2017-05-03

خەبات:تریفە ئازاد‮ ‬
لەبەرە بەیانێكی‮ ‬زوو‮ ‬ لە رۆژی‮ ‬2/12/2016 لەكاتی‮ ‬پوچەڵكردنەوەی‮ ‬بۆمبەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش لە میحوەری‮ ‬باشیك گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردە قوربانی‮ ‬خاك و نیشتیمان ئەو رۆژەی‮ ‬كە لەسەرنگەر دابوو منداڵەكانی‮ ‬چاوەرێی‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬بوون پێی‮ ‬گوتبوون كەبەیانی‮ ‬دێمەوە لەسەر خوانی‮ ‬نیوەرۆ بەیەكەوە دەبین كەچی‮ ‬قەدەر رێگای‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬نەدا بۆ ماڵەوە، دووبارە بێتەوە ماڵەكەی‮ ‬و منداڵە چاو گەشەكانی‮ ‬لە ئامێز بگرێت‮.‬
شەهید نەقیب‮ (‬ئەنوەر ئیسماعیل هۆرمزیار‮)‬
ئەو خزمەتێكی‮ ‬زۆری
بە كوردستان كرد
كوردستان عابد نامق‮ ‬خێزانی‮ ‬شەهید كە هاوسەرەكەی‮ ‬دەڵێت لەساڵی‮ ‬1996 ژیانی‮ ‬هاوسەرگیریمان پێك هێنا كە ئەوكات شەهید لە رێكخراوی‮ ( ‬MAG ‮)‬ بەریتانی‮ ‬كاری‮ ‬پاك كردنەوە و هەڵگرتنەوەی‮ ‬مینە چێنراوەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬دەكرد‮ . ‬ئەو هەمیشە كارەكەی‮ ‬خۆش دەویست‮ ‬و هەوڵی‮ ‬دەدا كە كوردستانەكەی‮ ‬پێش بخات‮ ‬لەگەڵ دەسپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش‮ ‬ئەو چووە سەنگەر و دەستی‮ ‬كرد بە هەڵگرتنەوەی‮ ‬بۆمبە چێنراوەكانی‮ ‬داعش‮ ‬زۆر‮ ‬بە كەمیش دەهاتەوە ماڵەوە وە نەشمان دەتوانی‮ ‬زۆر تەلەفۆنی‮ ‬بۆ بكەین چونكە ئەو هەر‮ ‬لە ناو كار دابوو‮ ‬ئەو خزمەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە دەشت و گوند و زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە لەساڵی‮ ( ‬1985 ‮)‬ پەیوەندی‮ ‬بەڕیزەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە كردە و لە رێكخستنەكانی‮ ‬ناو شار‮ ‬، وەكاری‮ ‬نهێنی‮ ‬بۆ شانە نوستوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەناو شار كردووە‮ ‬، وەكو ئەندامێكی‮ ‬چالاك و چاو نەترس كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجامداوە تا ساڵانی‮ ( ‬1991 ‮)‬ زۆر بوێرانە وەك پێشمەرگەیەك بەشداری‮ ‬لەراپەرینە مەزنەكەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە بە هەموو شار و شارۆچكەكان پاش بەرگریەكی‮ ‬زۆر لە‮ ‬یەكێك لە بەرنگاربوونەوەكانی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬حیزبی‮ ‬بەعس بەسەختی‮ ‬بریندار دەبێت لە ساڵی‮ ( ‬1992 ‮)‬ بە پشتگیری‮ ‬رێكخستنی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پەیوەندی‮ ‬دەكات بە رێكخراوی‮ ( ‬MAG ‮)‬ بەریتانی‮ ‬بۆماوەی‮ ( ‬12 ‮)‬ ساڵ زۆر چالاكانە كاری‮ ‬كردووە تاكو دەبێتە‮ ‬یەكێك لەسەر پەرشتیارانی‮ ‬ئەم رێكخراوە بەردەوام دەبێت تا ساڵانی‮ ( ‬2005 ‮)‬ دوای‮ ‬ئەوە پەیوەندی‮ ‬دەكاتەوە بە فەرماندەی‮ ‬لەشكری‮ ‬كوردستان لە فەرماندەی‮ ‬هەولێر بەهۆی‮ ‬پێویستیان بە پسۆریەكەی‮ ‬لەبواری‮ ‬ئەندازەی‮ ‬سەربازی‮ ‬، شەهید‮ ‬یەكێك بووە لەو كەسانەی‮ ‬كە دەورێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبووە لەدروستكردنی‮ ‬بەشی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬سەربازی‮ ‬و پاشان لە فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك دەورێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە‮ ‬من لێرەوە بەڵێن دەدەم كە منداڵەكانی‮ ‬لەسەر هەمان رێبازی‮ ‬خۆی‮ ‬پەروەردە بكەم و بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن‮ ‬ڕێگای‮ ‬باوكیان بگرنە بەر و خزەت بە كوردستان بكەن راستە لەدەست دانی‮ ‬ئەو بۆمن كارەساتێكی‮ ‬گەورە بوو بەڵام شەهید بوونی‮ ‬جێشگای‮ ‬شانازییە و ئەو لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاك شەهید بووە‮.‬
هیچ كاتێك هەڵویستە جوانەكانی‮ ‬لە‮ ‬یاد ناكەم
فاخیر خۆشناو"هاوری‮ ‬و هاوسەنگەری‮ ‬شەهید لە بارەی‮ ‬شەهید ئەنوەر بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬گوتی‮" ‬هیچ كاتێك هەڵوێستە جوانەكانی‮ ‬لەیاد ناكەم زۆربەی‮ ‬هەڵوێستەكانی‮ ‬بۆ من وەك قوتابخانەیەك بووینە زۆر شت لە شەهید فێربوویمە لەزۆربەی‮ ‬شەرەكانی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بەیەكەوە بووینە بەڵام‮ ‬یەكەم مەفەرزەی‮ ‬هەندەسە شەهید‮ ( ‬نەقیب ئەنوەر‮ ) ‬بووە ماوەیەك لە سنوری‮ ‬گوێر مەخموور بوو كە ئەفسەری‮ ‬هەندەسە رائد‮ ( ‬ئازاد جاف‮ ) ‬لەگەڵی‮ ‬دا بووە دوای‮ ‬چەندین بۆمب و تەقەمەنی‮ ‬پوچەڵ كردۆتەوە دوای‮ ‬ئەوە شەهید لەبەر زیرەكی‮ ‬و لێهاتووی‮ ‬شارەزایەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو گەرایەوە سەر میلاكی‮ ‬سریەی‮ ‬كەتیبە كە واجباتی‮ ‬لە میحوەری‮ ‬خازر بوو شەهید لە گوێر و مەخموور تا دەگاتە شنگال كاری‮ ‬تێدا كردووە سەدان بۆمبی‮ ‬داعشی‮ ‬پوچەڵ كردۆتەوە من لەگەڵ شەهید لە رێكەوتی‮ ‬24/ 10 / 2015 لە گەڵ فەرماندەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك بەرێكەوتین بۆ ئازاد كردنەوەی‮ ‬شنگال ماوەی‮ ( ‬12 ‮)‬ رۆژ ماینەوە لە گوندی‮ ‬خانە سوور چاوەرێی‮ ‬بریاری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬خۆمان بووین دوای‮ ( ‬12 ‮)‬ رۆژ مانەوە هێزی‮ ‬پێشمەرگە جولەی‮ ‬كرد شەهید‮ ( ‬نەقیب ئەنوەر‮ ) ‬یەكێك بوو لە مەفرەزەكانی‮ ‬هەندەسە لە پێشرەوی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەوە بوو بۆمبە چێندراوەكانی‮ ‬داعشی‮ ‬لەسەر رێگای‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە پوچەڵ ئەكردەوە شەهید دەورێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبوو لە خاوێن كردنەوەی‮ ‬شنگال كە ماوەی‮ ( ‬22 ‮)‬ رۆژ لەسنوری‮ ‬شنگال زۆر ماندوو بوودوای‮ ‬گەرانەوەی‮ ‬لە شنگال لە زۆربەی‮ ‬پێشرەوییەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سنوری‮ ‬خازر ئازاد كردنەوەی‮ ( ‬12 ‮)‬ گوند كە هەندێكیان گوندی‮ ‬كاكەییەكان بوون لە ئازاد كردنی‮ ‬گوندی‮ ‬وەردك كە شەهید‮ ( ‬نەقیب ئەنوەر‮ ) ‬ئەو زۆر لێم دوور نەبوو كاتێك بەیانی‮ ‬بوو هێرشی‮ ‬پێشمەرگە دەستی‮ ‬پێكرد چەندین جار پەیوەندیم پێوەكرد نەمتوانی‮ ‬وەری‮ ‬بگرم جیهازی‮ ‬پەیوەندیشمان پچرابوو بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬شەهید‮( ‬نەقیب ئەنوەر‮ ) ‬ئەوەندە‮ ‬ڕۆیشت بووە پێشەوە گیانی‮ ‬لە مەترسی‮ ‬دابوو جێگای‮ ‬دۆلێك بوو لەو كاتەدا شەر بوو باجەری‮ ‬شەهید گولەیەكی‮ ‬ئارپێچی‮ ‬داعشی‮ ‬بەركەوت بوو خۆی‮ ‬و مەفرەزەكەی‮ ‬هەندەسە لە حالێكی‮ ‬زۆر خراپدا بوون چەند سەعاتێك لەناو باجەرەكە نەیان دەتوانی‮ ‬جوولە بكەن شەهید دەیان جار گیانی‮ ‬كەوتۆتە مەترسی‮ ‬و دوای‮ ‬ئازاد كردنی‮ ‬گوندی‮ ‬كاكەییەكان من و ئەو وەك برا بووین پێ ووتم ئەمرۆ سحەتم تەواو نیە هەندێك عبووە لە گوندی‮ ( ‬مەجیدیە‮) ‬هەیە بەیانی‮ ‬ئەبێ برۆم منیش پێم‮ ‬گوت‮ ‬تۆ پشوو بدە نابێت بچی‮ ‬من ئەچم واجبەكە ئەنجام ئەدەم زۆر كەیفی‮ ‬هات هیچ كات لەیاد ناكەم زۆر خۆشحال بوو‮.‬
لەسەر رێبازی‮ ‬باوكم دەبین
‮( ‬رێبین انور اسماعیل‮ ) ‬كوڕی‮ ‬شەهید بەچاوی‮ ‬پر فرمێسكەوە‮ ‬گوتی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬گوتی‮" ‬باوكم كەسێك بوو هیچ لایەنێكی‮ ‬پشت گوێ نەخست بوو هەموو لایەنەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬جوان بوو لەگەڵ ئەوەش پەیوەندیەكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لەگەڵ هەموو چین و توێژەكان هەبوو زۆر حەزی‮ ‬بەخزمەتی‮ ‬نیشتیمان و گەلەكەی‮ ‬بوو هەركات لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ با زۆربەی‮ ‬كات پەیوەندیم پێوە دەكرد و دەی‮ ‬گوت‮ ‬زۆر پەیوەندیم پێوە مەكەن تەنانەت لە كاری‮ ‬گرینگدا نەبێت تاكو رۆژی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬لەپەیجە كۆمەڵایەتیەكانەوە هەواڵی‮ ‬شەهید بوونیم بیست‮ ‬، وەكو بنەماڵی‮ ‬شەهید پەیمان دەدەم لەسەر رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬شەهیدی‮ ‬باوكم بەردەوام بم بۆ خزمەتی‮ ‬خاك و نیشتیمان وە هیوادارم خوێنی‮ ‬شەهیدان‮ ‬ببێتە هەوێنی‮ ‬دروست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.‬
ژیانامەی‮ ‬شەهید
شەهید لە ساڵی‮ ( ‬1968 ‮)‬ لەشاری‮ ‬هەولێر لەدایك بووە خوێندنی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و ناوەندی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە هەولێر تەواو كردووە‮ ‬، خاوەنی‮ ( ‬5 ‮)‬ منداڵە لەساڵی‮ ( ‬1985 ‮)‬ پەیوەندی‮ ‬بەرێكخستنەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كردووە لە شانە نهێنیەكنی‮ ‬ناوشار وەكو ئەندامێكی‮ ‬چالاك لەراپەرینە مەزنەكەی‮ ‬ساڵانی‮ ( ‬1991 ‮)‬ تاكو ساڵانی‮ ( ‬2003 ‮)‬ دووجار بەسەختی‮ ‬بریندار بووە لە ساڵی‮ ( ‬1992 ‮)‬ لەرێكخراوی‮( ‬MAG ‮)‬ بەریتانی‮ ‬تاكو ساڵی‮ ( ‬2002 ‮)‬ كاری‮ ‬كردووە لەبواری‮ ‬هەڵگرتنەوەی‮ ‬مین‮ ‬، پاشان پەیوەندی‮ ‬كردووە بەهێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە فەرماندەی‮ ‬هەولێر لەبەشی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬سەربازی‮ ‬پسبۆر بوە لەم بوارە‮ ‬، شەهید لە خانەوادەیەكی‮ ‬كورد پەروەر لە هەموو شۆرشەكان قوربانی‮ ‬داوە‮ ‬بەشداری‮ ‬زۆربەری‮ ‬شەرەكانی‮ ‬كردووە‮ ‬لەگەڵ دەسپێكردنی‮ ‬شەری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش وەك پێشمەرگەیەك دەست دەكات بە پوچەڵ كردنەوەی‮ ‬مینە چێنراوەكانی‮ ‬داعش و چەندین گوند و ناوچەی‮ ‬لە مین و بۆمبی‮ ‬چێنراو پاك كردەوە تا دواجار لە‮ ‬2-12-2016 لە كاتی‮ ‬بە جێگەیاندنی‮ ‬ئەركەكەی‮ ‬لە میحوەری‮ ‬باشیك بۆمبێكی‮ ‬چێنراوی‮ ‬پێدا دەتەقێتەوە و دەچێتە‮ ‬كاروانی‮ ‬هەرگیز نەمران‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌