2017-05-08

شوان سەرابی
لە ساڵی‮ ‬2014 ەوە،‮ ‬فردریك لافارگ فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووس لە گۆڤاری‮ ‬پاریس ماتچ دەستی‮ ‬كردووە بە دۆكیومێنتكردنی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە دژی‮ ‬داعش‮ ‬لەلایەن‮ (‬پێشمەرگە و‮ ‬یەپەگە‮) ‬لە سووریا و عێراق.لە تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬2015 ‮ ‬لە شەنگال و لە میانەی‮ ‬رزگاركردنەوەی‮ ‬شارەكە لەلایەن هێزە كوردییەكانەوەو هەروەها لە نیسانی‮ ‬2016 ‮ ‬لە مەخمور،‮ ‬وەك ئەركێكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬بۆ گۆڤاری‮ ‬پاریس ماتچ،‮ ‬دوو راپۆرتی‮ ‬لەسەر هەڵاتنی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە دەستی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬راگەیەندراو و ئاسایشی‮ ‬ناوچە رزگاركراوەكان نووسیوە‮.‬لە هەفتەی‮ ‬رابردوو پێشانگایەكی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە گەلەری‮ ‬شانەدەر لە هەولێر كردەوە پاشان لە هەمان شوێن،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬دوو رۆژ وۆڕك شۆپێكی‮ ‬بۆ رۆژنامەنووسانی‮ ‬هەولێرسازكرد و تیایدا باسی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ دەستنیشانكردنی‮ ‬خاڵە ئەرێنی‮ ‬و نەرێنییەكانی‮ ‬فۆتۆگرافەری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬كرد‮.‬
فردریك،‮ ‬لە هەولێر و كوردستان زۆر ئاسوودەیە
ئەوە بۆیە بڕیارمداوە هەر لەهەولێر كارو چالاكیەكانم بكەم،‮ ‬ئاخر ئەو كارانەی‮ ‬لە هەولێر دەكەم ناتوانم لەشارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق بكەم‮. ‬ئەمەش بۆ ئەو ئەمنیەتە دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە لە كوردستان هەمە،‮ ‬واتەهەمان ئەمنیەتە،كەلەفەڕەنساهەمە‮.‬
سەرباری‮ ‬كورد و كوردستان كاریگەریەكی‮ ‬زۆریان بەسەر فردریك هەیە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئێمەی‮ ‬فەڕەنسییەكان بە كوردستان بۆ خاتوو دانیال میتڕان دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە وای‮ ‬لە گەلی‮ ‬فەڕەنسا كرد بزانێ كورد لە كوردستان چ هیواو ئاواتێكی‮ ‬هەیە و گەلێكی‮ ‬بەش مەینەت و ئازادیخوازە و تێدەكۆشێت لە پێناو بەدەستهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی،‮ ‬واتە خاتوو دانیاڵ میتڕان كورد و كوردستان و كێشەكەی‮ ‬بە فەڕەنسا ناساندووە‮".‬
فردریك،‮ ‬كەپێشتربۆئاژانسی‮ ‬گاماكاریكرد و ماوەی‮ ‬دە ساڵێكیشە كاری‮ ‬سەربەخۆ دەكات،‮ ‬ئەم ئارەزوو لە كاری‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬دەكات،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی‮. ‬بۆیە حەز دەكات،‮ ‬كە خەڵكیش سوودمەند بن لەو كارەو ئەو زانیاریانەی،‮ ‬كە هەیەتی‮ ‬دەربارەی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬بیگوازێتەوە بۆ لایەنی‮ ‬بەرامبەریش،‮ ‬واتە ئەمانە ئەو مەبەست و ئامانجەن،‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬دوو رۆژ دا وۆڕكشۆپێكی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬لە هەولێر بۆ وێنەگرانی‮ ‬كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن سازبكات‮. ‬روونتریش لەمە،‮ ‬كە دەچمە هەر وڵاتێك هەوڵ دەدەم هەر چۆنێك بێت سوود بە وێنەگرانی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬ئەو وڵاتە بگەیەنم،‮ ‬كە لە خۆیدا دەبێت بە ئاڵوگۆڕێكی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر دوو لا بۆ فۆتۆگرافەری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬و لە كۆتاییدا هەردوو لا سوود پێك دەگەیەنین‮".‬
فۆتۆگرافەرانی‮ ‬كوردستان لە ئاستێكی‮ ‬باشدان و كولتووری‮ ‬وێنە و تێگەیشتنیان بۆ پیشەكە هەیە،‮ ‬واتە هەمان ئاستیش لە كوردستان بەدی‮ ‬دەكەم،‮ ‬كەوێنەگرانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬وەك ئێران و توركیا بۆ وێنەیان هەیە‮. ‬دەشبینم،‮ ‬كە لاوانی‮ ‬كورد بەتامەزرۆن بۆ فێربوونی‮ ‬ئەم كارەو هەستیش دەكەم،‮ ‬كە پێی‮ ‬دەگەن و ئاستێكی‮ ‬بەرزیشیان هەیە‮.‬
بۆ فردریك هەردوو بواری‮ ‬وێنەی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬و وێنەی‮ ‬سینەمایی‮ ‬گرنگی‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬چونكە ئەم لە هەر دوو بواردا كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬زۆر كاری‮ ‬سینەماییم لە ئێران و لە وڵاتانی‮ ‬دیكەش كردووەو هەردوو بواری‮ ‬وێنەی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬و سینەمایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خۆیان هەیە‮. ‬بۆیە پێم وا نیە جیاوازیەكی‮ ‬ئەوتۆ لەنێوان ئەم دوو جۆرە وێنەیەدا هەبێت و هەردووكیان پێگەو كاریگەری‮ ‬خۆیان هەیە‮.‬
فۆتۆگرافەری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬بەلای‮ ‬فردریكەوە ئەو كەسەیە،‮ ‬كە دەتوانێ چیرۆكەكانی‮ ‬بە وێنەكانی‮ ‬بگێڕێتەوە‮. ‬هەروەها بتوانێ لە‮ ‬یەك وێنەدا چەندان چیرۆك بگێڕێتەوە،‮ ‬واتە ئەو شتەی‮ ‬روودەدا بە وێنەیەك بگەیەنێ بەبێ ئەوەی‮ ‬یەك دێڕیش بنووسێت‮.‬
فردریك،‮ ‬كە لە تەمەنی‮ ‬13 ‮ ‬ساڵییەوە بەهۆی‮ ‬بینینی‮ ‬فلیمێك لەسەر ژیانی‮ ‬وێنەگرێكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬ئارەزووی‮ ‬بۆ وێنەگرتن دەبزوێت،‮ ‬فلیمە سینەماییەكە،‮ ‬كە بەسەرهاتی‮ ‬وێنەگرێكی‮ ‬جوڕنالیستی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬دەگێڕایەوەو زۆر سەرنجی‮ ‬راكێشام،‮ ‬هەر خەونم ئەوە بوو،‮ ‬كە رۆژێك بتوانم وەكو ئەو فۆتۆجۆڕنالێستەم لێ بێت‮. ‬دواتر بەدوای‮ ‬كارەكەم دا رۆیشتم و توانیم بگەمە ئەو ئاستەی،‮ ‬كە ئەمڕۆ هەم‮.‬
فردریك سەركەوتووترین وێنەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئافرەتێك دەبینێت،‮ ‬كە لە دەستی‮ ‬داعش هەڵاتووەو پەنا بۆ پێشمەرگە دێنێت،‮ ‬ئەوە بۆیە ئەو وێنەیە لەلام سەركەوتووترینە،‮ ‬چونكە درامایەك لە پشت وێنەكەیە،‮ ‬ئەگەر تەماشا بكەیت دەبینیت ئافرەتەكە لە تاریكییەوە بەرەو رووناكی‮ ‬هەنگاو دەنێت‮. ‬هەروەها وێنەیەكی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬خۆمم پێ پێشاندان،‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬راگرتنی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە لوبنان دا،‮ ‬وێنەكە لە ساڵی‮ ‬2006 ‮ ‬گیرابوو،‮ ‬لە كاتی‮ ‬هێڕشێك بۆ سەر لوبنان،‮ ‬توانرا لە زۆربەی‮ ‬وڵاتان بڵاوبكرێتەوەو هەموو دەزگەو رێكخراوەكان بەرەو ئەو شارە بێن و گوشار دروست بكەن و جەنگەكە رابگرن‮.‬
فردریك وێنەگرێكی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬جەنگە و هی‮ ‬ئەوە نییە،‮ ‬تۆ بڵێی‮ ‬یادەوەرییەكی‮ ‬خۆشی‮ ‬لەتەك وێنەگرتندا هەبێت و،‮ ‬چونكە فۆتۆگرافەری‮ ‬جەنگم و هەردەم نەهامەتی‮ ‬خەڵكەكان دەبینم،‮ ‬كە چۆن ماڵیان وێران بووە،‮ ‬یاخود چۆن بوونەتە قوربانی‮ ‬و هەموو ئەو شتانەی،‮ ‬كە دەیانبینم شتی‮ ‬دراماتیكین‮. ‬ئەوە بۆیە خۆشترین‮ ‬یادەوەری‮ ‬بەلای‮ ‬منەوە بەختەوەرم،‮ ‬كەتائێستاتوانیومەخۆم بپارێزم و نەكوژرێم‮.‬
فردریك تا ئێستا دەیان خەڵات و رێزلێنانی‮ ‬پێ بەخشراوە،‮ ‬لەوانە:وێنەی‮ ‬هەڵاتنی‮ ‬ئافرەتێك بۆ لای‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬هەر ئەم ساڵ دوو خەڵاتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەرگرتووەو ئەوە بۆیە ئەمەم باس كرد،‮ ‬چونكە دوایین كارمە،‮ ‬كە دوو خەڵاتی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬لە ئەستەمبۆڵ خەڵاتی‮ ‬یەكەمی‮ ‬وەرگرت و لە ئەمەریكاش خەڵاتی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێناوە،‮ ‬زۆر خەڵاتی‮ ‬ترم بەدەست هێناوە وەكو ئەو وێنەیەی‮ ‬لەسەر جەنگی‮ ‬لوبنان باسم كرد،‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬فەڵەستین،‮ ‬هەر وڵاتێك،‮ ‬كە كاری‮ ‬فۆتۆگرافیم تێدا كردبێت،‮ ‬لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان خەڵاتم بەدەست هێناوە بە تایبەتی‮ ‬لە پێشبڕكێی‮ ‬ڤیزا پۆغیماتچ،‮ ‬جاری‮ ‬واش هەبووە وێنەیەكی‮ ‬بێ هاوتام بە دەیان هەزار دۆلار فرۆشتووە‮. ‬ئەمەش هەر خەڵاتە،‮ ‬بەڵام ئەمە هەموو رۆژێك روونادات،‮ ‬رەنگە لە دە ساڵ جارێك رووبدات‮. ‬زۆرجاری‮ ‬واهەیە هەندێك وێنەلەكاتی‮ ‬خۆیدا دەرفەتی‮ ‬بڵاوبوونەوەیان نابێت،‮ ‬بێگومان ئەو وێنانە گرنگی‮ ‬خۆیان هەردەمێنێت،‮ ‬پاش بۆردومانكردنی‮ ‬هەڵەبجە بەچەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬هاتمە كوردستان،‮ ‬چەندان وێنەم گرتووە،‮ ‬كەئێستاش بڵاوم نەكردوونەتەوەو لەداهاتوودا چیرۆكێك دروست دەكەن،‮ ‬مێژوویێك دەنووسنەوە،‮ ‬كە رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ پڕ‮ ‬بایەختر دەبن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌