2017-05-08

ئیمانوێل ماكرۆن كاندیدی ناوەند بووە سەرۆكی نوێی فڕەنسا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەم لە كێبەركێی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە سەركەوتنی بەسەر خاتوو مارین لۆبان كاندیدی راست و توندڕۆ بەدەست هێنا، لەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ یەكشەم لە سەرانسەری ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

بەو شێوەیە ماكرۆن /39 ساڵ/ دەبێتە بچووكترین سەرۆك لە مێژووی فڕنسا كە توانی سەركەونێكی گەورە بەسەر لۆبانی /48 ساڵ/ كاندیدی پارتی بەرەی نیشتیمانی راستڕەو بەدەست بێنێت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان لۆبان دانی بە دۆڕاندنی هێنا و پیرۆزباییشی لە ماكرۆن كرد بە بۆنەی بردنەوەی بە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتە، هاوكات جان كلوود یۆنگەر سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا پیرۆزبایی لە ماكرۆن كرد و رای گەیاند كە فڕەنساییەكان دوارۆژێكی ئەوروپاییان بۆخۆیان هەڵبژارد.  

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌