڕێزیان وەك پێشتریش لە ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانمان داوا كردووە كە تەنها بە پێی‮ ‬ئەولەویات سەرەكیترین پڕۆژەی‮ ‬ئێمە تەواوكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایەیە بە ئەولەیاتی‮ ‬خۆمانی‮ ‬دادەنێین،‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر لە ئەولەویاتەكانمان هەڵەبجە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كارگێڕییەوە تا ئێستا زۆرێك لە فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەكان و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكان نەكراونەتەوە،‮ ‬لە كۆی‮ ‬13‮‬ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬9‮‬ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كراونەتەوە چواریشیان تا ئێستا فەرمانیان بۆ دەرنەچوووە،‮ ‬هەندێكیشیان نەكەوتوونەتە سەر پێی‮ ‬خۆیان وە كۆمەڵێكیش فەرمانگە،‮ ‬ئەولەویاتی‮ ‬ئێمە ئەوەیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئیداریشەوە ئەوانە بخەینە سەر پێی‮ ‬خۆیان،‮ ‬یا ستراتیج و پلانی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە جگە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئیداریەوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬داراییەوە ئێمە پێشنیارێكمان كردووە بۆ ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران بە تایبەتی‮ ‬لیژنەی‮ ‬فەرعی‮ ‬كاراكردنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬ئێمە كۆمەڵێك مەرزی‮ ‬لاوەكیمان لە سنووری‮ ‬پارێزگاكەماندا كە نزیكەی‮ ‬8 مەرزە ئەمەیش لەگەڵ شاندەكانی‮ ‬عێراق باسمان لێكردووە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە حكومەتی‮ ‬هەرێمەوە هەیە باسمان لە سنوری‮ ‬دەسەڵاتەكەی‮ ‬كردووە بۆ ئەو مەزرانە دەتوانێت دەسەڵاتی‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬دەروازەكان بداتە دەستی‮ ‬ئێمە كە ئێمە‮ ‬118‮‬ كم سنوورمان لەگەڵ ئێراندا هەیە،‮ ‬ئەم هەشت دەروازە لە سەردەمی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسیشەوە دانەخراون و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێن،‮ ‬ئەگەر بیدەنە دەستی‮ ‬ئێمە دەتوانین داهاتێكی‮ ‬باش بە دەستبێنین لەم بارەوە‮. ‬هەروەها ئێمە لە بواری‮ ‬گەشتوگوزار پلانێكمان هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گەشتوگوزار كە ناوچە گەشتیاریەكان برەو پێ بدەین بە تایبەتی‮ ‬كۆمەڵێك ناوچەمان هەیە دەتوانین بڵێین لە سەرتاسەری‮ ‬عێراقدا لە ئاستی‮ ‬پێشی‮ ‬پێشەوەیە‮" ‬بە نموونە ساڵی‮ ‬پار نزیكەی

‮ ‬200 ‮-‬ 250‮‬ هەزار گەشتیاری‮ ‬باشورو ناوەڕاستی‮ ‬عێراق سەردانی‮ ‬زەڵم و ئەحمەدئاواو سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجەیان كردووە،‮ ‬ئەمە زۆرترین ژمارەی‮ ‬گەشتیارانە لە ئاستی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬پڕۆژەیەكیشمان بۆ وەبەرهێنان پێشكەش كردووە كە لە زەڵم جێبەجێ بكرێت‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬10- 12‮‬ ملیار دەبێت‮.‬

دەربارەی‮ ‬ماستەر پلانی‮ ‬هەڵەبجەو پارەی‮ ‬تەرخانكراو،‮ ‬جێگری‮ ‬پارێزگار‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬كە لە‮ ‬2008‮‬ ماستەر پلانی‮ ‬هەڵەبجە كۆمپانیایەكی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬ماستەر پلانی‮ ‬هەڵەبجە لەگەڵ كەلار لەگەڵ پێنجوێن لە لایەن پارێزگای‮ ‬سلێمانیەوە سەرپەرشتی‮ ‬ئەكرا،‮ ‬چونكە ئەو كات هەڵەبجە قەزا بوو هەمان شێوە پێنجوێن و كەلاریش هەر قەزا بوون،‮ ‬لە‮ ‬2008‮‬ ماوەی‮ ‬پڕۆژەكە تەواو بوو كۆمپانیا ماستەر پلانی‮ ‬خۆی‮ ‬داوەتە پارێزگارو كارەكانی‮ ‬80%‮‬ بۆ‮ ‬90%‮‬ی‮ ‬تەواوی‮ ‬كردبوو بەڵام ئیشكالیەت لە ماستەر پلانەكەدا دروست بوو بوو ئەوەیش نەبوو سوودی‮ ‬لـێ وەربگیرێت و هەمان كات لە ئاستی‮ ‬ویستی‮ ‬حكومەتە خۆجێیەكاندا نەبوو كە شارەوانیەكان بیانەوێت هیچ‮ ‬یەك لەو شارەوانیانە وەریان نەگرت،‮ ‬تا وەریش نەگیرێت هیچ ماستەر پلانێكی‮ ‬دیكە ناخرێتەوە بەرنامە،‮ ‬لەبەرئەوە بوو ئێمە سەردانێكی‮ ‬بەڕێز وەزیری‮ ‬شارەوانیمان كرد پێش چەند‮ ‬ڕۆژێك،‮ ‬بەڕێز نەورۆز خان بە سوپاسەوە بە دەم داواكەمانەوە هات دەربارەی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ماستەر پلانی‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬یاخود‮ ‬ڕەفز بكرێت‮ ‬یاخود قبوڵ بكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬وەك ئێستا بووە بە پارێزگا هەڵەبجە بتوانێت كاری‮ ‬لەسەر بكات،‮ ‬ئەوە هەیە ئەگەر قبوڵیش بكرێت ئەوەی‮ ‬پێشوو بێ سوود دەبێت،‮ ‬نەورۆز خانیش داوایكردووە لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكرێتەوە بە وەرگرتن‮ ‬یان‮ ‬ڕەفز كردن‮. ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬نووسراویان كردووە وەك بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شارەوانیەكان هەڵەبجەیش نووسراومان كردووە و ناردوومانە بۆ وەزارەت و ئێمەیش هەمان شێوە نووسراومان ئاراستە كرد،‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬وەك بەڵگەنامە پڕۆژەكەی‮ ‬وەرگرتووە نەك وەك ماستەر پلان،‮ ‬كەواتە لە ئێستادا لەو كێشە‮ ‬ڕزگارمان بووە،‮ ‬بەم نزیكانە لە وەزارەتی‮ ‬شارەوانیەوە تیمێك‮ ‬ڕاسپێردراوە كە لە وەزارەتەوە ئامادەكاری‮ ‬بكەن بۆ ماستەر پلانێكی‮ ‬نوێ بۆ هەڵەبجە،‮ ‬وە بەڕێوەبەری‮ ‬نەخشەدانانی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ڕاسپێردراوە كە ئەو لیژنەیە دروست بكرێت و تەمەننا دەكەین لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا دەست بەكاربن بۆ دروستكردنی‮ ‬ئەو ماستەر پلانە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌