2017-05-06

خه‌بات: محەمەد زەنگەنە

سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬گشتی‮ ‬گەشتوگوزار لە هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬ناساندنی‮ ‬سروشت و پێگەی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬كوردستان بە جیهان و بەهێزكردنی‮ ‬پردی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و جیهانی‮ ‬دەرەوە‮ ‬،‮ ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار گەورەترین پیشانگای‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رۆژانی‮ ‬4‮-‬6ی‮ ‬ئەم مانگە‮ ‬ئەنجامدەدرێت‮.

سەرۆكی‮ ‬دەستە سوپاسی‮ ‬وەزیری‮ ‬شارەوانی‮ ‬و كۆمپانیا رێكخەرەكانی‮ ‬ئەم پیشانگایەی‮ ‬كرد بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەم كارە گرنگە و ستایشی‮ ‬رۆڵی‮ ‬پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەم چالاكییە گرنگانە،‮ ‬دووپاتیشیكردەوە ئەم پیشانگایە وەكو‮ ‬یەكەمین هەنگاوی‮ ‬لەمجۆرە و چاوەڕوانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێدەكرێت‮.

‬ئەم پیشانگایە بە بەشداری‮ ‬200‮ ‬كۆمپانیا لە‮ ‬16‮ ‬وڵات لە هەولێر لەسەر خاكی‮ ‬پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر بەڕێوەدەچێت،‮ ‬7‮ ‬لەم وڵاتانە عەرەبین،لوبنان و میسڕ‮ ‬و تونس و شانشینی‮ ‬ئوردونی‮ ‬و كوێت و ئیمارات‮) ‬،‮ ‬هاوكات‮ ‬7‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەوروویش كە‮ (‬هۆڵەندا و بەریتانیا و سوید و ئۆكرانیا و ئەرمینیا‮ ‬و ئازەربایجان و بیلارووسیا،‮ ‬ئەمە جگە لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ توركیا و ئێران‮.‬

لە لای‮ ‬خۆشیەوە لاوەند مەموندی‮ ‬بەناوی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬پیشانگا كە لە هەر چوار كۆمپانیای‮ (‬فڵای‮ ‬میران و‮ ‬K T S Drem Holidays، Bosphorus Line و كۆمەڵەی‮ ‬چێشتخانە و هۆتێلەكانی‮ ‬كوردستان‮) ‬پێكهاتووە لە وتەیەكدا ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەكرد كە رێكخستنی‮ ‬ئەم پیشانگایە ماوەیەكی‮ ‬كورتی‮ ‬برد و لە ماوەی‮ ‬شەش هەفتەدا تواندرا بەمشێوەیەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬لەسەركرا رێكبخرێت،‮ ‬روونیشیكردەوە ئەو كۆمپانیایانەی‮ ‬بەشدارن كە‮ ‬200‮ ‬كۆمپانیان ستاندیان لەو پیشانگایەدا هەیە،‮ ‬بەڵام چاوەڕواندەكرێت چەندین كۆمپانیای‮ ‬دیكە وەكو میوان سەردانی‮ ‬پیشانگا بكەن كە لە‮ ‬15، 20 وڵاتەوەن‮. ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر رایگەیاند،‮ ‬لە‮ ‬15،18ی‮ ‬ئەم مانگە پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر لەسەر خاكی‮ ‬خۆیدا میوانداری‮ ‬هەردوو پیشانگای‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بە داعش و بەرهەمە خۆماڵییەكانی‮ ‬عێراق و كوردستان دەكات و لەمبارەیەوەش هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬تەواو لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە‮.‬

عەبدولڵا ئەحمەد عەبدولڕەحیم‮ (‬ئەبو بەنگین‮) ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە خەبات روونیكردەوە،‮ ‬پیشانگای‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكان لە لایەن سندوقی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەنجامدەدرێت‮، ‬پیشانگاكەی‮ ‬دیكەش بە چاودێری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت‮، روونیشیكردەوە مەبەست و ئامانج لە كردنەوەی‮ ‬ئەو پیشانگایە ئاگاداركردنەوەی‮ ‬خەڵكە لەو بەرهەمە خۆماڵییانەی‮ ‬لە كوردستان و عێراق بە گشتی‮ ‬هەن،‮ ‬ئەمە جگە لە كاركردن بۆ هاندانی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پاڵپشتیكردنی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت و چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكانی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانە بە تایبەتی‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬پیشانگا‮، ‬ئاشكراشیكرد لیژنەیەك لە وەزارەتەكانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬و كشتوكاڵ و ئاودێری‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی‮ ‬كارەبا و كوالیتی‮ ‬كۆنترۆڵ و ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬پێكدێت بۆ ئەوەی‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬پیشانگا كێشە و گرفتی‮ ‬كۆمپانیاكان بزانێت لە شێوەی‮ ‬راپۆرتێك پێشكەشی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بكات،‮ ‬داواشیكرد كۆمپانیا خۆماڵییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەكی‮ ‬كارا لەو‮ ‬پیشانگایەدا بەشداربن‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌