2017-05-06

خەبات/ فاتیح بەرزنجی

بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنیری وژمارەیەك لەبەرێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت وكونسۆڵی گشتی وڵاتی فەلەَستین هەفتەیەكی رۆشنبیری كلتووری كوردی فەڵەستینی لەهەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، لەمیانەی ئەو هەفتەیە رۆشنبیریەدا لەپاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان بەئامادەبوونی نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی وڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەك لەهونەرمەندانی ئەو وڵاتە ئەو هەفتە رۆشنبیریە بەچەندین نمایشی وڵاتی فەڵەستین وسرودی نیشتمانی ئەو وڵاتە وبەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان وئاڵای وڵاتی فەڵەستین چەندین چاڵاكی هونەری وسرودی نیشتمانی ونمایشی سەمای ئەو وڵاتە پێشكەش كرا لەمبارەیەوە سەلیم قادر جێگری بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر روونیكردەوە: بۆناساندنی كلتوری فەڵەستینی بەهەرێمی كوردستان وئەنجامدانی هەفتەیەكی رۆشنبیری وهونەری وكلتوری، شاندێكی كونسوڵی وڵاتی فەڵەستین سەردانی وەزارەتی رۆشنبیریان كردو بیرۆكەی نیشاندانی كلتوری وڵاتی فەڵەستین بەكوردستان وئاڵوگۆر كردنی كلتوری نێوان هەرێمی كوردستان ووڵاتی فەڵەستین، پرۆژەیەكیان پێشكەش بەوەزارەتی رۆشنبیری كردو تیایدا هەفتەیەكی رۆشنبیری لەكوردستان ئەنجام دەدەن ئەوەبوو لەپاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان چەندین نمایشی سەماو هونەری وڵاتی فەڵەستین وسرودی ئەو وڵاتەی پێشكەش كردو پرۆژەكەمان قبوڵ كردو ڤیستیڤاڵێكی كلتوری وهونەریان سازكردو بریارە ئەوڤیستیڤاڵە لەشاری دهۆك وسلێمانی وئاكرێ و شارو شارۆچكەكان ئەنجام بدەن، ئێمەش وەكو وەزارەتی رۆشنبیری پشتگیری وپاڵپشتی تەواو لەوپرۆژەیە دكەین دواتر نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی وڵاتی فەڵەستین روونیكردەوە: ئێمە وەكو وڵاتی فەڵەستین حەزمان كرد هاوكاری وهەماهەنگی لەنێوان هەرێمی كوردستان وڵاتی فەڵەستین ئەنجام بدەین وهەرێمی كوردستان مایەی خۆشحاڵی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتیە بۆیە حەزمان كرد هەفتەیەكی كلتووری و هونەری ئەنجام بدەین وبریارە لەشاری سلێمانی ودهۆكیش ئەو چالاكیە هونەریانە ئەنجام بدەین.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌